16|جـیـۆنـی فـێـڵـبـاز

101 20 23
                                    

نێوچاوانـی چـرچ ڪرد و وەستـا لەهەڵمژینی ئەم ژەهرەی نێـو دەستی،
ڪاتێڪ بەدەنگێڪی جدییەوە وتـی ؛

❞ ماڵئاوایـیـی بــــۆچـی خاتـوون میلـەر!؟ ❝

مـن چیتر لە ئینگلتەرا و ڪاسـتـڵ ڪۆمبێـدا ناژیـم. ❝

ئـەو پەیڤانەی وایڪرد جۆنگڪوڪ بۆساتێڪ چاوانـی ئەبڵەق ببن و بەهەژەندەوە لێیان بڕوانن،
میلـان نزیڪ بوویـەوە لێی و بەساردی وتی ؛

❞ نامەوێت چیتر تۆیێڪی چڵێس و درۆزن و ڪاسەلێس ببینمـەوە،
بەهۆی تـۆوە دەبێت هەموو ژیانم بەڪەساسی وەڕێ بڪـەم،
هەرگیـز لێت خۆشنابــــم جۆنگڪوڪ،
ئـەوە بخەرە بیر و ئاوەزت. ❝

لەڪۆتایــــی ئەسرین لەنێو چـاوی قـەتیس ما،
بۆ شاردنەوەی ڕۆندڪەڪـانی بلەز پشتی لێی ڪرد و ویستی بڕوات،
بەڵام جۆنگڪوڪ لەدوواوە دەستـی گرت و بەتوندی بۆخۆی ڕاڪێشـــا و جەستەی بچووڪ و وردیلەی میلانی لەنێو باوەش و شانە پانەڪانی گەرم ڪردەوە.

ئەوەم لێڵـدا مەڪـە،
ڕێگـەم بدە هەمووشتێڪـت بۆ ڕوون بڪـەمـەوە میلـان،
سوێند بەخـودا هەمووشتێڪ هـەڵـە تـێـگــەیشتنـە. ❝

بەرمبدە. ❝
میلـان بەدەنگێڪ ڪەپڕبوو لەڪەساسی و دڵپڕی و نائومێدی وتـی،
دڵـی لێڵ هـەر ڕەوتارێڪی وەهـایـــی جۆنگڪوڪ شەق شەق دەبـوو.

ڕۆندڪەڪانی بەزۆر هێشتبوویەوە تا نەڪەون،
جۆنگڪوڪ زۆر توندتـر ئەوی لەنێو باوەشی نوقم ڪرد،
توندتر گرتی و بەدەنگێڪ ڪە دەت توانی شەقاری دڵی شلۆڤە بڪەیت وتی ؛

❞ خـۆشـم دەوێیت،
باوەڕم پێبڪـە هەر لەسەرەتاوە درۆم لێڵـدا نەڪردوویـت،
تەنـهـا منیش وەڪ تۆ فـــ....❝

قسەڪەی تەواونەڪرد،
لێڵ ئـــەوەی میلان بەهەموو توانستی پاڵی پێیەوە نا و پشتی لێی ڪرد و وتـی ؛

مـن دەڕۆم.

جۆنگڪوڪ ڪە ئەسرینی لەنێو چاوانی قەتیس مابـوو،
پیاوە بەهێز و نەبەردەڪەی جاران نەمابـوو،
بەڕاستی ئەوە بۆ ئـــەو زۆر قورس بوو،
نەیدەزانی چ گوزەرگایەڪ بگرێتەبەر تـا میلانی پێ بوەستێنێت،
هیچ ڕێگەیەڪ نەبوو،
میلان سوڕبوو لەسەر ئەوەی ڪە جۆنگڪوڪ یاری بەدڵ و هەستەڪانی ڪردووە جیـا لـەوەی نـاپاڪی لەهەموو نەتەوەڪەی ئەو ڪردووە.

بەپێڪەنینێڪ شڪاو ڪـە دەت توانــــی ئەم هەمووە ئازارەی دڵ و ناخـی بەدی بڪەیـت،
سیغارەڪـە دەستی لەنێوان لێوانی دانـا و سیایـــی و ژەهرەڪـەی هەڵدەمژی،
وتـی ؛

