Part 2

16 6 2
                                    

چوومە ژوورێ ماڵی مامم بوون ئەوان لە شارەکی کە دادەنیشن لۆیەش داکم گوتی مێوانی ڕێی دوورمان هەیە خۆزگە سیامەند دەبوو بەهەرحاڵ بە ساردی بەخێر هاتنم کردن دوو کوڕ و کچەکیان هەیە کوڕەکانیان زۆر چاو حیز و خوێڕین مامۆژنیشم دەڵێی مارە چارەیم ناوێ کەمەک مامم خۆشدەوێ ئەویش لەبەر خاتری بابم



وردە وردە دەبووە ئێوارە  سفرە و خوانمان حازر کرد و خواردن داندرا هەمووان خەریکی نان خواردن و قسە کردن بوون ئەمن هیچ قسەم نەدەکرد چونکە بەس لەگەڵ داک و بابی خۆم زۆر تێکەڵ و گەرم و گوڕم هەر لە منداڵیەوە بەس لەگەڵ وان بوویمە هیچ خوشک و براشم نیە بێجگە لەوان داپیرەشم زۆر خۆشدەوێ داکی داکم ناوی نازدارە هەر ئەویش ناوی لە من نایە جار جارە دەچمە لای و لەگەڵی دەمێنمەوە بەتەنها دەژی زۆر داوای لێدەکەین بێت و لەگەڵمان بژی بەس ئەو دەڵێ خانووی خۆم جێناهێڵم ئەوها زیاتر ئاسوودەم



لەناکاو بە توانجەوە مامۆژنم گوتی کاتی مێردیشت هاتووە نیما خان... مێردی چی تازە نۆزدە ساڵم بەس ئەو لۆوەی تی بمداتە یەک لە کوڕەکانی خۆی چونکە لە ئەندازیاری دەخوێنم دەیەوێ پۆزلێبدات و بڵێ بووکەکەم ئەندازیارە ئەمن هەر جوابم نەداوە بەردەوام بووم لە خواردنی خۆم

داکم گوتی کچەکەم بە مێرد نادەم دڵم نایە لە خۆمی جیا بکەمەوە پێم خۆشبوو ئەوهای بە مامۆژنم گوت و لە دڵیشم گران بوو ئەگەر نەمداتە سیامەند .....سیامەندی چ ئاخر نیما ئەی ناڵێی لە بیری دەکەم ناتوانم فێل لە خۆم بکەم بە چرکەش لە
مێشکم دەرنەچووە چاوانیم لە خەیاڵ ناڕوا

سفرە و شتم هەڵگرت و بەتەنیا قاپەکانم شوشت کچەکەیان هیچ ئیشەک ناکا زۆر ڕەزاگرانە شکور لۆ شەوەکەی لێرە نەمانەوە چوونە ماڵی پورە گوڵستانم خوشکی بابمە بەس زۆر خین شیرن و قسە خۆشە

لەکۆتایداا چومە ژورەکەم و قەڵەم و وەرەقەیەکم دەرکرد دوبارە وێنەی سیامەندم کێشا ترسام لەوەی وێنەکەی تری ون بێ یان شتەکی لێبێ ویستم وێنەی ئەوم زۆر لەلا بی ئاخر زۆر جوان و پیاوانەیە دەمەوێ دووبارە قسەی لەگەڵ بکەمەوە و لەلای خۆم بیبینم  و هەست بە بونی بکەم و گوێم لە دەنگە قوڵەکەی بێ و چاوە جوانەکانی ببینم ناکرێ مرۆڤێک هێندە کامڵ و ڕێک بێ هەر بەڕاستی ئاشقی بوومە ئاخر چۆن خۆ یەکەم جارم بوو بیبینم کە دەیان گوت ئەشقی یەکەم نیگا پێکەنینم دەهات بەس خەریکە منیش لە یەکەم نیگا ئاشق دەبم نەک خەریکە بەڵکو وەک شێت ئاشقی بوومە ئاشقی ئەو چاوە جەزابانەی سیامەند بووم بەس وابزانم مەحاڵە لەگەڵ ئەو ژیان بکەم ئەو لەو شوێنە دوورە دەژی مەودای نێوانمان دوو ڕووباری گەورەی وەک دیجلە و فوڕاتە 

وێنەی دوەمیشم تەواو کرد لەو وێنەیان پێدەکەنێ هەر بەڕاستی زۆر بە جوانی پێدەکەنێ لایەک لە ژوورەکەم پڕە لە وێنە هەڵم واسیون بە تەواوی دیوارەکەیان داپۆشیوە وێنەی زۆر لەو کەسایەتیانەی خۆشم دەوێن و پێیان سەرسامم هەڵم واسیون جگە لەوانە وێنەی نەنکم نازداریشم هەڵواسیوە وێنەی داک و بابم و ئەوە وێنەی سیامەندیش چووە لایان

وێنەکێش Where stories live. Discover now