Part 1

36 5 2
                                    

سەرەتای پایزە گەڵاکان خەریکن دارەکان بەجێ دێڵن و دەوەرن .....لە ڕێگام بەرەو زانکۆ لە زانکۆی ئەندازیاری دەخوێنم لە ڕاستیدا حەزم دەکرد بچمە هونەرە جوانەکان چونکە وێنە کێشم حەز و خولیای من وێنە کێشانە بێزارم لەو بەشەی لێی دەخوێنم ڕقم لە هەموو هاوڕێکانیشمە لەبەر ئەوەی هەر خەریکی وێنەم پێیان وایە شێتم و زۆر تەواو نیم لە کاتەکدا لەو زانکۆیە باشە وەرگیراوم بەردەوام خەریکی وێنە کێشانم هەر خۆم نامەوێ تێکەڵیان بم ئەوانەی ئێرە زۆربەی لەبۆ خۆشەویستی لێرەن بەس ئەمن پێم شتەکی گەمژانەیە خۆشەویستی درۆیە هەمووی کات بەسەر بردنە بەڕای من هەر وەخت کوشتنە



لە کافتریای زانکۆ خەریکی چا خواردن بووم لە پڕ پیاوەکی زۆر ڕێک  لە مێزەکەی بەرام بەرم دانیشت لە ۲٤ ساڵ دەچوو بێ ئاگابوو لەوەی خەریکە بە چاو بیخۆم هەستەکی عەجیبم هەبوو یەکەم جارە ئەوها بم پەپولەکانی ناو زگم دەستیان کردبووە جولە جول ئاخر ناکرێ تەماشای نەکەم هەیکەلەکی زۆر جوان و ڕێکی هەبوو چاوەکی تیژ و ڕەش تەنکە ڕیشەکی زۆر جوان و ڕەشی هەبوو دەتگوت بە قەڵەم دروستیان کردیە زۆر ڕێک و پیاوانە بوو سامەکی تایبەتی هەبوو جیا لە من زۆری کچەکانی ئەوێ موعجیبی بوبون پێم ناخۆش بوو  نازانم یانی بە ئی خۆمم دەزانی هەموو چاویان لە سەری بوو ئاخر بڵێ نیما ئەتوو کەی ئەوها چاو لە دەر و بێشەرم بووی یەکەم جار بوو بیبینم پێشتر نەهاتیە لەوانەیە مێوان بی چونکە لەگەڵ هەندەک کوڕی کە دانیشتبوو



خێرا لاپەڕەکی نوێم دەکرد و بێ ویستی خۆم دەستەکانم دەستیان کردە وێنە کێشانی ئەو پیاوە ڕێکە  دەمویست ڕێک وەک خۆی دروستی کەمەوە جار جارە زەردەخەنەکی  دەکرد و قومەکی لە جگەرەکەی دەستی دەدا زۆر پیاوانە قسەی دەکرد و وەک ئەوانی ئێرە نەبوو زۆر جیاواز بوو خۆمم لە بیر کردبوو خەریک بووم وێنەکەیم تەواو دەکرد لەو ماوەی کە دانیشتبوو یەک جار زۆر بە قوڵی تەماشای کردم ئەوەندە قوڵ بوومەوە لە چاوەکانی وابزانم ئاشقی دەبم چ نا نا ئەوە ئیشی مندارانە ئاشقی چ ئەمن بەس زۆر پێم جوانە لۆیە ئەوهام دەمویست فێل لە خۆم و لە دڵم بکەم

زۆر بە پەرۆش بووم ناوی بزانم دەمویست قسەی لەگەڵ بکەم و بە باشی گوێم لە دەنگی بی لەبەر ئەوەی لێرە دەنگە دەنگ زۆرە ناتوانم گوێم لە دەنگی بی تەنها دەزانم لێوەکانی لێک دەکاتەوە و قسەی دەکا خەریک بوو محازەرەی دواتر دەستی پێ دەکرد و وردە وردە ئێرە چۆڵ دەبی ئەویش تۆقەی لەگەڵ ئەوانە کرد کە لەگەڵی دانیشتبوون و دیارە دەڕوا نا نا نابی بڕوا نابی ون بی لەپێش چاوم 


خەریک بوو بەرەو گەراجەکە دەڕۆی لە دوای ڕۆشتم ئێ دڵم نەیدەویست ئەوها بڕوا و نەیبینمەوە ناشمەوێ لەوانەی کە لەگەڵی دانیشتبوون بپرسم دوای لەسەرم دەکەنە قسە هەر ڕقیان لێمە چونکە ئەمن دایم مۆڕەیان لێدەکەم هەستی کرد کە لە دوایەوەم لە پڕ ئاوڕی داوە سەرم بە سینگی کەوت و خێرا کشامەوە دواوە بە پیاوانە و بە ڕێزەوە گوتی ئاگادارم بە دوامەوەی چیت دەوێ قورگم وشک بوبو دەنگی زۆر قوڵ و پیاوانە بوو ناخی دەلەرزاندی هەموو هێزم کۆ کردەوە  و گوتم ناوت چیە بە سەرسامیەوە گوتی (سیامەند ) وابزانم چاوەڕێی ئەو پرسیارە نەبوو دوبارەبەو دەنگە قوڵەوە و بە چاوە تیژەکانی گوتی ئاگاداربووم وێنەت کێشام و هەرتەماشات دەکردم


وێنەکێش Where stories live. Discover now