Marshamello|~مارشە مێلۆ🍬🍭🍡

326 68 13
                                    

Hanya's POV
ئێمە كۆمپانیامان بەجێھێشت بۆ ئەوەی كە كۆفی و پیتزا بێھێنین چوینە ناو ئۆتۆم بێلەكە شۆفێرەكە ڕێگای دیاریكراوی گرتەبەر تاھیۆنگ  شۆفێری دەكات لەڕێگادابوین لە ناو ئۆتۆمبێلەكە بێدەنگیەكی زۆر دەستی بە ئۆتۆمبێلەكەدا گرتبوو ھەتا وەكو
جیمین:تای ئەو گۆرانیە بیخەرەسەركە من بەدڵمە؟!
بێدەنگێكەی شكاند
تایھیۆنگ:چاوەڕێكە!!..
وەڵامی جیمینی دایەوە
تایھیۆنگ:ھانیا تۆ چ گۆرانیەكت بەلاوە خۆشە كەزۆر گوێی لێدەگری؟!!
ھانیا:من زۆر گۆرانیم پێخۆشە..ئێ ئەوەی كە لەیادبێ ئێستا گرۆرانی (لیۆ)یە بەناوی(کاتێک بیرتەکەم)
یەكێكە لەو گۆرانیانەی كە بەدڵمە
وەڵام دایەوە
تاھیۆنگ:واوو منیش ھەز ئەكەم لەژوانێك لەگەڵ ئەو كچەی خۆشم دەوێت گوێی لێبگرم..'
بە پێكەنینەوە وتی
منیش بەسەرم ئاماژەم بۆ كرد بە مانای بەڵێ چونكە كەمێك شەرمم كرد
جیمین:یااااھھ تای تۆ لەبەر قسەكردن لە گەڵ ئەم بێزاركەرە قاوەخانەكەت تێپەڕاند كۆتای پێبێنن..!!!!
بە توڕەی وتی
تاھیۆنگ:ئاھ باشە جیمیناا بۆ ھاوار دەكەی ئێستا دەڕۆم شتەكان دێنم و دەگەڕێمەوە ..!
بە بێزاری وتی
تاھیۆنگ  ئۆتۆم بێلەكەی لە شوێنێكدا پارك كردوو
لە ئۆتۆمبێلەكە ھاتە خوارەوە ڕۆشت تا قاوە و خواردن بێنێت من لە گەڵ جیمین لە ئۆتۆمبێلە كە ماینەوە نازانم من چشتێكی ھەڵەم كردوە وا بەبێ ھۆكار جیمین بەم شێوە بێزاركەرە ڕەفتارم لە گەڵدەكات بەڵام من قسەی لەگەڵ ناكەم بۆ ئەوەی بەیەكەوە شەڕ نەكەین...
😕
دوای چەند خولەکێک⏳...

ئاھھ ئەوە فرۆشگای شیرینیە ئاھ مارشەمێلۆی ڕەنگاوڕەنگ یااا دەمەوێت بڕۆم بەڵام نامەوێت جیمین بە مناڵ لێم تێبگات یاااھ بێزاربووم تەنانەت وشەیەكیش لە دەمی نایەتەدەرەوە
یااا ئەو كوڕە دەمی بۆگەنی نەكرد؟؟؟!!!...
وایییی بێزار بووم
.....😠😣

Jimin's POV
تای ڕۆشت تا پیتزا بێنێت منو ھانیا لە ئۆتۆمبێلەكە ماینەوە
ھاھھا زۆر بێزار بووە روخساری زۆر پێكەنیناویە
ئااا ئەوە سەیری كوێدەكات ؟؟
ھااا!! سەیری فرۆشگای شیرینی دەكات..بابزانین ھەستت چۆندەبێت كاتێ من یاریدەكەم بەشیرنیەكە كچی بێزار كەر ...
جیمین:من دەڕۆم بۆ ئەو فڕۆشگای شیرینیە تۆ لە ئۆتۆم بێلەكە بمێنەوە ..'
ھھە زۆر پێكەنیناویە ڕوخساری ھاوار دەكات ئاگری لێبەرز دەبێتەوە چونكە داوام لێنەكرد تابێت لەگەڵم بۆ ئەوەی شیرینی بكرێت ھاا ھەستێكی خۆشە كە بێزاری بكەم ھااھە..
ھانیا:بەڕێز جیمین منیش دەمەوێت شیرینی بكڕم دەتوانم بێم لە گەڵت؟
بە زەدەخەنەیەكی جوان وتی
جیمین:نەخێر...ھەرگیز نامەوێت.
چاوەڕێی ئەوەم كردبوو كە داوام لێ دەكات
ھانیا:بەڵام بەبێدەنگی ئەھاتم ھیچ تۆشم بێزار ...نەدەكرد.!!
لەكاتێكا بە خەمباری سەیر فرۆشگاكەی دەكرد
جیمین:باشە بەڵام دەبێت لەدووری من بمێنیتەوە چونكە تۆ زۆر بێزار كەری؟.
ھەر خۆی نازانم چۆن رێگەم بە خۆم دا تا لەگەڵم بێت بەڵام لەدەمم دەرچوو!!ئاھ بۆچی؟؟؟؟
ھانیا:باشە ھەرچۆنێبێت تەنھا با بڕۆین ئاھ.
چاوی سوڕاند لە ئۆتۆم بێلەكە ھاتەخوارەوە
جیمین:دەی وەرە..؟
لەكاتێكدا ئەو لای ئۆتۆمبێلەكە وەستابو منیش دەستم لە گیرفانی چاكەتەكەم بوو بەرەو فرۆشگاكە ھەنگاوم دەنا
ھانیا:بەڵێێێ ھێیی!!!
ڕایكرد تاپێم بگاتەوە
ھەھە كچێكی شێتە😄  یاجیمین بەسە بەڵكو  ئەو زۆر گەمژەیە😒
جیمین:چیە ؟؟ بەتۆم نەوت دەنگت نەیەت؟؟؟
برۆكانم بەرز كردەوە
ھانیا:ببورەەەە 😒
بەبێزاری وتی
ئێمە گەشتینە بەردەم فرۆشگاكە
خاوەن فرۆشگاكە:بەخێربێن بەڕێزان...چیتان دەوێت؟
جیمین-ھانیا:زۆر سپاس
جیمین:كیسەیەك مارشە مێلۆم بەرێ بەڕێزم؟
ھانیا:بۆ منیش تكایە
خاوەن فرۆشگاكە:چرەنگێكتان دەوێت؟
جیمین-ھانیا:شین!!!
جیمین:تۆ ڕەنگەكەی بگۆڕە من سەرەتا وتم !؟
داوام لە ھانیا كرد
ھانیا:بەڵام...من..ھەزم..لەو ڕەنگە بوو.. باشە با من پەمەی بێت تكایە؟
بە دڵ خۆشی وتی بەڵام دیاربوو پێی خۆش نەبوو
جیمین:تكایە دوو كیسەی شین مان بەرێ .!
ھانیا لە من نزیك بۆیەوەو بە دڵ خۆشی وتی
ھانیا:سپاس بەریز جیمین
كسەكانم وەرگرت
جیمین:دەی بڕۆ ناو ئۆتۆمبێلەكە..
گەڕاینەوە بۆ لای ئۆتۆمبێلەكە

The paternoster for love. |p.JM~|Where stories live. Discover now