دوای ماوەیەک دووبارە هاتمەوە
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش وە ڕای خۆتان دەرببڕن
Noone pov
دووبارە ئەو کچە ژیکەڵە و بچکۆلانەیە دزەی کردە ناو ئەو ژوورە ئۆفیسەی کە لێی قەدەغە کرابوو
ئەو ڕقی لە یاساکان بوو وە حەزی بە شکاندنی یاساکان و سەربەخۆی بوو
چەکمەجەکەی کردەوە و دەستی کرد بە دەرکردی چەند پەڕاوێک و خوێندنەوەیان یەک لە دوای یەک هەڵی دەدانەوە لەگەڵ خوێندنەوەی هەر شتێک کە بەدڵی نەبوو برۆی دەدا بەیەک دا
لە کۆتایدا ئەوانەی جیا کردبۆوە کە بە دڵی نەبوو بوو وە بڕیاربوو سەیری هەموو ئەوانەی دیکەش بکاتەوە و دووبارە جیایان بکاتەوە بەڵام پێش ئەوەی دەست پێ بکاتەوە دەستی کرد بە گیرفانی داو چەرخێکی دەرکرد و ئاگری نا بە پەڕەکان وە وە ئەوانەی دیکەشی بەرە بەرە دەخستە سەر تا ئاگرەکە کەمێک گەورەتر بوو وە دووکەڵ بەرز بۆوە
بێ ئەوەی هیچ خەمێکی هەبێت بێ دوو دڵی دەیکرد تا ئەوەی کە زەنگی ئاگاداری لێ درا بە واتای ئاگر کەوتنەوە وە ڕاستەوخۆ ئاو دەستی کرد بە پرژاندن لە سەقفەکەوە ، لە هەمان کات دا دەرگا کە کرایەوە وە پیاوێکی دەرخست بە شڵەژاوییەوە
...: خاتوو لیڤا؟!
لیڤا : هەموو شت ئاساییە دوین جۆنسن
بە بزەیەکەوە وتی وەک ئەوەی هیچ شتێک نەبوو بێت
دوین: خاتوونی بچوک !
بە بێهیواویەوە وتی و سەیری ئەو کچە تەمەن حەڤدە ساڵانە دەکرد کە بە شێوە زۆر منداڵتر دیارە بەهۆی وردیلەیی و باڵایەوە
لیڤا : هەموو شت باشە دەی با بڕۆین پیاوی گەورە
بە گاڵتەوە وتی بەرەو دوین ڕۆی کە لەناو دەرگا کە وەستا بوو
دوین سەری لە بێ هیوایدا جوڵاند لە ئیشی ئەم منداڵەی بەردەمی کە هەمیشە خەریکی کەتنە.
دوین ڕێگای بەردەرگاکەی بەدا بۆ ئەوەی بڕوات بەڵام ڕێگری لێ کرا لە لایەن کەسێکی دیکەوە
لیڤا بە بێزاری سەرنجی دا پێش ئەوەی ئەو دەست بکات لیڤا قسەی کرد
لیڤا : سەیر بکە یۆنگی گرنگی نادەم بەوەی کە دەڵێیت ئەو ئاگادار دەکەمەوە بڕۆ پێی بڵێ و هێندە ئەو ڕستەیە دووبارە مەکەوە بۆ من ئەوە دەکەم کە دەمەوێت کەواتە بایی
لە کۆتایدا بزەیەکی بە زۆری کرد و ئەوێی جێهێشت
هەر لەگەڵ ئەوەی ئەوانی لێ دیار نەما دووبارە بزە هاتەوە سەر ڕووخساری و دەستەکانی لە یەکدی خشاند بە جۆشەوە
لیڤا : کەواتە ئێستا نۆرەی چییە ؟!
لەبەر خۆیەوە وتی ، ئاخۆ کێ دەزانێت چی بەو مێشکە بچوکەیدا دێت ،بە هەنگاوە بچوکەکانی بەڕێکەوت بۆ چێشتخانەکە
YOU ARE READING
Interesting Killer
Actionهەموو شتێک بەهایەکی هەیە تەنانەت بچوکترین شت کە بە بێ بەهای دەزانیت ئەو کاتەی لەدەستی دەدەیت بەهای دەزانیت ئەو هەستەی کە هەموو کەس ئاواتە خوازن بۆی، من قەدریم نەزانی تا لەدەستم دا هەموو ئەو هەستانەی کە پێشتر هەمبوو لەدەستم دا ئاواتە خوازم هەستە...
