Part 2

187 35 1
                                    

. لەم پارتەدا جین چیرۆکەکە باس دەکات.
.

ژیانێکی نوێ و پر لە ئازارم لە دەست پێ کردووە، دووبارە لە خەو هەستام و نینا لە تەنیشتم نییە، دووبارە لە کار گەرامەوە و نینا لێرە نییە، هیچکەسێک نییە چاوەرێم بکات، هیچ کەس نییە تەنها بە بینینی ئارام ببمەوە. بەڵام باجی هەڵەکانی خۆمە دەیدەم، بۆ تەنها یەک جار پێم نەوتووە کە خۆشم دەوێت، پێم نەوتووە کە ئەو هۆکاری دڵخۆشی منە، تەنها هەموو هەستەکانم لە ناخمدا شاردەوە و نەمدەتوانی دەریان ببڕم، وا هەستم دەکرد ئەگەر ئەوە بکەم هەموو کەس گاڵتەم پێ دەکات، بەڵێ کەسایەتییە ساردەکەی من هەرگیز رێگەی نەداوە کە هەستەکانم بۆ هیچ کەس دەرببڕم، هەرگیز ئەوەم نەکردووە، هەرکاتێک دەمویست ئەوە بکەم شتێک لە ناخمدا بە خێرایی وشەکانی ون دەکرد و نەمدەوتن... هەفتەیەکە نینا دیار نییە، ئێستا هەست بە بۆشایی ژیانم دەکەم، وشەکانی بە ئاگایان هێنامەوە زانیم کە من چەن کەسێکی خۆپەرست بووم. بەڵام کەی؟ کاتێک هەموو شت کۆتایی هات. هەمیشە دەموت هەتا دەتوانم کار دەکەم دواتر لەگەل نینا بە خۆشی و بێ هیچ نیگەرانییەک دەژین بەیەکەوە، بەڵام چیتر شتێکی وا بوونی نییە. من خۆم ژیانی خۆم لە ناو برد، تەنها چەند یادەوەرییەکی کەم لەگەلم ماون، ئەوانیش رۆژ بە رۆژ زیاتر و زیاتر لاوازم دەکەن، زیاتر لە ناوم دەبەن. بیستنی نەخۆشییەکەی نیناش شتەکان زۆر گرانتر دەکات بۆم... هەمیشە باوکم دەڵێت کاتێک زۆر هەستبە نیگەرانی و خەمدەکەیت، خواردنەوەی فرمێسکەکانت باشترین چارەسەرە، بەڵام چیتر ئەویش چارەسەرێکی ئەم ئازارەی من ناکات... کار کردن بە رێگا رۆشتن، بینینی هەر کەسێک، سەماکان، باران و رووناکی خۆر. هەموو ئەوانە نینا زیاتر و زیاتر بە بیرمن دەهێننەوە، وام لێدەکەن زۆر زیاتر بیری بکەم... ئەوەتا دووبارە لە دوای خواردنەوە دەرۆمە ژوورەکەم و لەسەر جێگەکەم پاڵدەکەوم، پشتییەکەی نینا لە ئامێز دەگرم و بۆنی دەکەم و دەگریم، دووبارە و دووبارە بانگی دەکەم بەڵام وەڵامی نییە، بە دەم گریانەوە بیر لە یەکەم یەکتربینینمان دەکەمەوە، بیر لەوەستانە دەکەمەوە کە لەگەل نینا هەستم پێ دەکرد.

فلاش باک.. ٣ ساڵ...

بۆ یەکەم جار کە نینام بینی لە ئاهەنگی هاوسەرگیری هاورێیەکم بوو، کچێکی زۆر ناسک و سەرنجراکێش بوو، شێوازی رۆشتنی، زەردەخەنەکانی هەمووشتێکی بەتەواوی منیان بردە جیهانێکی تر، لە ئاهەنگەکە هەمووان دەستیان کرد بە سەرما کردن، تەنها ئەو لە جێگەکەی دانیشتبوو و سەیری دەکردن، منیش دوای ماوەیەک لە هەوڵدان رۆشتمە لایی و لە دوای سڵاو لێکردن داوام لێ کرد کە سەمام لەگەل بکات، هەستم بە سەرسامییەکەی کرد لە چاوەکانیدا، زۆر بە نەرمی دەستی گرتم و چوینە ناوەراستی ئەوانی تر و دەستمان بە سەما کرد، نەمدەتوانی چاومی لەسەرلا ببەم لێدانەکانی دڵم ئەوەندە زیادی کرد هەستم بە لێدانی دەمارەکانم دەکرد لە ملمدا، زۆربە شەرمەوە سەیری چاوەکانمی کرد،لەو کاتە هەموو شتێک گۆرا، بۆ یەکەم جار هەستم بە بوونی جیهانێکی بێوێنە کرد، جیهانێک هەرگیز بیرم لە تێپەرینیش بە ناویدا نەکردبۆیەوە، راستتر بە بوونیم نەزانیبوو. لەوکاتە زەردەخەنەیەکم کرد و خۆم لێ نزیک کردەوە...

It Is Too Late. Where stories live. Discover now