ماریان تەنیا سەیریی کورەکەی دەکرد،لە راستیدا هەموویان بریاریاندا کۆتا رێگا بگرنە بەر، بۆیە لەرووی تەکنیکەوە پێویست نەبوو جوون مین لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە،چونکە ئەوان تەنیا پێویستە چاوەرێی منداڵی دووەم بکەن." بەڵێ"
ماریان وتی کاتێک بە دەستەکانی روومەتی کورەکەی گرتبوو،
" دەی با نانی بەیانی بخۆین".ماریان خەریک بوو خواردنەکە بخانە نێو قاپەکە،جوون مین بە دەستەکانی جلەکانی دایکی راکێشا،ماریان سەیری کورەکەی کرد دواتر سەیری ئەو گۆشەیەی کرد کە کورەکەی ئاماژەی بۆ دەکرد،بینی پیاوێک لەبەردەم دەرگاکە وەستاوە.
جوون مین هەمیشە کورێکی زیرەک بووە، داپیرەی ئاماژەی بەوە دابوو کە باوکی دەگرێتەوە بۆ سەردانی ئەو،جوون مین وای بۆ دەچو ئەو پیاوە نەناسراوە باوکی بێت.
جۆنگکووک پێشتر وێنەی کورەکەی لە رێگەی مۆبایلەکەی بینی بوو،لەبەر ئەوەی جوون مین تەنیا تەڵەیک بوو بۆ جۆنگکووک تا ئەو هاوسەرگیریە نەویستراوە ئەنجام بدات بۆیە هیچ هەستێکی بۆ کورەکەی نەبوو، بەڵام ئەمرۆ کورەکەی لەبەردەم خۆی بینی،لە کورەکەی دەڕوانی کە چەند لە خۆی دەکات،جۆنگکووک هەستی بە یەک شت کرد لە ناخیدا ئەویش ئەوە بوو کە هەستی بەرامبەر بە کورەکەی دروست بوو وە نەی دەتوانی نکۆڵی لێبکات.
سەڕەرای ئەمانەش ئەوە کوڕی خوێنیتی بێگومان هەستی بەرامبەر بۆ دروست دەبێت.
جۆنگکووک بەرەو کورەکەی رۆیشت لەبەردەم کورەکەی وەستا،جوون مین دەستی بە قسەکردن کرد بە وتنی
" ئایا تۆ باوکمیت؟".جۆنگکووک سەری بە بەڵێ جوڵاند
" راستە،من باوکتم" .پاش ماوەیەکی زۆر لە کۆتایدا جوون مین باوکی خۆی بینی.
جوون مین بەزبری رەخنەی لە باوکی کرد بۆ بەرگری کردن لە دایکی
" بۆچی هەرگیز نەگەرایتەوە بۆ ماڵەوە؟ بۆچی لە تەندروستی من دایکمت نەدەپرسی؟".
ماریان چاوەروانی ئەوە نەبوو کە کورەکەی پرسیارێکی لەو جۆرەی لێبکات،بە خێرای کورەکەی لە باوشگرت بۆ ئەوەی چیتر قسەی لەو جۆرە نەکات بەرامبەر بە باوکی،
" جوونی ئەوانە کێشەی گەورەکانن،تۆ هێشتان بچوکیت،زۆر بیر لەو جۆرە شتانە مەکەرەوە،ئەوە بەو جۆرە نیە کە بیری لێدەکەیتەوە".
YOU ARE READING
He Came Back ||J.JK
Romanceدوای ئەوە جیۆن جۆنگکووک ژیانێکی پر شاهانەی هەڵبژارد لەسەر خێزانەکەی و منداڵەکەی،دوای چوار ساڵ هەواڵی ئەوەی پێدەدرێتەوە کە کورەکەی نەخۆش کەوتوە پێویستە بگەرێتەوە. -jeon jungkook -jeon maryan Start / 2024/11/24 📌حەفتانە سێ پارت پۆست دەکرێ ( انشاللە )