گەیشتینە ماڵی خۆمان دایکم بەخێر هاتنی کردین و گوتی چی ڕوویداوە گوتم هیچ نیە دایە گیان هەر بیرم
کردوون دەمەوێ گەردەنم ئازا بکەن
دایکم هەستی کرد شتەک هەیە لەخۆڕا قسەی وایان لەگەڵ ناکەم بابم وایزانی
وازم لە سیامەند هێناوە و پەشیمانم لەو قسانەی بەرام بەری کردوومن کەچی بێ ئاگا بوو لەوەی خەریکم لەگەڵ سیامەند دەڕۆم ئیدی کەمەک
لەگەڵیان دانیشتم و بەرە بەرە کات درنگی دەکرد و دەبوو بچینەوە ماڵی نەنکم لەوێ سیامەند دەهاتە دوام ئیدی لە کاتی ماڵئاوایی باوەشم
لە بابم دا و دوای ئەو باوەشم لە دایکم دا بۆنی دایک تایبەتە هیچ شتەک و هیچ کەسەک جێگای داکت ناگریتەوە بەس ناچارم بڕۆم دوای هەر دەیان بینمەوە بەس لەوانەیە چەند ساڵەکی دیکە بی و لەوانەیە قەت نەیان بینمەوە یانیش ئەوان چیدیکە بە کچی خۆیان قبوڵم نەکەن هەرچۆنەک نی گریان و شتم ڕاگرت و نەمهێشت هەست پێ بکەن
بابم ئەمەی بردەوە ماڵێبووە ئێوارە و سیامەند گەیشتە جێ زۆر دەترسام شتەکی خراپ ڕوو بدات و بابم بزانی و شتەک لە سیامەند بکا خێرا دەمویست ئەو شارە جێ بێڵم و لەگەڵ چاو جوانەکەم بڕۆمە دیاربەکر سیامەند هاتە ژوورێ و دووبارە چاوم بە چاوە جەزابەکانی کەوتەوە دڵی زۆر خۆشبوو چونکە دەبوومە خێزانی دەستی نەنکمم ماچ کرد و لە باوەشم گرت نەمتوانی خۆم بگرم دەستم کردە گریان سیامەند زۆر تێکچوو بە گریانەکەم چونکە دەیزانی بۆ من زۆر
سەختە ئێرە و دایک و بابم جێ بێڵم جانتاو شتەکانی منی خستە سەیارەکە و دەستی نەنکمی ماچ کرد و نەنکم گوتی کوڕی خۆم نیمای نەوەم ئامانەتی تووە تخوا وەک چاوەکانت ئاگات لێیبی و دڵی مەشکێنە کچەکەمان دڵی ناسکە گوتی خەمت نەبی نازدار خان وەک چاوەکانم دەیپارێزم هەموو سۆز و خۆشەویستیمی پێشکەش دەکەم و نازی هەڵدەگرم بێگوومان دەیهێنمەوە لاتان
بەس لە کاتی خۆینەنکمان جێ هێشت و بەڕێ کەوتین بەرەو دیاربەکر هەستم بە هیچ نەدەکرد یانی زۆر نیگەران بووم دەمگوت ئێستا بڵێمە سیامەند بمگەڕێنێتە ماڵەوە ئەوکات بەبێ ئەو دەبووم مێشکم زۆر ئاڵۆز بوو خۆم نەگرت و دووبارە فرمێسک لە چاوانم هاتە خوارەوە سیامەند هەستی کرد بەبێ
دەنگی دەگریەم دەیزانی چی لە ناخم دەگوزەرێ زۆر بە هێمنی گوتی دەزانم چی لە مێشکتە دەزانم زۆر سەر لێشێواوی بەس بەخودا بەڵێنت پێ دەدەم پەشیمان نەبیەوە لەو بڕیارەت ڕۆژەک دادێ دایک و بابیشت لێت دەبوورن نیوە مانگەکەم بەسە چیدی خەفەت مەخۆ وێران دەبم کە ئەوها دەتبینم کە سیامەند ئەو قسانەی کرد کەمەک ئارام بوومەوە باشتر بووم ئەو هەمیشە دەبێتە هۆی باشبوونم و ئەو جەنجاڵیەی مێشکم ناهێڵێنزیکەی چوار کاتژمێرە لە ڕێگاین و بووە بە شەو سیامەند بە درێژایی ڕێگاکە قسەی بۆ دەکردم و دڵی دەدامەوە و دەیخستمە پێکەنین تازە سەرنجی دەدەم لەکاتی شۆفێری زۆر جوان و سەرنج ڕاکێشە هەرچەندە ماندووە بەس زۆر جوانە دەمارەکانی دەستی و چاوە ڕەشەکانی و جگەرەکەی دەستی زۆر تایبەتی کردووە جار جارە سەیرێکم دەکا و زەردەخەنەم بۆ دەکا زۆر خەواڵوو بووم خەوم لێکەوت
YOU ARE READING
وێنەکێش
Romanceخەریکم وێنەی جوانترین بوونەوەر دەکێشم خۆزگە ئەویش لە چاوی منەوە تەماشای خۆی دەکرد ..... ڕۆژەک لە ڕۆژان لەگەڵ خۆم دەتبەمە دیار بەکر مانگەشەوەکەم _