رۆژی دواتر بەیانیەکەی دوای ئەوەی لەگەڵ جۆنگکووک دەربارەی دانانی منداڵی بلوری قسەمان کرد رۆیشتین بەرەو نەخۆشخانە بۆ پشکنین.وا دەردەکەوێت کە جۆنگکووک هەموو شتێکی رێکخستبێت،کاتێک گەیشتین راستەوخۆ ئێمەیان برد بۆ ژووری پزیشک.
پزیشکەکە بە زەردەخەنەوە پێشوازی لێمان کرد
" بەخێربێن"" کیم سیۆک جین "
جۆنگکووک سڵاوی کرد بە دەنگێکی نزم و لەسەرخۆ."هەوڵمدا نزیکترین بەروارتان بۆ دیاری بکەم،دەتوانن دابنیشن" سیۆکجین دەفتەرەکەی دەستی جۆنگکووکی بردو لەبەردەم مێزەکەی خۆی دانا.
" ئەگەر داپیرەت بەمە بزانێت گرەو دەکەم بە ئاسانی لێتان خۆشنابێت"
" کەواتە بە نهێنی بیهێلەرەوە"
جۆنگکووک برۆیەکانی بەرزکردەوە." وە پێویست ناکات ئەنجامەکان بنێریت بۆمان،تەنیا پەیوەندیمان پێوەبکە"
جین سەری بەبەڵی جوڵاند.جۆنگکووک و ماریان ماڵئاوایان لێکرد و ژوورەکەیان جێهێشت.
پەرستەرەکان بەرەو رووی وان هاتن هەر یەکیان برد بۆ ژوورێک بۆ پشکنین.هەموو شتێک ئامادا کرابوو،منداڵ دانانەکەش لە هەموو گرینگتر بوو کە رێژەی سەرکەوتنی زۆر کەم بوو،ناکرێت بە کەمتەرخەمی ئەنجام بدرێت.
ماریان تازە بۆی بەدەرکەوتبوو ئەنجامدانی ئەم پشکنینە چۆن ئەنجام دەدرێت،راستەوخۆ هەستی بە پەشیمانی کرد کە رازی ببو بۆ ئەنجام دانی ئەو کارە،بەڵام ئێستا زۆر درەنگە بۆ پەشیمان بوونەوە،ماریان تەنیا لە دەستی دێت هیوا بدات بەخۆی بۆ سەرکەوتنی ئەم رێگایە،ئەگەر سەرنەکەوێت ئەوا تەنیا کاتیان لە دەست خۆیان داوە.
دوای ئەوەی نەخۆشخانەیان جێهێشت،رووخساری ماریان زەرد هەڵگەرابوو،جۆنگکووک سەیری ماریان کرر کە چۆن حاڵی تێک چوە بەڵام گرینگی نەداو سەیری رێگاکەی بەردەم خۆی کردەوە.
" ئەم کارە سەردەگرێت زوو یان درەنگ،وە جوون مین رزگاری دەبێت-".
" پێویست ناکا چیتر بڵێیت"
ماریان بە خێرای قسەکانی جۆنگکووکی بڕی،ماریان دەزانێت کە جۆنگکووک کورەکەی لا گرینگ نیە،وە پێویست ناکات وا نیشان بدات کە ئەم کارانە دەکات بۆ بەرژەوندی جوون مین.
YOU ARE READING
He Came Back ||J.JK
Romanceدوای ئەوە جیۆن جۆنگکووک ژیانێکی پر شاهانەی هەڵبژارد لەسەر خێزانەکەی و منداڵەکەی،دوای چوار ساڵ هەواڵی ئەوەی پێدەدرێتەوە کە کورەکەی نەخۆش کەوتوە پێویستە بگەرێتەوە. -jeon jungkook -jeon maryan Start / 2024/11/24 📌حەفتانە سێ پارت پۆست دەکرێ ( انشاللە )