Part 3

16 7 0
                                    

دوای نانی نیوەڕۆ نەنکم بە دەستە خڕ و جوانەکانی هەویری شێلا و گوتیە دایکم دەی لەگەڵ کچەکەت یاوەریم بکەن و نان بکەین نانم کەم ماوە من باش دەمزانی نان بکەم نەنکم فێری کردبووم

ئیتر وردە وردە دەستمان کردە نان کردن لەگەڵ نەنکم
دایکیشم نانەکانی دەبرژاند نەنکیشم باسی گەنجی خۆی دەکرد چۆن لەگەڵ باپیرەم یەکیان دیوە و کەوتوونەتە خۆشەویستی یەکەوە من تەمەنم زۆر بچووک بووە کە باپیرەم بە نەخۆشی دڵ کۆچی دوایی کردوە و جێی هێشتووین بەس نەنکم هەمیشە زۆر بە جوانی باسی ڕەحمی باپیرەم دەکا دەڵێ هەمیشە بەتۆی دەگوت ترێ خان چونکە چاوەکانت وەک ترێی ڕەش گەورە و جوان بوون خۆزگە باپیرەشم دەدیت و لەگەڵی گەورە دەبووم ئیتر لەو قسانە بووین مەلاش بانگی ئێوارەی فەرموو ئێمەش تەواو بووین لە نانکردن

ئەو شەوەش تێپەڕی لەگەڵ قسە خۆش و شیرینەکانی نەنکم دووبارە کەوتمەوە بیری سیامەند و خەو بردمیەوە


نیما...... بە دەنگی بابم خەبەرم بۆوە دیارە هاتۆتەوە لە ئامەد خۆم خستە باوەشی دەمویست لێی بپرسم سیامەندت بینی بەس خۆ ئەو هەر نازانێ سیامەند کێیە

کۆمەڵێک فڵچەو بۆیەی بۆ هێنابووم ئەو دەزانێ هەر دڵم بەوانە خۆشدەبێ چوونکە وێنە کێشم ماڵئاوایمان لە نەنکم کرد و بەڕێ کەوتین بۆ ماڵەوە ئەمڕۆش نەچوومەوە زانکۆ زۆرم ڕق لێیە چوونکە ئەو بەشە نیە خۆم دەمەوێ هەر زۆر لێی ناڕەحەتم بەس لەبەر خاتری داک و بابم بە ناچاری دەچم



ماوەی مانگێک تێپەڕیوە و بۆ لەحزەیەکیش سیامەند لە مێشک و دڵم دەرنەچووە لەوانەیە ئەو هەر ئەمنی لەبیر نەمابی ئەسڵەن هەر پێی ڕابواردبم ئەمن ئەوها سادە و گەمژەم هەرچبی ناتوانم لەمێشکمی دەرکەم ناتوانم ئەو چاوانەی لەخەیاڵم دەرکەم

ئێستا دونیا ساردی کردوەو جار جارە بارانی بە خوڕ دەباری جارو باریش نم نمە باران دەباری لەناو پاسم بەرەو ماڵێ کچەکی بچوک لە بەرم بەرمە تەمەنی نزیک ۳ ساڵ دەبی بەس زۆر جوان و شیرینە خەریکم وێنەی دەکێشم لە دوای سیامەند ئەوە یەکەم جارە وێنەی مرۆڤەک بکێشمەوە پێشتر زۆر وێنەی مرۆڤەکانم دەکێشا ئەوانەی جەزاب و جوان بوون بەس لە دوای سیامەند یەکەکم نەدیتەوە وەک ئەو جەزاب و ڕێک و نازدار بی


سێ ساڵ تێپەڕی لە ماوەی ئەو سێ ساڵەدا سیامەند هەر لە بیر و هۆشم بووە هەموو شەوەک هەر بە خەیاڵی ئەو خەو دەیبردمەوە ئەوساڵ کۆتا ساڵی زانکۆم بوو داواکاریم زۆر بوو داک و بابم ڕازی نەدەبوون ئەوانیش ڕازی بوبان ئەمن ڕازی نەدەبووم سیامەند نەبی لەگەڵ کەس ژیان پێک ناهینم بۆنی ئەو هێشتا لە ژێر لووتمە دەنگە قوڵەکەی هەر لەناو گوێیەکانمە چاوە تیژ و ڕەشەکانی هەر لە مێشکمە خۆزگە دەمدیتەوە بەس ئەو بەڵێنی پێ دایمە هەر دەبی لەو ماوە بیبینمەوە سێ ساڵ تێپڕیە

وێنەکێش Where stories live. Discover now