chapter 14

1.6K 255 146
                                        



ئـەو شەوەی تـەنیا جـۆنگڪووڪ و لیۆرا مانەوە
بێدەنگیەڪی سـامـناك دەستی بـەسەر هەموو مـاڵەڪە گـرتـبـوو

لیۆرا ڕۆیشـت بـۆ ژوورەڪەی هەندێک وانەی خـوێنـد ، هـەرچەندە بـەیانی پشـووی هـەیـە

لـە دوای خـوێندن ڕۆیشتە سەر بێدەڪەی
ویستی پـاڵڪەوێت و بـخەوێت

لـەو کاتەدا جۆنگکوک بەرەو دەرگای ژووری لیۆرا بەڕێ کەوت ئەو دەیزانی ئیتر ئـەمشەو ئەو شەوەبوو کـە لـە دوای چەندین سـاڵ ڕاستیەکان
بـە لیــۆرا بـڵێت ئـەو بەرەو ژوورەکەی دەڕۆیشت
خـەیاڵی تەنها لای گـەورەبوونی لیۆرابوو
ئـەو منداڵە بـچـووکەی جـۆنگڪووکی بـە ئـۆپا
بـانگ دەڪرد ، کـە جـۆنگڪووڪ هەرگیز خۆشی نەویستبـوو پێشتر

جـۆنگڪووڪ هـاتە ژوورەوە بـۆ لای ، هەرچەندە
نیگەرانی و ڕەنگی زەرد ڕووخساری گرتبوو
بـەڵام خەندەیەکی ساختەی کرد

لیۆرا
ئۆو ڪاڪە جۆنگڪوک؟ تۆ هاتیت؟
دڵخۆشی کەوتە سەر ڕووخسارە جوانەکەی
هەستایەوە و خۆی،ڕێڪ خست

جـۆنگڪووڪ
هاتم کەمێک قسەبکەین لیۆرا
لەسەر کورسیەکەی تەنیشت بێدی لیۆرا دانیشت

لـیۆرا
قسەبکەین؟ بێگومان دەتوانین
ئـەو چـاوەڕێبوو براکەی شتێک بڵێت

جـۆنگڪووڪ چـەند چرکەیەک بیدەنگ بـوو
دواتر وتـی

جـۆنگڪووڪ
دەمەوێت هەندێکت شتت سەبارەت بە ڕابردوو پێ بڵێم  ، بـەڵام هەوڵبدە سەرەتا ئارام بیت کاتێک ئـەمانە دەپرسم مەشڵەژێ بـاشە؟
دەستەکانی دەلەرزین هەوڵیدەدا خۆی کۆنتڕۆڵ بـکات و شتەکان نەشێوێنێت

لیۆرا خەریکبوو تێدەگەیشت لێی
چـاوەڪانی پڕ فرمێسکبوون زۆر ترساوە
چاوەڕێیە جـۆنگڪووڪ دەست بە
قسـەڪردن بـکات

لیۆرا
دەی تڪایە ڪاڪە ، تـۆ من دەترسێنیت
سەرینێڪی گرتە بـاوش و بـە چاوەڕوانی دانیشت

جـۆنگڪووڪ
ئاهـ..باشە ، سەرەتا لـیۆرا من ئەم ماوەیە دەمویست شتێكت پێ بـڵێم بەڵام حەزم نەکرد خـاتوونە کارگوزارەکانی ماڵەوەمان بـزانن بەمە
چەمایەوە و قۆڵەکانی لەسەر ڕانیبوو کاتێکی
پەنجەکانی لە ناو یەک گرێ دابوو

دواتر هـەناسەیەکی دایەوە و پشتی دایەوە
بـە قەنەفەڪـەدا

جـۆنگڪووڪ
تــ _ تۆ ڪچی خـێزانی جیۆن نیت
بە ڕوونی و ڕاشکاوانە ئاشکرای کرد

لـیـۆرا ڕاستەوخۆ ئەو فرمێسکە گەرمەی
هـەڵی گرتبوو لە چاوی هاتە خـوارەوە
سەرینەکەی بـاوشی فڕێدا و ڕۆیشتە دواوە
پشتـی دایەوە بە بێدەڪەدا و قاچە باریکەکانی
لـە باوشگرت

ئـارەزووەکـانی بــراکـەم  ✓ (تەواوبووە)Where stories live. Discover now