Chapter 1

2.2K 293 81
                                    















‎ڕۆژێکی نوێ دڵخۆشیەکی تر سەرنجی خۆمم ئەیا لەئاوێنە گەورەکەی ژورەکەم تا بزانم ھەمو شتێک باشە لە منا

ھانسو"بەھاوارەوە":- دایکە چاکەتە ڕەشەکەم لەکوێیە

: کچم بزانە ھەر لەناو تاکەکەتایە

ھانسو:- لێی نەبوو گەڕام

بە ھێمنی درگای ژورەکەمی کردەوە و لەناو تاکی جلەکانما چاکەتەکەی دەرھێنا

: کچم خۆ پێم وتی لەویایا

وازم لە سەیرکردنی خۆم ھێناو بۆلای دایکم چوم و دەستیم گرت و ماچم کرد

ھانسو:- خوا تۆم بۆ بێڵێ

دەستی بە میھرەبانیەوە ھێنا بە سەرما

: تۆش بۆمن و باوکت و براکەت

کەمێ لێی دورکەوتمەوە و سوڕامەوە

ھانسو:- عەیبم ھەیە؟!

خەندەیەکی ناسکی کرد

: ھەمو کاتێ جوانی ئیتر بۆ ئەم پرسیارە دوبارە ئەکەیتەوە ھەمو ڕۆژێ، دەی وەرە نانەکەو بخۆ تۆزێکیکە شۆفێرەکەو دێ

چومەوە بەردەم ئاوێنەکە

ھانسو:- باشە تۆ بڕۆ منیش ئێستا دێم

دوایی ئەوەی بە تەواوی دڵنیابوم لەخۆم جانتاکەم ھەڵگرت و بەھێمنی بە قادرمەکانا ئەڕۆشتم تا دەنگێ وەستانمی

یۆنگی:- بەیانیت باش

ھانسو:- ئاھ کاکە منت ترساند

بە پێکەنینەوە لێم نزیک بۆوە و لە ئامێزی گرتم، دەستی خستە ناو گیرفانی پانتۆڵە ڕەشەکەی و منی تێپەڕاند

یۆنگی:- وەرە نانی بەیانی بخۆین

ڕۆیشتم لەگەڵی و بەیانی باشم لەباوکم کرد و لەسەر کورسیەکەم دانیشتم و دەستم کرد بە نانخواردن بە چەتاڵەکەی دەستم پارچەیەک خەیارم ھەڵگرت لەناو قاپەکەما

یۆنگی:- باشی لەوانەکانتا

پرسی کاتێ خەریکی نانخواردن بوو ئەوەی لە دەمم بوو قوتمیا

ھانسو:- بەڵێ زۆرباشم وانەکانی ئەمساڵم کەمێ قورسە بەڵام خۆم زۆرماندو ئەکەم تا نمرەی بەرزم ھەبێ

: ئافەرین کچی خۆم

باوکم بە خەندەوە پێی وتم ھەستم کرد زۆر شانازیم پێوە ئەکەن کاتێ من بەو جۆرە خۆم ماندوئەکەم لەگەڵ وانەکانم

𝘼𝙈𝙊𝙐𝙍 ✔️Where stories live. Discover now