03||لـێـثـیـا مـارتـیـنـێـز

33 18 34
                                    

خـوێـنـەر مـەبـە ئـەگـەر
ڤـۆت و کـۆمـێـنـت نـاکـەی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

«سێـلی؟..ئایا تۆ باشیت؟ لـەنـدەن چۆنە؟»

زەردەخەنەیەکی بچووکم کرد کاتێک باوکم پرسیارەکانی بەسەریەکەوە کرد لە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکە..

«من باشم باوکە..ئێرە زۆر باشە، وە هاورێی نوێشم دۆزییەوە»
هەناسەیەکی ئارامی دایەوە، بەڵام هەرزوو جددی بوویەوە

«ئەو کەسێکی چۆنە؟ ئایا جێی متمانەیە؟ئەو کێیە؟»
سەرم راوەشاند

«بەڵێ..ئەو کچێکی باشە»

لەراستیدا من هیچ هاورێیەکم نەبوو..
من مەبەستم لێثیا بوو کە هاورێیەکم دۆزیوەتەوە..

لێثیا هەمیشە باشترین هاورێی من بوو
هەمیشە وەک قەلغانێک لە پێشم بوو وە سێبەر و پشتگیری سەرەکەییم بوو..ژیانم زۆر باش دەرۆشت کاتێک کەسێکی لەوشێوەیە لە پشتم بوو..

لەکاتێکدا دایکم و باوکم زیاتر پشتگیرم بوون
بەڵام من زیاتر پەیوەست بووم بە لێثیا و قسە پر هیوا بەخشەکانی
هەموو کات دەیزانی چۆن هێمن بکاتەوە و پرم بکات لە هیوا و ئینێرجی..

لێثیا لە پێشم دانیشتبوو وە چاوەکانی بچووک کردبوویەوە
«ئۆه..باشە ئەگەر جێی متمانەی تۆ بێت هی ئێمەشە..بیگرە دایکت دەیەوێت قسەت لەگەڵ بکات»

پەیوەندییە ڤیدیۆییەکە گۆرا بۆ پەیوەندییەکی دەنگی
وە دایکم بە چرپە قسەی دەکرد

«ئازیزم؟ تۆ باشیت؟ لێثیا چۆنە؟ ئایا لەلای ئەویت؟»
زەردەخەنەم کرد و سەرم راوەشاند ئاماژەم بە لێثیا دا بێت و دابنیشێ لە تەنیشتم

«بەڵێ..ئەو زۆر باشە من لەلای ئەو دەمێنمەوە»
دەمتوانی گوێبیستی سەوتە دڵخۆشەکەی دایکم ببم کە چەندە پەرۆش بوو بۆ دووبارە گوێبیستبوونی کچی مالەکەیی و گەورەی مالەکەیی..

باوکم رێگەی نەدەدا دایکم لەگەڵی قسە بکات وە هەموو هەژمارەکانی لێثیای دوورخستبوویەوە لە مۆبایلەکەی دایکم هەر لەبەر ئەمەش نەیدەتوانی قسەی لەگەڵ بکات یاخود بیبینێت..

«ئایا..دەتوانم قسەی لەگەڵ بکەم؟»

مۆبایلەکەم دایە دەستی لێثیا
ئەوان هەردووکییان زۆر خۆشحال دەردەکەوتن
سەوتییان بە جۆرێک خۆشحال بوو کە باس نەدەکراو نەدەتوانرا هەستە لە رادەبەدەری دڵخۆشییان پیشان بدەن..

»‌ ﮼تاوانی‌ ﮼خۆشەویستی«ʲʲᵏDonde viven las historias. Descúbrelo ahora