9:35 AM
دینگ..دینگ..دینگ
زەنگی كاتژمرەكە دەستی كرد بە كار تا ئەو كچە بە ئاگابێنێت كە لەسەر بێدەكەی خەوتوە🎶🕤
Hanya's P.O.V
ئااا كاتژمێر چەندە؟(لەكاتێكا بەدەستی چاوەكانی ئەسوڕێنێ تاچاوە خەوالوەكانی نەمێنێت)
ھیوادارم كارێك بدۆزمەوە لەگەڵ پیشەكەی خۆم بگونجێ.لەگەڵ خۆیدا قسەی دەكرد لەكاتێكا لەسەر بێدەكەی ھەستا تا بڕواتە دەستشۆر🛁 گەرماوێكی ئەنجامدا ڕۆشتە نھۆمی خوارەوە نانی بەیانی ئامادەكرد بۆخۆی
ڕینگ..ڕینگ..ڕینگ مۆبایلەكەی بوو زەنگی لێدابەڵێ📲
كەسێك:سڵاو ھانیا چۆنی📲
ھانیا:سڵاو سۆنا بەیانیت باش 📲
سۆنا:ھانیا كارێكم بۆت دۆزیویتەوە باوەڕ ناكەی!!📲
ھانیا:ئۆۆۆ كار خێرا بیڵێ تكایە!!📲
سۆنا:لە كۆمپانیای BTS ئاگاداریەكیان دانابوو كە پێویستیان بە مامۆستای دانسە منیش بەباشم زانی پێت بڵێم تۆ لەم كارەیا زۆر باشی😁📲
ھانیا :وااای ئەوە بەڕاستە زۆر سپاس ھاوڕێكەم لااااالااا زۆر دڵ خۆشم 😘📲
سۆنا :ھانیا كاتی ئەوە نیە بەپەلە ئامادەبەو بڕۆ..📲
ھانیا :ڕاستە ئیستا خۆم ئانادە ئەكەم بایی سپاس دووبارە.📲خۆم ئامادەكرد جلوبەرگێكی ئاسایم لەبەر كرد چومە دەرەوەی مالەكەم تاكسیم گرتوو ڕۆشتم بۆ كۆمپانیای BTS
لەوێ بەژداربوو زۆری لێبوو كە دەڕۆن بەھرەی خۆیان نیشان دەدەن دووای نیوكاتژمێر
كارمەندێك:چۆی ھانیا وەرە
ئۆھھ لەكۆتاییا بەڵێ ئەوا ھاتم
لەگەڵ كارمەندەكە ڕۆشتم بۆ ئەو ژورەی كە بەڕێوبەرەكانی لێن بڕیار ئەیەن
بەڕێوبەرێك:سڵاو خۆت بناسێنە ؟
ھانیا :سڵاو من چۆی ھانیا ٢٠ساڵم لە سیئۆل دەژیم ئەگەر ڕەزامەندبن ئەمەوێت ببم بە مامۆستای دانسی گروپەكەت BTS(بەباوەڕ بە خۆبونەوە )
بەڕێوبەر:باشە ئێمە تۆ تاقی دەكەینەوە بزانیین ئاستی تۆ تا چەنێكە؟
ھانیا:بەڵێ بەڕێزم
ئەوان میوسیكێكیان ھەڵبژارد پلەیان كرد
بەڕێوبەر:دەست پێبكە
دوای گوێگرتن لە میوسیكەكە من دانسێكم بۆیان كرد وە دوایا بەڕێوبەرەكان بە چرپە لەنێوان خۆیان قسەیان كرد
بەڕێوبەر:خاتوو ھانیا تۆ لە دەرەوە چاوەڕوانبە؟
ھانیا:بەڵێ بەڕێزم (سەرم نزم كردەوەو ڕۆشتم )
دوای ئەوەی كە ھەموو بە ژدار بۆ كان ڕۆشتن كارمەندێك منی بانگ كرد وتی بەڕێوبەر بانگی تۆ دەكات منیش چوومە ژوری بەڕێوبەرەكان ھەمویان لەوێ بون
ھانیا: بەڵێ بەڕێزم كارت بەمن بوو(لەكاتێكا كە ئەزانم منیان بە دڵ بووە)
بەڕێوبەر: خاتوو ھانیا تۆ وەرگیرای (كارتێكی پێبو بۆ ڕویمن دڕێژی كرد)
ھانیا:چیی !!!زۆر سپاس بەڕێزم بۆ ھەڵبژاردنی من ھەموو ھەوڵی خۆم ئەیەم بۆ ئەوەی باشترین پێشكەش كەم(بە پێكەنینەوە)
بەڕێوبەر:ھیوادارین وابێت
ھانیا:سپاس بەێزم(سەرم نزم كردەوە)
