chapter 2

405 91 194
                                    

پاڕتی دووەم...

...

دوای نانخواردن لیۆرا ڕۆیشتە سەرەوە بۆ ژوورەکەی وە جۆنگکووک ڕۆیشتە ژوورەکەی بەهەمان شێوە بۆئەوەی بخەوێت

زۆر ماندووە ئەم چەند ڕۆژە
بەتایبەتی بیرکردنەوە لە لیۆرا مێشکی خواردوە چۆن ڕاستیەکان بڵێت چۆن دەست پێبکات نازانێت

دوای کەمێک خەوتن جۆنگکوک هەستی بەباشبوون کرد بڕیاریدا بڕواتە دەرەوە پیاسەبکات

لای ژووری لیۆرا تێپەڕی بێ دوودڵی لە دەرگایدا

لیۆرا
وەرە
وتنی ئەمە بەبەرزی وایکرد جۆنگکووک دەرگاکە بکاتەوە

جۆنگکووک
دەڕۆمە دەرەوە پیاسەدەکەم لەگەڵ بام دێیت؟
پرسی بە ساردی

لیۆرا
ئایش زۆر بێزارکەر دەبێـت لەگەڵ بام ، بەڵام دوو خولەک بۆوەستە ئێستا دێم
وتی بە خێرایی هەستا لەسەر جێگاکەی

جۆنگکووک بزەیەکی کەمی کرد

جۆنگکووک
لە خوارەوە چاوەڕێت دەکـەم لیۆرا
وتی بە دەنگێکی بەرز کاتێک دوورکەوتەوە لە ژووری لیۆرا

لیۆرا خێرا چاکەتێکی ئەستووری پۆشی و قژی بەردایەوە و جانتایەکی ڕاکێشا  و کردیە شانی ڕایکردە خوارەوە

بەڵام کە بامی بینی واتە سەگە ترسناکەکەی جۆنگکووک زۆر ترسا

بام ڕایکرد  بۆ لیۆرا ئەویش ڕۆیشته پشتی جۆنگکووک و قۆڵی گرتبوو بە دەستە باریک و سپیەکانی چاوی پڕ بێتاوانی بوو کاتێک جۆنگکوک ڕووی سووڕاند و سەیری لیۆرا'ـی کرد

لیۆرا بەبێدەنگی سەیری جۆنگکووکی کرد

جۆنگکووک
مەترسـە ئەو گاز ناگرێت
وتی بە خەندەیەک  و پەتەکەی ملی بامی ڕاکێشا و ڕۆیشتنە دەرەوەی ماڵ

جۆنگکووک
هەمیشە پێت ئەڵێم لە بام مەترسە ئەو بەڕاستی گـاز لە تۆ ناگرێت لیۆرا
وتی بە گاڵتەجارییەوە بە لیۆرا پێکەنی

لیۆرا
بەڵام ئەو ددانی ترسناکی هەیە  و دەنگیشی زۆر بەرزە تۆ چـۆن بەمە ئەڵێیت ئاژەڵی ماڵی؟ ئەمە دڕندەیە بەڕاستی
وتی بە کیوتی و ترسەوە

جۆنگکووک
تـرسنۆک هههـ
وتی بە پێکەنینەوە

لیۆرا خەندەیەکی کرد

پیـاسەیەکی بێدەنگ و سادەبوو
دواتـر هەردووکیان گەڕانەوە بۆ مـاڵەوە

ئـارەزووەکـانی بــراکـەمWhere stories live. Discover now