Part 3

150 31 1
                                    

پارتی ئەمشەو نینا لە نوسینکانیەوە دەی گێرێتەوە.
.

. ژیانێکم هەڵبژارد بەڵام هەڵە بوو، لە کۆتایی کەسێکم دۆزییەوە و خۆشم ویست هەر لە یەکەم بینینمانەوە دڵی منی بەدەست هێنا. کاتێکیش بۆ چەندین جاری تر یەکترمان بینی زۆر زیاتر خۆشم ویست، پێم وا بوو ئەو دەبێتە تەواوکەری من، لە پێناو ئەو لە خێزانەکەم دوور کەوتمەوە، هاورێکانمم بە جێ هێشت. بەو هیوایەی کە ئەو ژیانەی خەونم پێوە دەبینی بەسەری بەرم. من و جین هاوسەرگیریمان کرد و ژیانێکی ئاسایی دەژیایین بەیەکەوە، بەیانیان زوو بەخەبەر دەهاتم و خواردنم بۆ ئامادە دەکرد، دواتر ئەویش دەهات و بەیەکەوە نانمان دەخوارد، زۆر کەم قسەمان دەکرد بەڵام هێشتا ئەوە بۆ من خۆشترین ژیان بوو. جین دەرۆشتە کارەکەیی و منیش بەرەو کارەکەم بەرێ دەکەوتم، لە دوای هاوسەرگیرییەکەمان تەنها بریارم دا لە فرۆکەخانە کار بکەم و وازم لە موزیفەیی هێنا. ئێواران هەرچەند بۆم بکرایە زوو دەرۆشتمەوە و خواردنم بۆ جین ئامادە دەکرد، بەڵام هەمیشە دوا دەکەوت، دەمزانی کە بە کاتێکی قورس تێپەر دەبێت، بۆیە هەمیشە لەکاتی گەرانەوەی لە ئامێزم دەگرت و بە زەردەخەنەوە بەخێرهاتنەوەم دەکرد، هەرچەند خۆم ماندوش بووبم نەمدەهێش ئەو هەستی پێ بکات. لە سەرەتاوە ژیانێکی خۆشمان هەبوو، راستییەکەی بۆ من خۆش بوو چونکە لەگەل ئەو کەسە بووم کە خۆشم دەویست. هەر کاتێک سەیری فیلمێکمان دەکرد بەیەکەوە جین بە بەردەوامی سەرقاڵی کارەکانی بوو، کاتێک دەچووینە شوێنێک سەرقاڵی کارەکانی بوو، کاتێک دەرۆشتینە ئاهەنگێک جین بە بەردەوامی لەگەل بەرێوبەرەکانی تر سەرقاڵی کارەکانی بوو. دووبارە بوونەوەی ئەمانە زۆر بێزاریان کردم، سێ ساڵ بە بەردەوامی بەو جۆرە ژیاین، کاتێک منداڵیشمان نەدەبوو ئەوە زۆر زیاتر بێزاری دەکردم. لە م ماوەیەی دوایی هەموو شتەکان بەرەو خراپتر رۆشتن، ئێستا تەنانەت شەوانیش ناگەرێتەوە، زۆر جار لەبەر چاوەروانی ئەو لەسەر قەنەفەکانی هۆلەکە خەوم لێ دەکەوێت  و لە دوای نیوەی شەو بە دەنگی کردنەوەی دەرگاکە خەبەرم دەبێتەوە، جین  بە تەواوی مەستە، کاتێکیش لێێ دەپرسم تەنها هەمان وەڵام هەیە، لە کۆبوونەوە بووم. ئایە هەموو شەوێک کۆبوونەوە؟ بە دووبارە بوونەوەی ئەوە چیتر متمانەم بە جین نەما، هەستم دەکرد کە ئەو پەیوەندییەکی تری هەیە، بەڵام هەمیشەش کە بیرم لەوە دەکردەوە بە خۆمم دەوت کە هەڵەم جین منی خۆش دەوێت، ئەو هەرگیز شتی وا ناکات. بەڵام کاتێکیش  ئەوەم دەوت بیرم دەکردەوە کە جین بۆ تەنها یەک جار بە منی نەوتووە کە خۆشی دەوێم، سێ ساڵە ئێمە هاوسەری یەکترین بەڵام هیچی وام نەبیستووە لێێ، تەنها مامەڵەیەکی سارد و پشتگوێخستنم. ئێوارەیەک پەیوەندییان پێمەوە کرد و پێێان وتم کە خێزانەکەم لە رووداوێکی هات و چۆ گیانیان لە دەست داوە، بیستنی ئەوە مردنێک بوو بۆم، بە خیرایی پەیوەندیم بە جینەوە کرد بەڵام وەڵامی نەدامەوە، چەند جارێکی تر بۆمکرد تا لە کۆتایی هەڵێ گرت، بەڵام پێش ئەوەی هیچ بڵێم ئەو دووبارە تەنها یەک شتی وت.

It Is Too Late. Where stories live. Discover now