01||سـیـلـڤـانـی

98 27 49
                                    

خـوێـنـەر مـەبـە ئـەگـەر
ڤـۆت و کـۆمـێـنـت نـاکـەی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کـتـێـبـەکەم لەسەر مێزەکە بەجێهێشت وە رۆشتم
بۆ نەخۆشی دواترم..

«بەرێز پارک..دووبارە خاتوو سیلڤانی هاتووە..
وە زۆر حالی خراپە»

هەناسەیەکی بێباوەریم دایەوەو بە پەرستارەکەم گووت رێگە بدات بێتە ژوورەوە وە هەموو نەخۆشەکانی دیکە بکاتە بەیانی..

«بەرێز پارک! فریام کەوە..دووبارە حالم خراپە..ژیانم وێران بووە بەرێزم..ناتوانم بەمشێوەیە بژیم! من دەمرم..دەمەوێت بمرم»
بە پەنجەکانم مەساجم بۆ نێوچەوانم کرد

«دەستپێبکە خاتوو سیلڤانی گوێم گرتووە»
وتم و تەجیلی تۆمارکردنەکەم داگیرساند

«سالانێک بەر لە ئێستا..کاتێک دەرۆشتمە
یەکەم سالی زانکۆم..»

هەژارەکان تا چ ئاستێک سنوور دەبرن بۆ
خۆشبەختی و پارە پەیدا کردن؟

ئایا ئەو ئاستە دەبرن بگەن بەو شوێنەی پێویست بە فرۆشتنی خودی خۆییان بکات؟ تەنها بۆ ئەوەی سکە داماوەکانییان پر بکەنەوە؟

رقم لە هەموو جۆرە هەژارێک بوو
لە کاتێکدا خۆم هەژار بووم..

دایکم و باوکم بە سەختی کارییان دەکرد
بۆ بەدەستهێنانی پارە و گەرمکردنەوەی مالە بچووکەکەمان
بەڵام هێشتا ئەستەم بوو..لە هاویناندا تا بەشێک گەرم دەبووینەوەو پارەکە بەشی دەکردین..

بەڵام لە زستاناندا دەبوو رەق ببینەوە..
چەندان چیرۆکم بیستبوو دەربارەی ئەو هەژارانەی جەستەیان دەفرۆشن و کاری لەشفرۆشی و نەشیاو دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پارە..

بەڵام هەرگیز ئەو رێگەیەم نەگرتە بەر..
پەروەردەکرابووم ئەگەر بشمرم دەست بۆ کارێکی هەلە و نەشیاو نەبەم..هەر لەبەر ئەمە هەولم دەدا بە بازووی شانی خۆم و لەسەر پێیەکانی خۆم وەستامەوە..

ئەمەش بوو بە یەکێک لە هۆکارەکانی سەرکەوتنی هەم من هەم سەرکەوتنی خێزانەکەم..ئێمە ئێستا بە شێوەیەکی مامناوەند ژیان دەکەین..خانوویەکی گەرم بە خۆشەویستییەکی خێزانانە داپۆشراوە..

ئێمە جەنگاین لە پێناو خۆمان و خۆشەویستییە بچووکەکەمان
خۆشەویستییە گەرمەکەی نێو خێزانەکەم وایکرد هیوام بە خۆم و هیوام بە داهاتووم هەبێت..

سالێک پێش ئێستا لە باشترین زانکۆکانی دەرەوەی شار وەرگیرام
وە هەم دەتوانم پارەی زیاتر بەدەست بهێنم..هەم بگەم بە ئامانجەکانم..

»‌ ﮼تاوانی‌ ﮼خۆشەویستی«ʲʲᵏOù les histoires vivent. Découvrez maintenant