3

88 22 8
                                        

سەرەتا سڵاو دوای نزیکی لە ساڵێک و دوو مانگ گەڕامەوە و دەستم کردەوە بە نوسینی ئەمە
هیوادارم بە دڵتان بێت ڕێز بگرن لە ماندووبوونم
ڤۆت و کۆمێنت لە بیر مەکەن ڕای خۆتان بڵێن لەسەری♡

No one pov

ماوەی نزیکی هەفتەیەک تێپەڕی بەسەر ئەو کاتەی ئێڤێڵین ملی جۆنگ کوکی بریندار کرد بەڵام هیچ شتێک ڕووی نەدا کە دەربخات کە جۆنگ کوک تۆڵەی کردۆتەوە، کێ دەزانێت چی ڕوودەدات!
تۆڵە بە سەبرە بەڵام بە زەبرە...!

ئاژاوەیەکی تەواو هەبوە لە بەشی 96 کە دوو کەس وا شەر دەکەن دەستەویەخە ئەوانی دیکەش سەیریان دەکرد وەک ئەوەی تەنها فلمێک بێت یاخود موسارەعەیەک کە چاوەرێن بزانن کێ زاڵ دەبێت بەسەر کێ دا یاخود کێ ئەوەی دیکە دەکوژێت

ئێڤێڵین بە ڕووخسارێکی شەیتانیەوە سەیری ئەوانی دەکرد کە وا شەڕ دەکەن ئەو چێژی دەبینی لەوە لەسەر جێگاکەی بە دەمدا پاڵکەوتبوو و دەستێکی لە ژێر چەناگەی دانا بوو و سەیری دەکردن کە ئێستا ئەو دوو پیاوە شەڕ دەکەن کە تەنها لەسەر شتێکی بێمانای وەک یاری کردنێکی کۆن کارت بوو کە یەکێکیان فێڵی کرد پێی زاندرا لە لایەن کەسی بەرامبەرەوە

جۆنگ کوک :دەبێت کێ بیباتەوە!

بە دەم خۆیەوە وتی کاتێک بە پێەوە شانی دابوو بە جێگا دوو نەفەتیەکەوە کە لەسەر یەک بوو

ئێڤێڵین :بێگومان جانگ دەیباتەوە

جۆنگ کوک ئاوڕی بۆ ئەو دایەوە لە کاتێک دا ئێڤێڵین سەیری شەڕەکەی دەکرد هێشتا

کوک :بە چی دا دەزانی کە ئەوە!

ئێڤێڵین : ترس لە چاوی تاسۆن دا هەیە بەڵام جانگ نا، تاسۆن هێزی هەیە بەڵام جانگ نا، ترس هەموو شت لە ناو دەبات بەهێز لاواز دەکات وە بە پێچاوەنەشەوە

کوک لە وەڵام دا تەنها سەری بە قەیل بوون جوڵاند چونکە ئەوەی ئەو وتی ڕاست بوو
جانگ هایکەلی هەبوو بەڵام تاسۆن هێندەی ئەو نا بەڵام هەموان دەزانن تاسۆن هێزی زیاتر بوو
بەڵام ئەوەی لە ناوی برد شتێک بوو کە لە ڕابردووی بەسەری هات دوای ئەو هەموو کارە قێزەونەی کە کردی وە ئێستاش تەنها ترسی هەیە وە بێهیوا بوون لە ژیانی خۆی
شەڕەکە کۆتای هات بە کوژرانی تاسۆن لە لایەن جانگ
دوای ئەوە ناوچەکە هێمن بۆوە بەڵام بە هاتنە ژوورەوەی پۆلیسەکان ئازاوە دروست بوو و بردنی جەستەی تاسۆن و بردنی جانگ بۆ قەراردان لەسەر تاوانەکەی
.
.
.
.
.

ڕۆژەکان تێپەڕین هیچ ئاژاوەیەک نە نێن درایەوە لە زیندانی بەشی 96 ئێستا ئەوان ژمارەیان 17 کەسە کە پێشتر دوو کەسیان کوژراوەو ئێستا ئەوەندەیان ماونەتەوە

ئێڤێڵین :جوڵەیەکی جوان بوو!

