°°°°°°°°°
-شەممە: شەشی بەیانی-
"باوکە.. بەڕاست پێویستە بگوێزینەوە؟!"
بە گلەییەوە وای وت ئەو کچەی قژی قاوەییەکی تۆخە بەڕەنگی چوکڵاتە چاوێکی ڕەش کە چاویلکەیەکی پزیشکی لە چاو بوو و جنتای سەفەرکردنی بەدوای خۆیدا ڕادەکێشا بەرەو پەیژەکە و باوێشکی دەهات بە بێزاری
"ببوورە ئازیزەکەم زۆر باش دەزانی ئەمە سروشتی کارەکەمە.... دەی بهێڵە با ئەمەت بۆ هەڵگرم و لە ئۆتۆمبێڵەکەی دانێم.. بڕۆ نانی بەیانیت بخۆ و دوامکەوە!"
کچەکە بە بێزاریەوە سەری لەقاند و بەرەو چێشتخانەکە بەڕێکەوت و دانیشت و پەرداخێک شیری گەرمی خواردەوە لەکاتێکدا سەیری ئاسمانی دەکرد کە پەڵە هەوری ڕەش دایگرتبوو کە بەشێوەیەک لەشێوەکان کەمێک ترسناک بوو.
وە لەگەڵ ئەوەشی کە حەزی لەم جۆرە کەش و هەوا تۆخ و ترسناکەیە هەر بەخۆی عاداتی وایە حەزی لە شتی تاریک و ترسناکە جگە لەوەی لێشیان دەترسێت هەر لەبەر ئەوەشە پێی باشتر بووە کە لەگەڵ باوکی دا بژیێت وە جار جارە سەردانی دایکیشی بکات بەهۆی ئەوەی لەباوکی جیابۆتەوە.
هەندێک جاریش هەست بە بێزاری دەکات لەم هەموو ماڵ گواستنەوە دوبارەیەی لەگەڵ باوکی هەر سروشتی کارەکەی وایە ڕێگەی پێنادات لەشوێنێکدا جێگیربێت بێجگە لە مانگێک یان دوو مانگ بەهۆی ئەوەی باوکی دەچێت بۆ ئاشکراکردنی ڕووەکەکان لە دارستانەکان و دۆزینەوەی ڕووەکە دەگمەنەکان بۆ چونە کۆلێژی علوم بە ڕووەکەکانەوە بەهۆی ئەوەی ئەو خوێندنی زانستی ڕووەکەکانی خوێندووە و تایبەتمەندی ئەو ڕووەک و جۆرەکانی تریەتی..
کچەکە مۆبایلەکەی هەڵگرت تا کۆتا وێنەی ئەم ماڵە بچوکە بگرێت کە تەنها بەنزیکەی سێ مانگ تێیدا ژیا وە بەرواری ئەمڕۆی لەسەر نوسی هەروەک ماڵەکانی تر کە پێشووتریش هەمان شتی بۆ ئەوانیش کرد کە جێی هێشتن.
دەنگی بروسک دەنگی دایەوە وای لەکچەکە کرد ڕاچڵەکا لە شوێنی خۆی و ملپێچەکەی لە ملی ئاڵاند تا دەرگای ماڵەکە دابخات و بەرەو ئۆتۆمبێلی باوکی چوو و سەرکەوت و قایشی سەلامەتی بەست وە دوبارە بە گلەییەوە وتی
"بەڵام سەیری ئەم کەش و هەوایە بکە باوکە! ئایا بەڕاستی ئێستا سەفەر دەکەین؟ وە لەبەر چی شەشی بەیانی!!؟؟؟"
"ئای لەتۆ چ مناڵێکی بخەوە ئێستا وە کە گەیشتین هەڵتدەستێنم"
لێوەکانی بۆ پێشەوە برد و ملپێچەکەی بەرزکردەوە بۆسەر لوتی وە دەستەکانی لەباوەشگرت تا چاوەکانی دابخات و خۆی دا بەدەست خەوتنەوە چونکە ئەم بەیانیە زوو لەخەوهەڵسا.

أنت تقرأ
THE DARK FEELS || KAI ||
Aventuraتەنها ناوی دووبارە بکەرەوە سێ جار وە لەبەردەمت پەیدا دەبێت. "جۆ.......ئین!" "جۆنگ.......؟" "جۆنگ ئین؟!" وەرگێڕدراوە