بەڕێوبەر: خاتوو ھنیا ئەبێت تۆ و دیزاینەری جلوبەرگەكە و مەیكەپ ئاڕتێستەكە یارمەتی یەكتر بەن لە كاتی پێویستا!باشە
ھانیا: زۆر باشە شەوێكی خۆش بۆ ھەمووتان
بەڕێوبەر : شەوێكی خۆش ھانیا
ھانیا:دووبارە سپاس شەوێكی خۆش (سەرم نزم كردەوە)
ڕۆشتم لەو ژورە زۆر دڵ خۆش بووم بەڵام من كێشەیەكم بۆ درووست بووە ناتوانم دەرگای سەرەكی بدۆزمەوە وە ھیچ كار مەندێكی لێنیە تا یارمەتیم بدات چونكە كاتی كار كردن تەواو بووە ئااھھ من لەكوێوە ھاتمە ژوورەوە لەو كاتەیا گوێم لەدەنگی دووكەس بوو نزیك بۆیەوە دەنگەكە ئاھھ ئەبێت داوای یارمەتیان لێ بكەم
كوڕێك:ئۆۆ سڵاو خاتوون تۆ بەم كاتە لێرە چی ئەكەی؟ھەمموو كارمەندەكان ڕۆشتونەتەوە ماڵەكانی خۆیان.(كوڕە چاویلكە لەچاوەكە وتی كە چاكێتێكی قاوەی لە بەر بوو لەگەڵ بەستەرێك كە دەمی شاردبۆوە)
ھانیا:ئاھھ سڵاو لەتۆش من بۆ ھەلی كار ھاتبووم بەڵام دەرگای سەرەكی نادۆزمەوە !!(بەشەر مەوە وتم )
كوڕێكی تر:ئەی وەر گیرای تۆیان بەدڵبوو؟؟(ئەو كوڕە وتی كە كڵاوێك و چاویلكەیەكو بە ستەڕئكی كردبوو وە چاكێتێكی ڕەشی لە بەربوو)
ھانیا:بەڵێ.زۆر منیان بە دڵبوو(بەشانازیە وە وتم)
چاكەت ڕەشەكە:بەڕاست!! تۆ نازانی لێرە بڕۆیتە دەرەوە وەریش گیراویت؟(دەنگی وا پیشانی ئەیا كە زۆر سەرسام بووە)
ھانیا:بەڕێز لەبەر گەورەی شوێنەكە دەرگای سەرەكی نادۆزمەوە.پەیوەندی بە كاركردنمەوە نیە(بە بێزاری وتم)
كوڕە چاكەت قاوەیەكە:خاتوون من دەرگاكەت نیشان ئەیەم فەرموو وەرە لەگەڵم(بەدەستی ئاماژەی كرد بۆ ڕێگاكە)
ھانیا:زۆر سپاس بەڕێزم
ئەو كوڕە منی بردە لای دەرگای سەرەكی
كوڕەكە:فەرموو خاتون بەخێر ھاتی ئەمە دەرەوەیە.
ھانیا:سپاس ئەركت كێشا زۆر سپاس شەوێكی خۆش(سەرم نزم كردەوە ویستم بڕۆم)
كورەكە:ئا خاتون ناوت چیە؟ئەگەر لات ئاساییە.چونكە وەرگیراوی لە كۆمپانیای ئێمە؟
ھانیا:ناوم چۆی ھانیا یە بە ھانیا بانگم دەكەن.
كورەكە :خۆش حاڵم منیش كیم تایھیۆنگ بە تای بانگم دەكەن.ناوە كەشت خۆشە ھانیا
ھانیا:زۆر زۆر سپاس بەڕێز تایھیۆنگ شەوێكی خۆش.
تایھیۆنگ :شەوی تۆش خۆش ھانیا
Taeheong's P.O.V
لە دوای ئەوەی كە ھانیا ڕۆشت بە خێرای گەڕامەوە بۆلای جیمین كە لەكۆمپانیا شتێكی لەیاد چوبوو
تایھیۆنگ:تۆ بۆ بەوشێوەیە ڕەفتارت لەھەڵ ئەو كچە كرد؟
بە كەمێك توڕەیەوە
-جیمین :بۆ چیی من شتێكی ھەڵەم وتوە تەنھا سەرسام بووم بەوەی كە ئەو ناتوانێت دەرگای سەرەكی بدۆزێتەوە!!لەھەمان كاتیشا وەرگیراوە؟؟گەمژەیە .تای لە چی بەشێك وەرگیراوە؟؟
بەكەمێك گاڵتە پێكردنەوە وتی
تایھیۆنگ:نازانم .بەڵام ناوێكی جوانی ھەبوو!.
