خ. جیۆن"بە خەندەوە":- کوڕم ... کەی بوکەکەم بۆ ئەھێنی لە نزیکەوە بیبینمجۆنگکووک"بە شەرمەوە":- دایکە خەمت نەبێ ماوەیەکی تر ئەیھێنم بۆ لاتان
خ. جیۆن:- ئەبێ بوکەکەم لە نزیکەوە چەن جوان بێ
جۆنگکووک"بە خەندەوە":- یاا دایکە بە ھانسو مەڵێ بوکەکەم کە ھێنام ئەو زۆر شەرمەکا
ب. جیۆن"دەستی خستە سەر شانی کووک":- کوڕم خۆت دایکت ناناسی ... لەوەتەی زانیویەتی تۆ لەپەیوەندیای ھەر ئەڵێ بوکەکەم بوکەکەم
جۆنگکووک"بە خەمباریەوە":- دایکە ... دڵنیانیم کە دایک و باوکی ڕازی ئەبن یان نا
خ. جیۆن:- کوڕم بۆوا ئەڵێی
جۆنگکووک"بە خەمباریەوە":- برا گەورەکەی ڕازی نیە
خ. جیۆن:- ئاھ کوڕەکەی خۆم تەنیا لەبەر ئەوەی ھەژارین بۆیە
دایکی دەستی کرد بە گریان جۆنگکووک لە دایکی نزیک بۆوە و فرمێسکەکانی سڕی
جۆنگکووک"خەندەیەکی ساختە":- یاا دایکە مەگری ... من جیۆن جۆنگکووکم وا ئەزانی بە ئاسانی واز لەو کەسە ئەھێنم کە خۆشمەوێ ... ئەگەر پێویستکا ئەیڕفێنم
ب. جیۆن"بە پێکەنینەوە":- ئەوەیە کوڕەکەی خۆم
زەنگی درگاکە لێ درا دایکی ویستی بڕوا بیکاتەوە بەڵام جۆنگکووک ڕێگری لێ کرد خۆی چو بزانێ کێیە
پۆستەچی:- بەڕێزم بەڕێز جیۆن جۆنگکووک لێرەیە
جۆنگکووک"بەسەرسوڕمانەوە":- منم
پۆستەچی:- ئەمە بۆتۆیە بەڕێزم
جۆنگکووک زەرفەکەی لێ وەرگرت و پۆستە چیەکە لیستێکی دەرھێنا
پۆستەچی:- بەڕێزم لێرە واژویەک بکە
جۆنگکووک واژویەکی کرد و پۆستەچیەکە ڕۆی درگاکەی داخستەوە سەیری زەرفەکەی کرد ناوی خێزانی مینی بینی خێرا کردیەوە ... کارتی بانگھێشت کردن بو
« دڵخۆشەبین بە ھاتنتان بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیری ~ جۆنگ ھۆسۆک و مین ھانسو ~ »
تەنیا بە بینینی ئەو چەن وشەیە بەر چاوی ڕەش بو ھەستی بە پێکانی نەئەکرد لەسەر زەویەکە دەستی گرت بە کەوانتەرەکەوە تا نەکەوێ بەڵام دەستی بەر پەرداخێ کەوت و شکا فرمێسکەکانی ھێواش ھێواش ڕوخسارە جوانەکەیان تەڕەکرد دایکی و باوکی کاتێ گوێیان لە شکانی پەرداخەکە بو خێرا ڕایانکرد بۆلای کوڕەکەیان دایکی دڵی دەستی کرد بە لەرزین کاتێ جۆنگکووکی وا بینی لە ژیانیا ھەرگیز کوڕەکەی بەو شێوەیە نەبینیوە باوکی خێرا یارمەتی یا تا لەسەر کوسیەک دانیشێ دایکیشی سەری جۆنگکووکی نابو بە سینگیەوە و ماچی سەری کوڕەکەی ئەکرد