DEAR MOON🌗مانگی ئازیز

367 67 36
                                    

Hanya's pov
كاتێك چاوەكانم كردەوە...!!!
چەند دیمەنێكییی جوانم بینیی؟؟!!!!
ھانیا:چیی؟واتا تۆ نام كوژی؟
جیمین:بەڵێێ؟؟تۆ چیت وت؟
ھانیا:ھیچ ھیچم نەوت.
جیمین:ئێرەت پێچۆنە؟
ھانیا:زۆر زۆر شاھانەیە.
مێزێك لە سەر ڕۆخی كەنارێك ڕازێنراوەتەوە..
بەگوڵیی سروشتیی..!خواردنێكی زۆر خۆش كە بەس بەبینینی
چاوەكانت تێر دەبن..خواردنەوە..وە مۆم دانراوە.
لەشنەبایەكی ھێمن وە فێنك ..
لەژێر ئاسمانی شەوێكی ساماڵ..
مانگیش لەبەرامبەرم دانیشتوە..
بەڵێ مانگ لە ئاسمانەوە ھاتوە بۆلای من!.
ئەو ئێستا نیگام بۆدەكات.
منیش ھەندیك كات سەیری دەكەم..چونكە زۆر شەرم دەكەم،
وە ھەروەھا دەترسم لە ھۆش خۆم بچم !!.لەبەر ئەو بێوێنەیەو
ھۆتیەی جیمین.
-----
كەشەكە بێدەنگ بوو تاكەشت كە گوێبیستی بم شەپۆلی دەریاكەبوو~~
جیمین:ھانیا؟
بەھێمنی ناوی ھێنام
ھانیا:بەڵێ؟
جیمین:ئەمەوێت شتێكت پێبڵێم..؟
ھانیا:زۆر باشە.دەتەوێت چیم پێبڵێیت؟
جیمین:ھانیا...ئەمەوێت ...ئەمەوێت ئئئئبڵێم ..
ئاھھ چشتێكە كە ئەوندە قورسە پێم بڵێی..ئاھ
جیمین:پێت چۆنە كەمێك لەسەر كەنارەكە پیاسە بكەین؟
یاا نەفرەتی ئەمە ئەوەندە قورسە بۆ وتن.
ھانیا:بێگومان زۆر باش دەبێت.
لەسەر كەناری دەریاكە دەڕۆشتین بێ ئەوەی ھیچ یەكێكمان
ھیچ وشەیەك بڵێین.
لەكاتێكدا بەبێ پێڵاو ھەنگاومان بەسەر ئەو لمەی ژێر پێمان دەنا كە لە ڕۆخی كەنارەكەدا ھەبوو..
كەمێك سەیری ئەو پیاوەی تەنیشت خۆمم كرد..
سەیری ئاسمان دەكات.ئاھ زۆر شاھانە دەردەكەوێت،
لوتە بچوكەكەی،لێوە پڕەكانی،بڕۆ كەوانەیەكانی،چەناكە
ڕێكەكەی،ڕوخسارە بێوێنەكەی.
وەلەگەڵ ئەوشنەبا نەرمەی..كەدەیات لەو قژە ئاوریشمەی.
كە وەك دەریا شەپۆل دەدات كاتێك بەر قژی دەكەوێت.
لەم سەیركردنە قوڵەدابووم كاتێك ..بەقسەكردنی لە خەیەڵەكانم دەری ھێنام.!!
جیمین:زۆر سەرنجم ڕاكێشاویت؟
ھانیا:ھاا؟؟ناا نەخێر بەو شێوەیەش نا..
بەشەرمەوە
جیمین:یاا گیانەكەم ڕاستی بڵێ مافی خۆتە سەیرم بكەی،چونكە من زۆر سەرنج ڕاكێش و قۆزم.ئەتوانم بڵێم من لە ھەموڕویەكەوە شاھانەم.
لەكاتێكدا پێدەكەنی..ئاھ ئەو ددانە ڕێكانەی وە چاوەكانی كاتێ بچوك بچوكتر دەبنەوە كاتێك پێدەكەنێت.
بەڵێ زۆر ڕاستە شاھانەی پارك جیمین .تەنانەت باوەڕ ناكەم ھیچ بونەوەرێكی ئەم گەردونە ..!!ھێندەی تۆ دڵ ڕفێن بێت.
ھانیا:بەڵێ ڕاستە ھاھە.زۆر ساردە.
بەڵام كاتێك ئەم وشانەم وت جیمین لێم نزیك بۆیەوە ..بەجۆرێك ھەستم بە ھەناسە گەرمەكانی دەكرد لەگەڵ ئەوانەی من تێكەڵ دەبوون.سەیری چاوەكانی كردم بەزەردەخەنە سحراویەكەی زەردە خەنەی كرد،بەجۆرێك لەیەك نزیك بووین گەر لە ھەركاتێكدا بچوكترین جوڵەم بكردایە ..لێوەكانم لەگەڵ ئەوانەی ئەو خۆیان دەدۆزیەوە..یااھھ دڵم زۆر بە خێرای لێ دەدات چاوەكانم تا دوائاست كراونەتەوە،لێم نزیك بۆیەوە..
ناااااا!!!
بەڵام ئاڕاستەی سەری گۆڕیو باوەشی كردم.چاكەتەكەی خۆی پێدام.لەسەر شانەكانم دایناو دوور كەوتەوە..
جیمین:باسەرمات نەبێت.تۆ ڕاھێنەری ئێمەی،دەبێت تەندروست بیت.
ھانیا:سپاش.من باشم ،تكایە تۆ ئاوا سەرمات دەبێ ..چاكەتەكەت بەرەوە.
جیمین:نەخێر من ئاوا باشم.
Jimin's POV

The paternoster for love. |p.JM~|Where stories live. Discover now