chapter 13

1.7K 253 99
                                        

...




جـۆنگڪووڪ
چیتر...؟
دەویست زیاتر گوێ بـۆ لیۆرا بگرێت

لـیـۆرا تـەنهـا بزەیەکی کاڵی کرد و هیچی دیڪەی
نـەوت ، دڵی پڕبـوو لـەو یادگارییانەی لـەگەڵ خێزانێک هەی بـوو کە هەڵیان گرتبۆوە

لە کوێ بزانێت کچی ئەوان نییە




..مانگێڪ دواتر..

لـیـۆرا لـە ژوورەڪەی دانیشتـووە قاچەڪانی
چەماندەوە و ئەژنۆی گەیاندە سینگی دەستەکانی
وەک قوفڵێک لـە دەوری پێچا ، لەسەر کورسیە نەرمەکە لە پـەنجەرەکەوە شنە بایەک دەهاتە ژوورەوە بـە نەرمی تاڵەکانی بەرز و نزم  دەکرد و یاری پێدەکرد

Leora pov

من لە ژوورەکەم دانیشتووم، مێشکم بە بیرکردنەوە لە هەڵسوکەوتی ئەم دواییەی براکەم خەریکە شێتم دەکات ئەو زیاتر دەستم لێدەدات و بە چڕی زیاتر سەیرم دەڪات چـاوەکانی بەشێوەیەک دەبڕێتە چاوم وەک ئەوەی تینوی سەیرکردنم بێت ئەوە سەیره و نائاسوودەیە بەڵام لە هەمان کاتدا هەستێکی تایبەتم پێ دەبەخشێت ناتوانم تەنانەت لـه خۆم بپرسم ئەو بیر لە چی دەکاتەوە و بۆچی بەم شێوەیە ڕەفتار دەکات

من بەردەوام ئەو ساتانە دووبارە دەکەمەوە لە مێشکمدا هەرکاتێک دەستی لەسەر پشتم دادەنێ یان سەیرم دەکات ئەوە وام لێدەکات هەست بە شتێک بکەم کە هەرگیز بیرم لەوە نەکردبووەوە بۆ بــراكـەم هەستی پێبکەم بەڵام ناتوانم ئەو هەستە پشەگوێ بخەم کە پێم دەڵێت ئێمە زیاتر لە پەیوەندی خۆشەویستی خوشک و برا لە نێوانمان هەیە کاتێک سەیرم دەکات وەک ئەوە وایە هەوڵ بدات شتێکم پێ بڵێت بەبێ ئەوەی هیچ وشەیەکیش بڵێت ، سەیرکردنەکەی کە لەم دواییەدا بینیومە سەمای لەرزین و پەپوولە دەنێرێت بۆ دەرمارەکانم بەڵام ناتوانم چیتر پشتگوێی بخەم

تەنها بەرکەوتنی جەستەیی نییە کە بە من هەستم پێیکردوە هەروەها ئەو زیاتر ئاگادارمـە هەمیشە دەربارەی ڕۆژەکەم دەپرسی و دەیویست بزانێت بۆ کوێ دەڕۆم لـەگەڵ هاوڕێکانم ئەوە شیرینە کاتێک دەڵێت دواتر چی؟ بەڵام هەروەها وا هەست دەکەم کە ئەو سنوورەکان دەبەزێنێت خەریکە وەک ئەوە وایە ببێتە پارێزەری ڕۆژەکانم بەڵام براکەم زۆر سارد و سڕبوو ، بەڵام بۆچی گۆڕا؟ ئەو پێشتر بەم شێوەیە ڕەفتاری نەکردووە پێویستە قسەی لەگەڵ بکەم لەو بارەیەوە، بەڵام من نیگەرانم لەوەی کاردانەوەی چی دەبێت گەر من
ئـەم بێ ڕێزیەی بەرامبەر بکەم

چی سـەبارەت بـەوەی من خەوەنی هیچ یەکێک
لـەم سامانە زۆرەنیم کـە هەمانە هەمووی بۆ جـۆنگڪووڪ ماوەتەوە ، کاتێک دەپرسم دەڵێت من نـازانم بـاوکم ئاوا دایناوە...بـۆچی وێنەیەکی
زۆر منداڵیم نییە لەگەڵ بـاوکم؟

ئـارەزووەکـانی بــراکـەم  ✓ (تەواوبووە)Where stories live. Discover now