ئەو شەوە هەتاوەکوو بەیانی خەو نەچووە چاوانم لە ترس و دڵەڕاوکێ و دڵخۆشی و غەمباری بیرم لەوە دەکردەوە ئەگەر بەیانی بابم ڕازی نەبی بەوەی بمداتە سیامەند چی بکەینچی دەبێ ئێ خۆ ناتوانم بێ ئەو سیامەند تێکەڵی خوێن و ڕووحم بووە زۆر هۆگریم ئیتر هەرچۆنەک بی خۆر هەڵات و خۆم گۆڕی لۆ پێشانگایەکە و بە تریفەشم گوت لەگەڵم بێ
چوومە خوارێ و بینیم دایکم خەریکی چا تێکردنە و سیامەند و بابیشم خەریکی قسەکردنن نەسرین خانیش ماستی تێدەکرد داکم گوتی ئەوڕۆ زووتر وەرەوە لۆ ئێوارەی دەچینە کن داپیرەت دەعوەتی کردووین گوتم باشە دایە گیان خەمت نەبی نانمان خوارد و سیامەند ئەمەی بردە پێشانگایەکە و لە ڕێگا گوتی نیما ئێوارەی لە ماڵی داپیرەت داوای توو لە بابت دەکەم گیشتینە بەردەمی هۆڵەکە ماڵئاوایم لە سیامەندم کرد و چووینە ژوورێ لەوێ هەر بیر و هۆشم لەلای سیامەند بوو دەترسام ئێوارەی بابم ڕازی نەبی
ئێوارە داهات و هەموو خۆمان حازر کرد بچینە ماڵی نەنکم زۆر قەلەق بووم هەر بە تەواوی ترس بە دەموو چاومەوە دیار بوو سیامەندیش ئاگادار بوو چەندە تێکچوویمە دەمویست خۆم بخەمە نێو باوەشی و بگریەم و ئاسوودە بم بەڕی کەوتین و نەنە نازدارم بە ڕووە خۆش و قسە شیرینەکانی بەخێر هاتنی کردین و فەرمووی ژورێی لێکردین
هەر کە دەچیە ماڵەکەی نەنکم دڵت دەکرێتەوە ئەوەندە خۆش و پاک و تەمیزە هەموو لایەکی ماڵەکەی گوڵ و سەوزاتیە بۆنەکی ئەوەندە خۆش دەهات لە مەتبەخەکەی دیار بوو زۆر جۆر خواردنی دروست کردبوو نەنکم زۆر ئازایە لە هەموو کارەک هەمووی زۆر بە جوانی و لەسەر خۆیی دەکا
لەگەڵ تریفە سفرەمان داخست و خواردن و شتەکان داندرا دووبارە نەنکم بە قسە شیرین و خۆشەکانی هەمووانی دەهێنا پێکەنین ئیدی کاتی چا خواردن و شیرینی خواردن هات و نەنکم گوتی دەچینە باخچەکەی حەوشەم ئەوێ هەواکەی خۆشتر و فێنک ترە چونکە لە ناوەڕاستی هاوین بووین
هەمووان دانیشتبوون دایکی سیامەند هاتە قسە و گوتی کاک ئەحمەد لەسەر ئیزنی خودا و پێغەمبەر داوای کچە تاقانەکەت دەکەم نیما خان لۆ سیامەندی کوڕم مێردەکەم خودا لێی خۆشبی کە سیامەند چواردە ساڵ بوو بۆردومان کرا و کۆچی کرد ئەو دوو منداڵەی بە یادگاری لۆ جێهێشتم ئێستا لەسەر شانی منە ئەو ئیشە ئەگەر جەنابت ڕازی ببی دیارە منداڵەکانیشمان یەکیان بە دڵە
کە نەسرین خان ئەو قسانەی کرد هەر ڕوحم لەبەر نەمابوو دەترسام بابم ڕازی نەبی هەر واش بوو بابم کەمەک توڕە بوو بەس خۆی کۆنتڕۆڵ کرد گوتی نەسرین خان بەتەمانیمە کچە تاقانەکەم ئەوها زوو
لەخۆم جودا بکەمەو و ئەگەر بشی کەم قەت ناینێرمە
ڕێیەکی ئەوها دوور وەک دیار بەکر
YOU ARE READING
وێنەکێش
Romanceخەریکم وێنەی جوانترین بوونەوەر دەکێشم خۆزگە ئەویش لە چاوی منەوە تەماشای خۆی دەکرد ..... ڕۆژەک لە ڕۆژان لەگەڵ خۆم دەتبەمە دیار بەکر مانگەشەوەکەم _