Part 1

441 43 1
                                    

لە ناو بانیۆکە پاڵکەوتووە و چاوەکانی داخستووە، ئەو گەرمی و خۆشەویستییەی لە کەس هەستی پێ ناکات ئاوەکە پێێ دەبەخشێت، تاڵەکانی قژی لە ناو ئاوەکە سەمایان دەکرد. بێدەنگییەکەی تەواو دەور و بەری داگیر کردووە، بەڵام لە ناخیدا چەندین بورکانی هەڵقوڵاو ئامادەی تەقینەوە بوون. بیری لە هەموو ئەوانە دەکردەوە کە بە سەری هاتووە و تا ئێستا بەرگەی گرتووە، ئەو ژیانە هەڵەیەی هەڵیبژارد، ئەو مامەڵانەی کە قەت چاوەرێێ نەبوو، ئەو متمانە و خۆشەویستییەی ژیانی تێکدا یەکەم چاوپێکەوتنیان لەگەل جین. قسەکانی و دەستلێدانەکانی و لە ئامێز گرتنەکەی، یەکەم سەمایان بە یەکەوە. فرمێسکەکان سەرچاوەکەیان بە جێ هێشت و دڵۆپ دڵۆپ لەگەل ئاوەکە تێکەڵ دەبوون و هەر وەک ئازارەکانی ناخی ون دەبوون و هیچ کەس پێینەدەزانی. دەزانێت کۆتایی نزیکە بۆ ئەو بەڵام دووبارە هیچ کەس بەوە نازانێت تەنانەت ئەو کەسەشی لەگەلی دەژی. لە ماڵێکی گەورە پر لە رووناکی جۆرا و جۆر  جێیەک بۆخۆشبەختی نییە، ماڵێکی مردوو، ماڵێکی چۆل، هەر وەک ناخی هەموو رووناکییەکان بۆ ئەو تاریکن. لە دوای ماوەیەکی زۆر لە بیر کردنەوە و ئازارچەشتنی بە تەنیا بریاری دا کۆتایی بە هەموو شتێک بێنێت، ئەو ئاوێنەیەی لە تەنیشتی بوو شکاندی و بە پارچەیەک دەستی خۆی بری، خوێن لە دەمارەکانییەوە دەرپەرین و هەموو شتێک رەنگی سووری گرت، ئەو ئازارەی توشی خۆی کرد هەموو ساتێک دەیکوشت، لەو کاتە لە ناخەوە هیواداربوو هەر زوو هەموو ئەوە تەواو بێت، یاخود کەسێک رزگاری بکات. لە کاتێک بە هۆی خوێن رۆشتنی زۆرەوە وردە وردە بێئاگا دەبوو گوێی لە کرانەوەی دەرگاکە بوو، گوێی لە دەنگی جین بووکە بانگی دەکرد بەڵام نەیتوانی هیچ وەڵامێک بداتەوە. لە کۆتایی جین دەرگای گەرماوەکەی کردەوە و ئەوەی چاوەرێی نەبوو بینی، هاوسەرەکەی لەناو بانیۆیەک لە خوێن پالکەوتووە و چاوەکانی داخراون، شوێنەواری فرمێسک بە روومەتەکانییەوە دیار بوو، بە خێرایی و ترسێکی زۆر لێی نزیک بۆوە و لە ئاوەکە دەری هێنا، زۆر بانگی کرد بەڵام هیچ وەڵامێک نەبووهەناسەکانی کەم ببون لێدانەکانی دڵی زۆر بە زەهمەت هەست پێ دەکرا،  بە بۆینباخەکەی دەستی تووند پێچا و شتێکی پێدا دا و بردییە ناو سەیارەکەی. بە خێراییەکی زۆر سەیارەکەی لێدەخوری و بردییە نزیکترین نەخۆشخانە. بە خێرایی برایە ژووری نەشتەرگەری و نەشتەرگەری بۆ کرا، لە دوای چەند کاتژمێرێک پزیشکەکان تەواو بوون و نینا یان هێنایە دەرەوە و بردیانە ژووری چاودێری ورد. پزیشکەکە لەگەل جین وەستا پێێ وت کە بە هۆی خوێنرۆشتنی زۆرەوە باروودۆخی جێگیر نییە بەڵام هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن... وشەکانی پزیشکەکە کەمێک ئارامیان پێ بەخشی بەڵام پرسیارەکان مێشکیان بەجێ نەدەهێشت، نەیدەتوانی هۆکاری ئەو کارەی نینا بزانێت. لە دەرەوەی ژوورەکەی دانیشتبوو و بە نیگەرانی چاوەروانی بە ئاگا هاتنەوەی بوو... بەڵام چەندین رۆژ تێپەڕی و بارودۆخی نینا هیچ نەگۆرا، پزیشکەکان چەندین پشکنیان بۆ کرد و دەرکەوت کە توشی نەخۆشی شێرپەنجەی دڵ بووە، ئەو هەواڵە جینی تاساند، هەرگیز لەو بروایە نەبوو نینا بەو جۆرە لە دەست بدات. لە دوای چەند رۆژێک نینا گوێزرایەوە بۆ ژوورێکی تایبەت و لەوێ چارەسەرەکانی وەردەگرت، جینیش بە بەردەوامی لە نێوان کارەکەیی و نینا سەری لێشێوابوو، نەیدەتوانی هچیان پشت گوێ بخات. ئێوارەیەک جین لە ژووەکەی نینا دانیشتبوو و هەر وەک هەمیشە لە کارەکانیدا نوقم ببو، بەڵام دەنگی نینا ئەوی بە ئاگا هێنایەوە...

It Is Too Late. Onde histórias criam vida. Descubra agora