2

33 6 8
                                    











تەنانەت لەژێر رووناکیە زەردەکە ماریان هێشتان دەیتوانی شوێن دەستی لەسەر روومەتی جۆنگکووک ببینێت،ئەو هەستی بەوە نەکردبوو کە چەندە بە بەهێزی شەقی لێداوە.

ئەو ئەمەی بە دەرفەت زانی تاکو لە ژێریەوە رابکات بەخێرای پاڵێکی بەهێزی بە جۆنگکووکەوە وەنا،جۆنگکووکی بەلاوە نا و هەستاوە لەسەر جێگاکە.

ماریان سەیری جۆنگکووکی دەکرد هێشتان شۆک ببوو بەوە کە روویدا.

جۆنگکووک رووی خۆی سووراند و چاوی بڕیە ماریان،ئەو نەیدەتوانی بروا بەوە بکات کە ماریان چۆن بوێری ئەوەی هەبوو بۆ ئەوەی لەو بدات.

سەیرکردنەکانت جۆنگکووک زۆر بێ هاستانە بوون بۆ ماریان.


ماریان خەریک بوو لە ترسان بمرێت،بۆ ماوەیەک تەنیا سەیری یەکتریان دەکرد.


ماریان هێشتان لە جێگای خۆی وشک ببوو،لە کۆتایدا جۆنگکووک هەستاو جانتاکەی کردەوە هەندێک پێداویستی دەرهێناو رۆیشتە نێو گەرماوەکە،دوای چەند خولەکێک ماریان گوێی لە ئاوی دوشەکەکە بوو کە کرایەوە.

ئەو دانیشت لەسەر جێگای خەوەکەی وە بیری لەوە دەکردەوە کە چەند خولەکێک بەر لە ئێستا  چی روویدا.

ماریان لەوە تێنەدەگەیشت کە بۆچی جۆنگکووک لە ژوورەکەی بەدەرکەوت،بەڵام ئەوە دیار بوو کە ئەوە بە ویستی خۆی نەبوو،دڵنیابوو لەوەی کە زۆری لێکرابوو،دەیتوانی لە قسەکانی هەستی پێبکات.

تەنیا یەک جێگای خەوتن هەبوو لەم ژوورە،چونکە ئەو هەمیشە بەتەنیا لەم ژوورە دەخەوێت.

وە هیچ  پێخەفێکی زیادە نەبوو لەم ژوورە،وە ناتوانێت بەم نیوە شەوە بچێت بۆ ژووری میوانەکان بۆ خەوتن لەوێ،چونکە کەشو هەوایەکە هی ئەوە نەبوو لەسەر قەنەفەکە بخەویت.

ماریان لەسەر لێواری جێگاکەی پاڵکەوت و پێخەفەکەی بەسەر خۆی دادا، ترس هەموو گیانی ماریانی داگیرکردبوو،  وە بیری دەکردەوە کە جۆنگکووک بە دڵنیایەوە ژوورەکە جێدەهێڵێت دوای ئەوەی کە روویدا،ئەگەر بمێنێتەوە خۆشبەختانە جێگاکە زۆر گەورەیە نێوانێکی زۆریان دەبێت.

ماریان زۆر هەستی بە قەلەقی دەکرد کە نەیدەتوانی بخەوێت،تەنیا بەبێدەنگی پاڵکەوتبوو ،دوای ماوەیەکی زۆر هەستی کرد کەسێک لەسەر جێگاکە پاڵکەوت.


جۆنگکووک ژوورەکەی جێنەهێشت و لەویا خەوت.

ماریان بە ئەستەم دەیتوانی هەناسە بدات،لەترسان خۆی لە ژێر بەتەنیەکە نابوو و نەدەجوڵایەوە.

He Came Back ||J.JKWhere stories live. Discover now