It is Over She is Gone... Final

236 33 7
                                    

چەندین رۆژە بە بەردەوامی خەریکی خوێندنەوەم، باوەر ناکەم کۆتایی نینا بەو وشە پر ئازارانەیە، لەگەل خوێندنەوەی هەر وشەیەک گوێم لە دەنگییەتی و هەست دەکەم هەموو ئەمانەم بۆ باس دەکات. من چیم کردووە؟ من چۆن کەسێک بووم؟ زانینی راستی خۆم، زانینی هەڵەکانم، ئێستا دەزانم کە من بەراستی مرۆڤ نەبووم، من هەموو ژیانی نینام تێک دا ئەو کەسەی خۆشم دەویست. تەنانەت منداڵەکەشم  کە بە بوونیم نەزانیبوو، هەمووی هەڵەی منە،من گوێم بۆ نەگرت. زۆر پەشیمانم بەجۆرێک بە تەواوی لە خۆم بێزارم، بوونی کەسانی وەک من هەڵەیە. ژیان تەنها کارنییە ، خۆشەویستییە، گرنگی پێدانە، گوێ گرتنە بۆ یەکتری، بەشداری کردنە لە خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر، دروست کردنی یادەوەرییەکانە. بەڵام من!؟ من هیچ لەو شتانەم نەکردووە. ئایە من چی بووم؟!  من چیم؟ لە دوای خوێندنەوەی یادەوەرییەکانی نینا ئەو پرسیارە مێشکم بە جێ ناهێڵێت، وەڵامێک نادۆزمەوە. ناخم بە تەواوی روخاوە، مێشکم هیچ لای خۆم نییە. بە بەردەوامی لە هۆڵەکە پاڵکەوتووم و نازانم چی دەکەم یان بیر لە چی دەکەمەوە، هەموو شتێک بە تەواوی خامۆشە... لە کاتێک لە کاتی وەستاوی خۆمدا نوقم ببوم، دەنگی دەرگاکە بە ئاگای هێنامەوە، دەرگاکەم کردەوە جیمین بوو، هاتە ژوورەوە...

جیمین: هیۆنگ، نینا لە کوێیە؟

هیچ قسەیەکم نەکرد تا لە جێگەکەم دانیشتمەوە...

جین: نازانم.

جیمین: پێم وتی کە نینا لە کوێیە؟

جین: نازانم.

جیمین: واتا چێ نازانم؟ ئەوە دوو هەفتە دەبێت دیار نییە؟ تۆ تەنانەت هەواڵێکیشیت نەزانیوە؟

جین: چۆن ئەوە بکەم؟

جیمین: هاه، لە من دەپرسیت؟ بە دڵنیایی، گەمژەیەکی وەک تۆ چی دەزانێت؟ لە کاتێک بە تەواوی ئەوت پشتگوێ خستبوو چۆن هیچ شتێکی لەسەر دەزانیت؟

جین: جیمین تکایە، بەسە.

جیمین: چی بەسە ها؟ چی بەسە؟ هەتا کەی بەو جۆرە دەبیت؟ بە هۆی تۆوە خەریک بوو ژیانی لە دەست بات، بە هۆی تۆوە دوور کەوتەوە، بەهۆی تۆوە هەموو شتێک بۆ ئەو کۆتایی هات، ئێستاش بە هۆی تۆوە کەس جێگەکەی نازانێت. هەتا کەی بەم جۆرە دەبیت؟ هەتا کەی وا خۆپەرست دەبیت؟ هەتا کەی ژیانی هەمووان تێک دەدەیت؟

جین: تۆ بۆچی گرنگی بەوە دەدەیت؟ هەرگیز بەم جۆرە نەبوویت بۆ هیچ کەس، خۆناکرێت هەستێکت بۆی هەبێت؟

کە ئەوەم وت جیمین زۆر بە خراپی لێی دام، هەر وەک ئەوەی بیری چوو بێت من برا گەورەییم، هەرگیز وا بە توورەیی نەمبینی بوو، بەڵام منیش قسەیەکم کرد کە نەدەبوو بیکەم. بە تووندی ئێخەی کراسەکەمی گرت و بە چاوێکی پر لە رقەوە سەیری کردم.

جیمین:بەڵێ، راست دەکەیت، خۆشم دەوێت، من بەراستی رۆهی نینام خۆش دەوێت نەک تەنها جەستەی. زۆر زیاتر لە تۆ گرنگیم پێ داوە زۆر زیاترلەگەلی بووم، زۆر زیاتر هانای بۆ من هێناوە. بەڵام بەهۆی گەمژەیەکی وەک تۆ خۆشویستنی تەنها خەیاڵێکی روخاو بوو. ئێستاش تێناگەم چی لە تۆدا هەیە وا بەو جۆرە وەک شێتێک هۆگرت بوو؟ چی لە تۆدا هەیە لە مندا نییە؟ تۆ برای گەورەی منیت بەڵام هەمیشە هەموو شتێکم لەبەر تۆ واز لێهێناوە. دڵنیابە ئەگەر ئەمجارە نینا بگەرێتەوە، ناهێڵم بۆ تەنها یەک سات لە لای تۆ بێت بە نەفرەت بیت.

It Is Too Late. Where stories live. Discover now