Hansu's Povلە جۆنگ کووک دورکەوتمەوە خێرا بە دەستە گەورەکەی فرمێسکەکانمی سڕی
جۆنگ کووک"بە خەمباری":- یااا مەگری ... ئەوەنەی تر بێھێزم مەکە بەو فرمێسکانەو
ھانسو"بە گریانەوە":- داوای لێبوردن ئەکەم کووکی ... ھەموی ھەڵەی منە ... نەمەویست وابێ
جۆنگ کووک"بە ھێمنی":- ئەگەر ناتەوێ ... تەنیا پێیان بڵێ کە پەشیمانی لە بڕیارەکەو
ھانسو:- ناتوانم
جۆنگ کووک"بە توڕەییەوە":- یانی چی ناتوانی ... ھەڕەشەیان لێ کردوی بە شتێ ... من ئەکوژن ھاا؟
ھانسو:- ھاوار مەکە
جۆنگ کووک"بە پێکەنینێکی گاڵتەئامێزەوە":- باشە ... ھاوار ناکەم ... تەنیا پێم بڵێ بۆ ناتوانی
ھانسو"بە درۆوە":- چونکە ھۆسۆکم خۆشەوێ
سەرم بەرزکردەوە تا کاردانەوەکەی ببینم ددانەکانی توند بەیەکەوە ناوە
جۆنگ کووک:- درۆیەکی باشترکە تا باوەڕکەم
زانیم کە درۆکردن لەگەڵی بیرۆکەیەکی باشنیە تا خۆم دەربازکەم لە بارودۆخەکەی نێوانمان کەلوپەلەکانم کۆکردەوە و خۆم وا دەرخست کە ئاگام لە قسەکەی نەبو
جۆنگ کووک"بە توڕەییەوە":- وەرە بۆ ئێرە
چومە لای درگای ژورەکەم و کردمەوە
ھانسو:- ئەگەر ھیچی ترت نیە بیڵێی بڕۆ
ھەستم کرد ئاگری توڕەیی دەستی کرد بە گەشانەوە لەناو ناخیا دەستی چەپی وەک مشتێک لێ کردو لەسەر قاچی داینا چاوەکانی داخست و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی و بە دەستەکانی قژی بردە دواوە و ھەستایەوە لەبەردەمم وەستا
جۆنگ کووک:- ئەوە من نەبوم کە ئەم ڕێگایەم ھەڵبژارد .... بەڵام ناھێڵم بۆئەو بی ... سوێنەخۆم ناھێڵم دەستت بۆبەرێ
ھەستم بە دەستی کرد کە لەپشتی سەرمەوە داینا و بە لێوە نەرمەکانی ماچی لەسەر نێوچاوانم جێھێشت ... منی بێ ھەناسە کرد ... زۆر بیری ماچەکانیم ئەکرد ... وەک مادەی ھۆشبەر چۆتە خوێنم ناتوانم بە ھیچ شتێ خۆمی لێ ڕزگارکەم ... سەیری لاشە ڕێکەکەیم ئەکرد ... وە چەن بە متمانە بەخۆبونەوە ھەنگاو ئەنێ ... قژە درێژ و شێواوەکەی زۆر وروژێنەر دەری ئەخا ... خەندەیەکم کاتێ ھەستم کرد مێشکم خەریکە بە ڕێگەیەکی خراپا ئەمبا .... سەیری ئەڵقەکە گرانبەھاکەی پەنجەم کرد بۆ ھۆسۆک کلیلی کردنەوەی درگایەکی بەختەوەریە بەڵام بۆمن کلیلی مەرگە .... درگاکەم داخست کاتێ جۆنگ کووکی ھۆت و نایاب دیارنەما