5

56 12 2
                                        

ڕای خۆتان دەرببڕن و ڤۆت لەبیر مەکەن
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

No one pov

ئێڤێڵین زیاتر لە جۆنگکوک نزیک کەوتەوە چرپاندی

ئێڤێڵین : کەواتە بیسەلمێنم!

جۆنگکوک تێکەڵ بوو بوو لەگەڵ چاوەکانی ئێڤێڵین دا ، چاوی ئینج بە ئینجی ڕووخساری ئەوی دەپشکنی لە چاوەکانییەوە بۆ لێوەکانی وە لوتە ڕێکە جوانەکەی
چاوانی جۆنگکوک تێکەڵ لە هەستی جیا نەکراوە پێچەوانەی ئێڤێڵینی بێ هەست

جۆنگکوک : بیسەلمێنە
بە هێواشی چرپاندی

ئێڤێڵین : هەموان وەک یەکن بۆم

دوای وتنی ئەوە ئەو مەودا کەمەی کە لە نێوانیان دا بوو هەر زوو کۆتای پێ هاتوو نەما ، بەهۆی نزیک بوونەوەی ئێڤێڵین بە یەک گەیاندنی لێوەکانیان بە یەکتری ......

.
.
.
.
.

بە هەنگا وە بچووکەکانی دوبارە بە دوای شتێک دا دەگەڕێت بۆ ئەوەی کاتەکەی پێ بەرێت بەو نیوە شەوە
لەکۆتاییدا چاوی چووە سەر توڕەترین پاسەوانی ئەوێ ،بزەیەک هاتە سەر لێوەکانی و دەستی کرد بە هەنگاونان بۆ ئەوێ

لیڤا : ویڵس

بە دڵخۆشیەوە هاواری کرد کاتێک گەشتە لای
ویڵسن چاوەکانی داخست لەبەر هاوارەکەی لیڤا وە هەناسەی قوڵی هەڵمژی و دایەوە هەوڵی دەدا زاڵ بێت بەسەر تووڕەیی خۆی دا ،دانەکانی لێک گیر کرد بوو و گوتی

ویڵسن : خاتونی بچوک

لیڤا : چۆنی

ویڵسن : باش

لیڤا : دەزانم ئەگەر منت لا نەبێت زۆر باشیت

ویڵسن : بێگومان

لیڤا بێ ئەوەی جەوی خۆی تێک بدا گوتی

لیڤا : بەڵام ئەوە ڕوو نادات بێ خەم بە

ئەمە وای کرد ویڵسن بە لاچاوێک سەیری بکات لە بێزاریدا

لیڤا : چییە خۆ نەمکوشتووی ؟

بە ڕوخسارێکی سەیرەوە پرسی
ویڵسن وەڵامی نەدایەوە ،لیڤا بۆ ماوەیەک وەستا و سەیری دەکرد تا لە کۆتایدا دانیشت لەسەر زەویە سەوزە چیمەنەک وە بە ئاماژەی دەست پێی وت کە دانیشێت ئەویش
ویڵسن هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و دایەوە و دواتر بە گوێی کرد
لیڤا سەری بەرز کردەوە سەیری ئەوی کرد و بە هێمنی دوا پێچەوانەی ڕەفتارەکانی کاتی ئاسایی

لیڤا: بۆچی هەمیشە توڕەی ؟!

ویڵسن تەنها لەوی ڕوانی و هیچی نەگوت

لیڤا : تەمەنت چەندە ؟

ویڵسن : سی و نۆ

لیڤا : گەنجتر دیاری ویڵس

ویڵسن : بەڵام ناخ وا نیە.

