04||بـەرێـز جـیـۆن

59 21 40
                                    

خـوێـنـەر مـەبـە ئـەگـەر
ڤـۆت و کـۆمـێـنـت نـاکـەی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بە ترسەوە پالم دایەوە بە قەنەفە چەرمەکە وە چاوەکانم لەسەر رووخساری ئەو پییاوە گەورەیەی پێشم بوو کە بەبێ جوولە سێری هەموو جمووجوولەکانم و هەموو بەشێکی رووخسار و جەستەمی دەکرد..

پاشان دوو هەنگاو نزیک بوویەوەو چەمایەوە
سەری لە بەرامبەر ئاستی سەرمدا وەستاند و زەردەخەنەیەکی فێلبازانەی کرد..

«تـۆ دەبێت..خووشکی لێثیا بیت..ممم..وانییە؟ دڵنییام تۆش بەباشی من دەناسی خاتوو سـیـلـڤـانـی»

جەختی لەسەر ناوەکەم کردەوەو لەرزێک بەرەو بربرەی پشتم رۆیشت..سەوتێکی ناسراو و رووخسارێکی ناسراو..پێش ئەوەی بوارم هەبێ قسە بکەم لێثیا هاتە نێوانمان وە سێری ئەو پییاوەی پێشمی کرد

«بەرێز جیۆن؟ چۆن دەتوانم هاوکارت بم؟»
لێثیا وتی وە یەکێک لە برۆکانی هەلکرد کاتێک چاوەکانی یاری دەکرد لە نێوان من و ئەودا..

«ئۆه..خاتوو مارتینێز..من بە شوێن تۆدا دەگەرام وە لەم خاتوونەم پرسی..ئەو زۆر لە تۆ دەچێت..پێشبینیم کرد ئەمە خووشکت بێت»
لێثیا پێکەنینێکی بچووکی کرد و سێری منی کرد بە شانازییەوە

«بەڵێ، ئەمە خوشکی منە..خوشکە بچووکەکەی منە ئەو بەمزووانە دەبێتە دیزاینەرێکی گەورە، ناوی لە هەموو شەقامەکانی لەندەن دەنووسرێتەوە»

دڵم گەرم بوویەوە بە شانازی و قسەکانی لێثیا..ئەو بەراستی شانازی بە کچێکی گوندییەوە دەکات؟ ئەو دەبێت شەرمەزار بێت چونکە من وەک ئەوان نیم!

پییاوەکەی پێشم وەک بلێی گالتەی بە قسەکانی لێثیا دەهات بۆیە تەنها زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد و لێثیا رێنوێنی کرد لە شوێنێک دابنیشن و گفتووگۆ بکەن..

بەدرێژایی شەوەکە چاوەکانم لەسەر ئەو بوو
ئەو لە کەسێکی ناسراو دەچوو..پییاوێکی گەورە و خانەدان..قژەکانی رەشی قەترانی برد درابوونە دواوە و قاتێکی رەشی ناوازە..ئەو زۆر خانەدان و دەولەمەند دەردەکەوت بەڵام دەتتوانی بزانیت ئەو خۆپەرست و لەخۆبایی بوو..قۆلی قەمیسەکەی هەلدابوویەوەو ماسوولکە و تاتۆکانی بەدەرخستبوو کە وایدەکرد دڵی هەزاران لەشفرۆشی ئێرە بەرەو خۆیی رابکێشێت..

ئەلقەیەک بوونی هەبوو لەسەر برۆکانی و لێوەکانی
ئەلقەکەی لێوەکانی بە تەواوی سەرنجمی راکێشا بوو..
ئەو ئەلقەیەم بە دڵ بوو..باوکم رێگەی پێم دابوو لووتم و
گوێیەکانم کوون بکەم و ئەلقەیان تێبکەم..بەڵام هەرگیز
رێگەی جۆری دڵخوازترینییانمی نەدا کە ئەلقەیەک بوو
لەسەر لێوەکانم بێت..

»‌ ﮼تاوانی‌ ﮼خۆشەویستی«ʲʲᵏحيث تعيش القصص. اكتشف الآن