4

19 3 7
                                    













" جوونی ئازیزم،دەزانم لەوانەیە تۆ دڵگران بیت،بەڵام باوکت ماوەکەی زۆر لەگەڵ ئێمە نەژیا بەڵام ئێستا ئەو گراوەتەوە،وە ئێمەش دڵخۆشین بەوە،وە دەبێت ئێمە هەندێک گۆرانکاری بکەین ئەویش ئەوەیە تۆ ژوورێکی تایبەت بەخۆتت هەبێت"

داپیرە هەوڵی دەدا بە جوانترین شێوە نەوە شیرینەکەی تێبگەینێت. دوای لە دایەنەکەی کرد بۆ ئەوەی ژوورەکەی جوون مینی نیشان بات و کەلوپەلەکانی بۆ رێک بخات.

" ئەو دوانەتان دابنیشن،پێویستە هەندێک قسەتان لەگەڵ دابکەم"

ماریان دەزانێت کە داپیرە دەیەوێت چی بڵێت،بۆیە خزمەتکارەکان
ئەوانیان تەنیا جێهێشت. ئەوەی ئێستا لەو ژوورەیە تەنیا پێنج کەسە،ماریان،جۆنگکووک،داپیرە،خێزانەکەی جۆنگکووک.


" کورەکەم گوێم لێبگرە،ئەزانم تۆ حەزناکەیت کەس پێت بڵێت چی بکەیت و نەیکەیت،بەڵام کورەکەت نەخۆشە،وە ئێوە دەزانن ئەو منداڵە یارمەتی جوون دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە ژیان،بۆیە ئێوە هەوڵبدەن بۆ ئەوەی زوو جوون رزگار بکەین"

ماریان سەریری خوارەوەی دەکرد بە بێدەنگی،ئەو دەیزانی هیچ رێگایەکی تر نیە بۆ ئەوەی کورەکەی رزگار بکەن, جوون مین تاکە کەس و بەنرخترینە بۆ ماریان،ئەو گرینگی بەوە نادات دەبێت بەچی دا تێپەربێت بۆ ئەوەی کورەکەی رزگار بکات.
جۆنگکووک تەبیا بەبێدەنگی دانیشتبوو،تا باوکی جیۆن جوو هیوک قسەی کرد.

" گوێت لە قسەکانی داپیرەت بوو جۆنگکووک؟"

جۆنگکووک تەنیا هەستاو ئەوانی جێهێشت.

" جۆنگکووک!! جیۆن جۆنگکووک!!"

بەرێز جوو هیوک بەتواوەتی تورە ببو بە رەفتارەکانی جۆنگکووک. بەڵام جۆنگکووک تەنانەت ئاوری بۆ نەدایەوە.
داپیرە سەیری ماریانی کرد.

" ماریان ئازیزەکەم دڵتەنگ مەبە من هەموو شتێک دەکەم،ناهێڵم نەوەکەم هیچی بەسەر بێت"

He Came Back ||J.JKWhere stories live. Discover now