جیمین:ناوی چی بوو؟
تایھیۆنگ:پێت ناڵێم تۆ ناوی گەمژەكانت بۆچیە؟
برۆكانم بەرز كردەوە
جیمین:یااا مەیڵێ وادەزانێت زۆر گرینگە بۆم.~
برۆكانی گرژ كردبوو
تایھیۆنگ:كەواتا پرسیار مەكە!!
جیمین:نایكەم..دەی بابڕۆین كاردەكەم دۆزیەوە.
ئەوەی وت كاتێ شتەونبۆكەی دۆزیەوە
تایھیۆنگ:ئەوە كاردی چیە؟
جیمین:مەلەوانگە.بەیانی دەڕۆم.
تایھیۆنگ:منیش دێم؟!
جیمین:بەدڵی خۆتكە.
Hanya's POV
9:00PM
من چومە دەرەوەی كۆمپانیا بڕیارم یاكە برۆم بۆ بازاڕكردن بۆ كڕینی جلوبەرگی وەرزشی بۆ كارەكەم پێویستە بۆیە چومە مۆڵێك ھەندێ جلوبەرگی وەرزشیم كڕی لەگەڵ ھەندێ جلی تر
لە دەرەوە ژەمێكی خێرام خوارد دواتر گەڕامەوە ماڵەوە
🍕🍷🚖🏠🌒
چومە ژورەكەی خۆم بڕیارم یا كە بخەوم چونكە بەیانی یەكەم ڕۆژی كاركردنمە پێویستە زۆر چالاكبم بۆیە ڕوناكیەكانم كوژاندەوە و چومە سەر بێدەكەم بۆ ئەوەی بخەوم
بەڵامم
ڕینگ ڕینگ ڕینگ 🎵📱سۆنا:سڵاو شیرینەكەم ئەمڕۆت چۆنبوو چویت بۆ ھەلی كارەكە تۆیانبەدڵ بوو ئەی وەر گیرایت ؟؟؟كوڕەكانت بینی چیان پۆشیبوو ؟؟ئەی تۆ چیت پۆشی؟؟📲
ھانیا:سڵاو سۆنا لەسەر خۆ كاست كردم بەڵێ منیان بەدڵ بوو بەیانی دەست بەكار دەكەم بۆ بابەتی كوڕەكانیش زۆر دڵنیانیم كە ئەوانم بینیبێت؟📲
سۆنا:چیییی!!زۆر دڵخۆشم ھانیا ~تێنەگەشتم یانی تۆ ئەو كوڕە سەرنج ڕاكێشانەت نەبینی؟؟📲
ھانیا:تەنھا كوڕێك بەناوی كیم تایھیۆنگ بەڵام دڵنیا نیم كە خۆی بووبێت چونكە ڕوخساریان شاردبۆوە؟!📲
سۆنا:یاااایی خۆی بوە زۆر جوانە خەیاڵیك لەگەڵ ئەو بەیەكەوەلە--📲
جانیا:ھۆپپپ ئازیزەكەم من كاتی ئەو جۆرە بیركردنەوانەم نیە دەبێت بخەون بایی📲
سۆنا:تشش بێزار كەر باشە بای شەوێكی شاد بەھیوای بەختێكی باش بۆ تۆ ھانیا📲
ھانیا:سپاس ھاوڕێ بەھیوای بەختێكی باشتر بۆ تۆ سۆنیی شەوشاد📲دوای ئەو پەیوەندیە مۆبایلەكەم داناو چاوەكانم داخست دوای كەمێك كەوتمە دنیای خەونەكان😴
<~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~>
Tadaaannn🎊🎉
سڵاو ھاوڕێیان چۆنن ھیوام باشی ھەمووانە
ھیوادارم سەرەتای ئەم چیرۆكەتان بە دڵبێت ڕاتان لێی ھە بێت👌🌸
ئەمە یەكەم چیرۆكمە ئەینووسم لە ھەموو ھەڵەیەكم ببورن
پشتگیریم بكەن بە
ڤۆت و كۆمێنتەكانتان⭐💬📱
See you next part
Don't forget
Vote or comment
🧿💕✨🔮BTS
I'll show you map of the soul
YOU ARE READING
The paternoster for love. |p.JM~|
Romance#kurdish story #kurdistan #bangtanboys About:park jimin Story started:30/August Story finish: I don't know🤷🏻♀️✨ Imagine story💜 Writing by:TinuGyan