❞ ئـــــای میلـان،
ئـازیـــزم،
ڕووی سـارد و جـەمـەدی تـۆ،
چێشتەڪـانی دایڪمـم دەخـەنـەوە یـاد،
ڪـە بەساردیش هـەر خۆشبـوون❝ بەم قسەیەی میلانی لەشوێنی خۆی وەستاند بەبێ ئاوڕدانـەوە،
ئەو درێژەی پێدا و وتی ؛
❞ بەڵـام هاوڪـات ئەوانـەی تـۆ،
ئازارم دەدەن،
ئـەگـەر ڕابــردوو پەیوەندی پێوەڪردیت،
دایبخە و ڕاستەوخـــۆ داهـاتوو لەئامێـز بگـــرە،
گوێ ڕابـدێـرە بۆ ئەوەی ڪـە هەڵە تێگەیشتنەڪـە ڕاست بڪـەمـەوە و واز لـەم ڪـەلــــەڕەقییە بهێنـە و هەم دڵی من،
هەم دڵـی خـۆت زیاتر لەوە خـاپور مەڪـە،
بەبای دەزانیـت هیچ ڪامێڪمان بەبێ یەڪتری ناتوانین ئیـرادە بڪەین. ❝

هـەر دووای تەواوڪردنی قسەڪانــی میلان،
بلـەز ئاوڕی دایەوە و بەرەو ڕووی هەنگاوی ناو و هەر بەگریانەوە بەتوندی یەخـەی گرت و لەئوقیانووسی چاوە ڕەشەڪانی جۆنگڪوڪی دەڕوانی و وتی ؛

❞ بەڕاستیـتـە!
تـۆ باسی دڵـم بۆ دەڪەیت!؟
مەگـەر تۆ دەزانیت دڵ چییە!
خـودا لەناوت بەرێت جۆنگڪوڪ،
گەر لێڵ منیشدا ڕاست بوبیت چ دەربارەی میللەتـەڪـەم!
ئەوان هـەمـووان یەڪ زیان چییە بۆتۆیان نەبـوو،
سەیرڪـە،
ئێمە هەرگیز هیچ ڪـەسێڪمان لەمەنجەڵـدا نەڪوڵاندووە،
ڪـە ئەوە مەزنترین درۆی ئێوە بـوو،
هەزاران درۆ و دەســەلـــەتان بۆ ئێمە درووست ڪرد،
ئێمە هەرگیز ئێوەمان نەڪوشتبوو،
ئەسڵەن ئەوە ئێوە بوون ڪە خاڪەڪەمانتان دۆزیەوە دەستتان ڪرد بەڪوشتنی ئێمە و فریودانمان،
لەڪاتێڪـدا تائێستا بۆ جارێڪیش بەخراپی لەئێوەمان نەڕوانی ئەسڵەن زۆر بەجوانی و مێوان دۆستی پاینانمـان دەڪردن،
هەر ئێوەبوون دەستتان ڪرد گـەف ڪردن و گرژی و ململانێتان دووست ڪرد،
بەنەعلەت بیت بەبڕوای من وابـوو تۆ جیاوازیت لەم ڪاسەلێس و هیچ و پوچانەی ئـەوێ،
وەلێ تـۆ لەهەمووان پیستربوویـت،
باجی بدە،
باجی بــدە و ئازاربڪێشە وەڪ چۆن من ڪێشاومـە جۆنگڪوڪ،
خۆشم دەوێیت گـەرنا هەر تۆڵەی نەتەوەڪەمم دەڪردەوە،
ئـەو ئـــەوینەی بەرامبەر تۆشم هەیە بەنەعلەت بێت. ❝
لەڪۆتایی قسەڪانی بەتوندی ڪێشای بەسنگی جۆنگڪوڪدا و دوورڪـەوتـەوە،
ئەوسا پشتی لێیڪرد بەدەنگێڪی نزم هاوڪات خەریڪ بوو ڕۆندڪەڪانی دەسڕیەوە وتی ؛

❞ خـۆت دەرگـات
لـێ داخستـم جۆنگڪوڪ،
ئیتر لێی مەدە مـن لەوێ نیم. ❝
دووای وتـنـی ئەمـە،
میلـان هەنگـاوی نـاو هێـواش هێواش دوورڪەوتـەوە،
هێواش هـێـواش دوورڪـەوتـەوە،
هەنـگاو هەنگـاو،
هێواش هێواش،
ئەم هەنگـاوە هێواشانـەی میلـان،
درێـژبـوونـەوە،
درێـژبـوونـەوە بـۆ سـێ سـاڵ،
درێـژبـوونـەوە بۆ ساڵانێڪ،
ئـەم هەنگـاوە لەیـادنەڪـراوە ئازاربەخشـانـە،
زۆر زیاتر لەوە درێژتـر بوونـەوە ڪـە بیری لێدەڪەیتـەوە.

_______________________

پێتـان وایـە لایەقـی خۆشەویستی ئێوە بێـت!
پەڕەڪـە ڪەم بـوو بەڵـام بـەبـڕوای مـن بەچێژبـوو،
مـەرج ئەوەیـە شوێن ڕاز و خوازتان بوبێت ^_^

~ بـــەردەوامـە ~

جـیـۆنـی فـریـودەر|١٦٠٠ پـێـش زایـیـن ✔️Where stories live. Discover now