Part 4

14 5 0
                                    

پێشانگاکە خەریک بوو دادەخرا داک و بابم چوونەو لە دوای ئەوان منیش دەرچووم بینیم سیامەند و ئەو کچەی لەگەڵی بوو لەسەر کورسیەک  دانیشتبوون لە بەردەم ئەو هۆڵەی پێشانگاکەی لێ کراوەتەوە بینیم ئەو کچە سەری بە شانی سیامەند کردووە و دەگری چۆن ئەو بەرازە ئەو کچە دەگریەنێ خۆم بۆ نەگیرا و چوومە لایان سیامەند ئاگادار بوو کە خەریکم بە توڕەی بەرەو ڕوویان دەچم

بە توڕەیی گوتم بۆ  ژنەکەت  دەخەیە گریان وەک من بە ئەویشت ڕابوارد ؟ سەرسام بوو و بەو قسەم و گوتی ئەوە خوشکە بچووکەکەمە ژنم  نیە ناوی تریفەیە  

لەرزی خۆشی و شادی سەرتاپای گیانی داگیر کردم یانی ژنی نەهێناوە ئەو منی لەبیر نەچووە ئەی بۆ دەڵێ ناتناسم خۆم ئاسایی نیشان دا گوتم ئەی بۆ دەگری؟ بە خەمەوە گوتی کە قاچی ئازاری هەیە لەبەر ئەوە دەگری ئەی قوربانی بم خەمی خوشکەکەیەتی گوتم بەربۆوە؟  گوتی نا قاچی وەرگەڕا نازانم چی بکەم ناهێڵێ دەستیشی لێدەم منیش خۆم دانەواند و گوتم تریفەخان سەیری کردم وەک کاکەی جوان بوو ئەویش لە ۱٦ ساڵان دەچوو گوتم دەبێ چارەی کەین دەبێ لە ماڵەوە پاڵکەوی و پشوو بدەیت فرمێسکی سڕی و گوتی ماڵمان نیە  یانی ماڵمان لێرە نیە گوتم ئاخر ماڵی من لێرەیە وەرنە ماڵی من بەبێ ئەوەی ڕای بابم وەرگرم داوەتم کردن بەس ئەوکچە گوناح بوو ئەی چیبکەم

سیامەند بە کەمەک توڕەیەوە گوتی زۆر سوپاس خاتوون  بە میوانداری هاتووین بۆ ئێرە دەچینەوە ماڵی ناسیاوێکمان کە ئەو قسەی کرد زۆر بە ڕەقەوە تاماشای دەکردم یانی چی ئەو نامناسێ بۆ وەک بێگانەیەک ڕەفتار دەکا بۆ ڕووە خۆشەکەی نەماوە بەرام بەرم زۆر دڵم لێی شکا هیچم نەگووت خێرا تەکسیەکم گرت و بەرەو ماڵەوە بەڕێ کەوتم


کە چوومەوە داکم خەریکی خواردن دروست کردن بوو یەک دونیا شتی حازر کردبوو زۆر بە بێزار و ماندوێتی  گوتم کەسمان میوانە ؟ گوتی بەڵێ کچی خۆم میوانی بابتن واتا خزممان نین گوتم ئێ باشە خۆم گۆڕی و چووم یارمەتی داکم بدەم خەریکی سەوزە چاک کردن بووم


ئێوارەکەی لە دەرگا درا بابم دەرگاکەی کردەوە چی سیامەند هاتە ژوورەوە و تۆقەیەکی گەرم و گوڕی لەگەڵ بابم کرد بابم زۆر دڵخۆش بوو بە بینینی سیامەند دوای خوشکەکەشی هاتە ژوورەوە ژنێکی تریشیان لەگەڵ بوو وەک ئەوان جوان بوو لەوە دەچوو دایکی بێ نەسرین خان دایکیشم بەخێر هاتنی کردن و منیش بەهەمان شێوە تریفە گوتی ئا دادە تۆ


بابم بە سەرسامیەوە گوتی یەک دەناسن ئەمنیش
هەموویم لۆ گێڕاوە یانی ئەوەی ئەوڕۆ چوومە لایان نەک ئەوەی سێ ساڵە چاوەڕێی بینینی سیامەندم باشبوو بابم لە تابلۆکە سیامەندی نەناسیبۆوە چونکە هەندەک گۆڕانکاریم تێدا کردبوو و ئێستا ڕیشی زۆرتر بووە

وێنەکێش Where stories live. Discover now