15|جـیـۆنـی فـڵـبـاز

77 24 151
                                    

هەسـتـم بەوردبـوون و شڪـانـی ئیسقانەڪـانـم دەڪـرد،
ڪاتێڪ بەشێوەیەڪی زۆر خراپ لەسەر ئەسپەڪـەم ڪـەوتمـە خوارەوە،
هـەمـوو گیانـم بوو بــە زام و زامدار بـوو،
ئەسرینی چاوانـم ڕێچڪەیـان گـــرت و نێوچاوانم چرچ ڪرد،
ڪاتێڪ ڪۆششم دەڪرد هەڵبستمـەوە.

یاسای مەیدانەڪەش وەهایــی بوو،
ڪە تایەڪێڪ لەئەسپ سوارەڪانیش بەرببنەوە و زیانیان پێبگـات،
دەبێت بەردەوام بـن لەپێشبڕڪێڪـە،
سەرنجم خستەوە سەر ئەسپ سوارەڪان ڪـە بەرچاوەڪـانـم غێـم دەبـوو و هاوڪـات تۆز و خۆڵەڪەش ڕێگـــربـوو لەوەی بەجوانی ببینـم،
ڪە مونـا بەخەندەیەڪی پڕ لەفیز پێــش هەمووانی دایـــەوە.

ئـایـا ئـەمـە پیلانێڪ بـوو لەدژی مـن یاخـود چی!

لەڪـۆتایـیـدا هەمــووان ئـەوە دەڪـەن ڪـە بۆ بەرژەوەنـدی خۆیـان باشـە،
تـاچـەنـد هاوڕێت و دۆست و ڪـەسێڪی متـمانـەپێڪراوی تـۆ بــێـت،
هــەمووان بەجۆرێڪ لـێـڵتـدان تا سوودت لێوەربگرن،
هەمیـشـە بەبڕوای مـن وابـوو مونـا ڪچێڪی میهرەبـانــە و پـڕە لەسۆز و خۆشەویستــی و یاوەری هەژاران و منداڵانـە،
بەبڕوای مـن وابـوو ئەو گوێ بەوە نادات باوڪی سەرداری ڪاستڵ ڪۆمبێیـە و بەبێ ئەوەی لـــەپیشە و ژیانی ڪەسەڪە بڕوانێت هاوڕێیەتی دەڪـات و دڵسـۆز و خــەمخۆری هاوفـەردەڪـەی دەبێـت!
چـاوەڕوانـی ئەم ناپاڪیە گەورەیـە نەبـووم،
بەتایـبـەتــــی لـە ئـەو!

وەلـێ لەڪۆتاییدا پێویستە چاوەڕێی هـەمووشتێڪ لەهەموو ڪەسێڪ بڪەم تا لەدووانەڕژدا چیتر هەژەنـد نەبـم بـەم ڪار و ڪردەوانەی بەرامبەرم دەیڪـەن!

✧——— · ∘ ˙★: *․یـاداشـتـی نـووسـەر ․* : ★. ———✧

جـۆنـگـڪوڪ پێـــش بەڕێز میلـەر و ئادەم لەسەر ئەسڪەمیلەڪەی هەڵسایـەوە،
چاوەڪانی لەتاسەباری و نیگەرانیـدا ئەبـڵەق بــوون و بلـەز بــــەرەو میلـان هەنـگاوی نـا.

ئادەم و بەڕێـز میلـەر بەنیگەرانــــی و شپڕزەییـەوە دووای ڪـەوتـن،
جـۆنـگـڪـوڪ بــەخـێــرایـــــی هـــاتـە ئــاســــت میلـان و خستییـە باوەشـی خـۆی و لەســەر دەستەڪـانی هەڵی گـرت.

ڕوخسـاری میلـان هـــەمــووی زام بـوو ،
لـێـڵ ئـەوەی ئـەوەنـدە زیـانی بەر جەستەی ڪەوتبـوو،
  لەچـاوە پڕ لەنیگەرانیەڪانــی جۆنگڪوڪـی ڕوانـــی و ئــەسرین لەنێو چاویدا قەتیس مابـوو،
دەستی لەسەر ڕوومەتـی جۆنگڪوڪ دانــا بەزۆر،
ڪاتێڪ جۆنگڪوڪ بلـەز ڕێــی دەڪرد بۆ لـای ئـەو پەرستارانـەی بـۆ هەر حاڵەتێڪـی نەخوازراو ئامادەڪرابـوون.

جـیـۆنـی فـریـودەر|١٦٠٠ پـێـش زایـیـن ✔️Where stories live. Discover now