6

58 10 14
                                        

ڕای خۆتان دەرببڕن و ڤۆت لەبیر مەکەن
بە هیوای خوێندنەوەیەکی خۆش

No one pov

تاکە شت کە لەوێ دەبیسترا دەنگی قاپ و کەوچکەکان بوو
هیچ کەس قسەی نەدەکرد لە کاتی نان خواردن دا لەو کاتەوەی کە ئێڤێڵین هاتووە بۆ ئەوێ  شوێنەکە دەنگە دەنگی کەمترە بەڵام لە کاتی شەر هەموو کەس ئازادە لە هەندان بۆ کەسی شەڕکەر کە کەسی بەرامبەر لە ناو بەرێت کە ئەمە هەموان چێژیان لێ دەبینی

ئێڤێڵین  تەواو بوو لە نان خواردن و بەرەو دەستشۆرەکە ڕۆشت بۆ ئەوەی دەستەکانی بشوات
لەکاتی شتنی دەستەکانی دا دەنگی داخستنی ئەو دەرگایەک هات کە لێوەی دەچیتەوە ناو قاعاکە بۆ لای ئەوانی دیکە
ئێڤێڵین تەنها بە لاچاوێک سەیری کرد کە یەکێک بوو لە پیاوەکان کە تەمەنی لە سەرەتای چلەکان دەبوو
بە تەواوی ڕوخسارێکی قێزەونی و ناشرینی هەبوو

لە ئێڤێڵین نزیک بۆوە ، ئێڤێڵین بە هێواشی دەستی برد بۆ لای کەمەی خۆی کە هەمیشە خەنجەرەکەی لەوێ دایە ، ڕووی کردە ئەو و پرسی

ئێڤێڵین: چیت دەوێت ؟
بە ساردی پرسی ،چاوانی ئەو بە تاڵ بوو لە هەست

هانبین : هەمان ئەو شتەی دوێنێ شەو

بە شێوازێکی پیس وتی لە کاتێک دا کە چاوی بە جەستەی ئەو دا دەخشاند
بزەیەکی فێڵبازانە ڕووخساری ئێڤێڵینی گرتەوە ،بە هێواشی لێی نزیک بۆوە

ئێڤێڵین : کەواتە بەو شێوەیە ؟!

هانبین : بەڵێ ، بێگومان بە دڵخۆشت دەکەم

بە زەردەخەنەوە وتی دڵخۆش بوو بەوەی کە وا خەریکە ئەوە بە دەست دێنێت کە دەیەوێت

ئێڤێڵین : پێت چۆنە منیش تۆ دڵخۆش بکەم همم ؟
بە زەردەخەنەوە وتی

هانبین : بۆنا بێگومان

ئێڤێڵین : بەڵام لێرە نا
بە هێواشی وتی 

هابین : ئەی کەواتە لە کوێ جوانکیلە ؟

بە شێوازێکی پیس وتی
ئێڤێڵین زەردەخەنەکەی فراوانتر بوو و نزیکتر بۆوە لێی و گوتی

ئێڤێڵین : لە دۆزەخ

لەگەڵ وتنی ئەوە بە خێرای خەنجەرەکەی هێنا بە ملی دا کە شادەماری لەوێ دا بوو ڕاستەوخۆ خوێن فیچقەی کرد کە ڕووخساری ئێڤێڵینی داپۆشی
هانبین چاوەکانی زەق بوو بۆوە لەگەڵ ئەو کارەدا  ڕاستەوخۆ دەستی کردە سەر ملی کە ئەمە بێ سەد بوو بۆ ڕاگرتنی خوێنەکە ،وە کەوتە سەر زەویەکە
ئێڤێڵین بێ لە کاتی بە فیڕۆ دان قاچێکی لەسەر سنگی دانا و خۆی نزم کردەوە بۆ ئاستی ڕووخساری
بێ بیر کردنەوەی خەنجەرەکەی کرد بە چاوی چەپی دا وە تۆپی چاوی دەرهێنا  هاوارێکی لێ بەر بۆوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Aug 03, 2025 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Interesting Killer Where stories live. Discover now