18|جـیـۆنـی فـێـڵـبـاز

82 16 110
                                    

ڪـەش و هـەوای ئەمەریڪـا جـیـاوازبـوو لـەوەی ئینگـــلـتــەرا،
ئینگـلتـەرا بۆمـن وڵاتێڪی ڪوشندەبوو،
هەزارەهـا یادگاریم لێڵ میلانـدا تۆمارڪردووە،
ئـەو یادگاریانـە بۆمـن هەمیشە دەبێتـە هـۆی تەنگ و چەڵەمەیەڪـــــی ئازار ئامێـز.

هەگبــەی جل و ڪـەل و پەلەڪانـم لەدەسـتمـدابـوو،
بـەرەو مـێـوان خـانـەی ئاڪـۆرن،
مێوان خانـە بەشـەروەتـەڪـەی ئەمریڪـا دەڕۆیـشـتـم،
ئـەم مێوان خانەیـە لەڕۆژهەڵاتی ئەمریڪـا،
نزیڪ ڪەنارەڪانی ئەتـڵـەســـــە،
مێوانـخانەیەڪـی بچووڪ و ئارامـە،
بینایەڪی دوو نهۆمیە و لەدار و بەرد درووستڪراوە،
پــەنجەرەیەڪ لەپێشەوەی هەر ژوورێڪ هەیە و سەقفەڪـەی بەڪاهـو درووستڪراوە،
بەڕاستی دیمەنێڪی گەلەڪ جـوان بەدەروروبەری دەبەخشێت،
مێوانخانەڪـە ڪەشێڪی گـەرم و بانگهێشتڪـەری هەیە،
ئاورێڪ لـە ئاگردانەڪـەدا دەسوتـــێـــت مێوانخانـەڪـە چەندیـن ژووری تێدایـە ڪـە جێگەی نوستـن و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەڪانی تێدایـە بۆ گەشتیـارانی ئەفگـار.

مـن چـەندیـن جـار لەچوارساڵی ڕابردوو سەردانـم ڪـردووە،
هەمیـشـە ئەو شوێنە ئاسوودەییێڪی پتـرم پێدەبەخشێ،
نزیڪ لەڕووبـار و ڪەش و هەوایێڪی فێنڪی هەیە،
ئەوانـە بۆ ئادەمیزادێڪی ئاڵۆزی وەڪ مـن،
ڕاستـی،
حەسـانەوەیـە.

هەنگـاومـنـایـە ژوورەوە و لێڵ ئەوەی دەرگاڪـەم ڪردەوە سەرنجی بەشێڪ لەمێوان خانەڪـە بۆمـن ڕاڪێشـرا،
بەڕوخسارێڪی بێ باڪ و جدیەوە بەرامبـەر ئـادریـڵ وەسـتـام،
خـاوەنـی مێوان خانەڪـە،
سەری بەرز ڪردەوە،
چاوەڪانی ئەبڵەق بوون و بەواق وڕماوی لەمنـی ڕوانـی،
بەدەنگێڪی پڕ لـە سەرسامی وتی ؛

❞ بـەڕێـز جیـۆن! ❝

❞ تـەنهـا ژوورێڪـم بۆ ئامادە بڪـە،
ئـادریـڵ. ❝

بـەسەرلێشێواوی سەری بەئەرێ لەقـانـد و بلەز چوو بۆ لای یەڪێڪ لـە پێش خوازەڪـانـی ئەوێ،
یەڪێڪ لە پێشخوازەڪان هەگبەڪـەمی لەدەستم برد و سەری چەند جارێڪ دانـەوانــد و وتی ؛

❞ بەڕێـزم،
دووام بڪـەوە. ❝

سەرم بـە قایل بوون لەقـانـد و دووای ڪـەوتـم،
بەسەر پلیڪانەڪاندا سەرڪەوتین و بەرەو ژووری ژمـارە ٢٣ بـردمـی،
هەگبەڪانمی لەسەر ئەرزەڪـە دانـا و دەرگاڪـەی ڪردەوە.

سپاســـی پێشخوازەڪـەم ڪرد و هەگبەڪانم هەڵگرت و چوومە ژوورەوە،
بۆ خولەڪێڪ وەستام و بەوردی لەئینج بەئینجی ژوورەڪـەم دەڕوانـی،
ئـەم ژوورە ئـارامـە و ئامێری سادەی تێدایـە،
فەرشێڪی تواوەی قاوەیی ڪـاڵ لەسەر زەویـەڪـە بـوو،
پەنجەرەیەڪی بچووڪ لەژوورەڪـەدا هەبـوو،
ڪـە ڕووی لە ڕووبـاری بەرامبـەر مێوان خانەڪە ڪردووە،
مێز و ئەسڪەمیلێڪی بەدار درووستڪراوی سادەی لێیە و چرایەڪی بچووڪ و ڕۆن لـە ئێوارانـدا دەدرەوشێتـەوە،
ژوورێڪی ڪارا و پاڪ و ڕۆژبـەیـە،
ئـێرە ئەم شوێنەیە ڪـە هەرڪاتێڪ هەسـتـم بەخراپی دەڪـرد بۆی دەهاتـم تـا باری دەروونیـم باشتـر دەبـوو.

جـیـۆنـی فـریـودەر|١٦٠٠ پـێـش زایـیـن ✔️Where stories live. Discover now