لیڤا بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو وە پەیوەندی چاوی شکان لەگەڵ ئەو دا و سەرنجی خستە سەر ئاسمانە تاریکەکە کە ئەستێرەکان زۆر بە جوانی دیار بوون وە مانگێکی جوانی هیلال
ویڵسن بەردەوام سەرنجی لیڤای دەدا ،تا لە کۆتایدا لیڤا بزەیەکی کەمی کرد و گوتی

لیڤا : تۆ ڕاستی ،تەمەن هیچ بەهایەکی نیە لام ویڵس

ویڵسن : تۆ جارێ منداڵی بۆ ئەو قسانە

لیڤا سەیری ویڵسنی کرد و گوتی

لیڤا : ویڵس کەس لە ناخی کەس دا نیە ! من منداڵ نیم

ویڵسن : تۆ منداڵی هێشتا تەنانەت هەموو شتێکی تۆم بیرە لەو کاتەوە تا ئێستا

لیڤا : ویڵسن
لە بەر خۆیەوە ناوی هێنا لە کاتێک دا کە دووبارە سەرنجی ئاسمانی دایەوە و چاوەکانی لەسەر مانگەکە هێشتەوە

ویڵسن : بەڵێ خاتوونی بچوک

لیڤا : تەنانەت مانگیش بە شکاوی و نیوەی جوانە دەزانی ؟

لە کۆتای قسەکەی سەیری ویڵسنی کرد و بزەیەکی کرد
وە ویڵسیش تەنها بێدەنگ و تێگەیشتوو لە خاتوونە بچوکەکەی

.
.
.
.
.

ئێڤێڵین خەریکی لەبەر کردنی جلەکانی بوو لە کاتێک دا جۆنگکوک هێشتا لێی دەڕوانی کە تەنها جلی ژێرەوەی لەبەر کردبۆوە

جۆنگکوک : لەگەڵ چەند کەسی دیکە بووی ؟

ئێڤێڵین بە لاچاوێک سەیری کرد و بزەیەکی لاری کرد

ئێڤێڵین : لەگەڵ هەر چەند و هەر کەس بووم هەمووی وەک یەکن بۆ من

لە کاتی وتنی ئەوە دا لە جۆنگکوک نزیک بۆوە لە نزیکی وەستا

وە بە هێواشی دەستی هێنا بە سنگی جۆنگ کوک دا تاوەکو خوارەوە بۆ ئەی بی ئێسکەکانی لە کاتی وتنی

ئێڤێڵین : تەنها هەبوونی جەستەیەکی جوان بۆ حەزێکی کاتی بۆ من بەسە

قسەکانی وتی لە ڕوکەشی جۆنگ کوک کرد گرژ بێت ،مەچەکی ئێڤێڵینی گرت بە توندی لە نێو چاوەکانی ڕوانی

جۆنگکوک: هێندە کەمە بیت بۆ هەموو کەس بەردەست بیت ؟

بە تووڕەیی وتی وە ئەویش بە هەمان شێوەی وەڵامی دایەوە

ئێڤێڵین : سەلماندم بۆت هەمووی وەک یەکن بۆم ، وە باجی هەموو شتیش دەدەیت کە دەیڵیت

جۆنگکوک: ئەو سەلماندنەت لە ناو دەبەم بۆ کەسانی دیکەش بێت

بە توڕەیی گوتی وە دواتر قسەکەی تەواو کرد بە بزەیەکی یاریپێکەرانەوە

جۆنگکوک: وە چاوەڕێم دڕندەیی بچوک

ئێڤێڵین بە توڕەیی مەچەکی دەرکرد لە دەستی جۆنگکوک دا و لەوێ ڕۆشتە دەرەوە
جۆنگکوک لەوێ مایەوە بە تەنها لە کاتێک دا هەوڵی دەدا
بیرکردنەوە کانی ڕێک بخات ئەوەی ڕوویدا لە نێوانیان دا شتێک بوو کە هەرگیز بە مێشکی دا نەدەهات کە ڕوو بدات
بە دەم خۆیەوە نەفرەتی دەکرد کاتێک خەریکی لەبەرکردنی جلەکانی بوو
ئەوێی کرد بە ڕوخساری دا بە دەم خۆیەوە چرپاندی

جۆنگکوک : ئاڵۆز و ئاڵۆز ، ئاڵۆزترین پێکدێنێت بە نەفرەت بیت چیت لە ژێر سەرە
ئێڤێڵین

~~~~~~~
لیڤا کێ یە ؟
جۆنگکوک و ئێڤێڵین چی دەگوزەرێت لە نێوانیان و ئامانجیان چییە ؟

20-21/6/2025

Interesting Killer Where stories live. Discover now