لە کاتێک دا وتی کە کەسی بەرامبەر یەکێک لە پۆنەکانی شەترەنجەکەی جوڵاند

لیۆن :بێگومان

بە بزەیەکەوە وتی

ئێڤێڵین : بەڵام بۆ ئێستا نا

بزەیەکی لاری کرد و وەزیرەکەی جوڵان کە وای کرد یاری کۆتای پێ بێت وەک بزەی سەر لێوی لیۆن

ئێڤێلین : کش و مات

بە بزەیەکی سەرکەوتنانەوە وتی
کە ئەوەی بەرام بەری شۆک بوو بەوە

ئێڤێڵین : ئاگەداری پشتەوە بە هەمیشە نەوەک تەنها بەردەمت دوژمن جاری یەکەم لە ڕووت بێت جاری دووەم لە پشتەوەیە وەک چۆن هاوڕێیەکت لە پشتتەوە لێت دەدات هەمان چێژی ئەوەی هەیە

بە ساردی وتی

لیۆ : ڕاستە ناوازە بوو

دوای وتی ئەوە هەستاوە بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام دوای ئەو ڕاستەوخئ جگەکەی داگیر کرا لە لایەن جۆنگ کوکەوە
ئێڤێڵین بە چاوێکی سوکەوە سەیری کرد وە ئەوەی بڵێ چی دەوێت

کوک : یاری!

ئێڤێڵین تەنها سەری بە واتای ڕازی بوون جوڵاند دەستیان کرد بە ڕێکخستنی و دەست کرد بە یاریەکە هەردوو لا زۆر شارەزا و باش بوون
تا وا دەرکەوتوو کە جۆنگ کوک یاریکەرە باشەکەیە وە بەرە و کۆتا دەڕۆشت، بەڵام هەموو شتێک پچەوانەبۆوە تەنها لەبەر یەک هەڵەی کوک

کوک : نەفرەت تەنها لەبەر یەک هەڵە!

ئێڤێڵین : یەک هەڵە هەموو شت بێچەوانە دەکاتەوە، وە تۆڵە بەرپا دەکات لە داهاتوو دا وە قبول کردنی شکست و توڕەیی

کوک وەڵامی نەدایەوە
تا لە کۆتایدا یاریەکە کۆتای هات بە بردنەوەی ئێڤێڵین دووبارە

کوک تەنها سەیرکردنێکی سارد سەیری کرد و دەستی بەرز کردنەو ەبۆ تەوقە لەگەڵ ئێڤێڵین وەک هەموو یاریەک لە کۆتای یاری شەترەنج کە دوو کەس تەوقە دەکەن
ئێڤێڵین سەیرێکی دەستی ئەوی کرد بە ساردی دوای ماوەیەک دەستی خستە نێو دەستییەوە و تەوقەی کرد لەگەڵی دا

کوک : ڕێک کەوتین کەواتە بە ئاشتی بوو ئەم دۆڕانە؟!

ئێڤێڵین :من هەرگیز ئاشتی بەرقەرار نادەم وە هەر هەڵەیەک و دۆڕانێک تۆڵەی خۆی هەیە

دوای وتنی ئەوە دەستی لە دەستی کردەوە و لاوێ ڕۆشت
کوک بۆ ماوەیەک لە جێی خۆی مایەوە و بیری لە قسەکانی دەکردەوە
کەسێکی هەڵەشەو درندە و بێ دڵ دیارە!
کوک سەری لارکردەوە و ملی تەقاند بێ ئەوەی گوێ بداتێ چۆوە جێگەکەی خۆی
کێ دەزانێت ئاخۆ چی لە مێشکی ئەو دووە دەگوزەرێت!

★★★★★
دەزانم کەمە بەڵام دەمەوێت کەم و بەچێژ بێت نەوەک زۆر بێت و لەخۆوە بنوسم
هەستێکی سەیرە دوای ماوەیەکی زۆر دەستم پێ کردەوە وە شتی شازم لایە انشااللە بە پێی مەجال دایدەنێن ئەگەر بەردەوام بووم

26/12/2024🐁

Interesting Killer Where stories live. Discover now