Taehyung's Povجۆنگکووک "بە بێزاری":- ئەمڕۆ ئاھەنگەکەیە !
تایھیۆنگ :- ئھم
خواردنەوەکەی ( شەرابەکەی ) دانا ....بە چاوە سوربوەکانی سەیری ئەکردم .... ھەفتەیەکە ئەخواتەوە و بەردەوام ئەگری ... گرنگی بە تەندروستی خۆی نایات ... تەنانەت بەزۆر ئەیبەم بۆ گەرماویش
جۆنگکووک :- ئەبوایە جلە بوکێنیەکەی بۆمن لەبەرکردایە
خەندەیەکی شکاوی کرد و خواردنەوەکەی ھەڵگرتەوە
تایھیۆنگ :- وا لەخۆت مەکە جۆنگکووک ... ئەو لە چاوەنوسی تۆیا نەنوسراوە .... ھەم کێ بیری لەوە ئەکردەوە کە ڕۆژێک بێت و من و خۆشەویستەکەم لەیەک جیابینەوە
جۆنگکووک :- خۆشت باش ئەزانی ئەو تۆی بۆ پارە جێھێشت .... بەڵام ئەو بەزۆرلێکردنی خێزانەکەی جێیھێشتم
ئەو ڕاست ئەکات ... ھیچم نەوت و لەتەنیشتی دانیشتم کەمێک خواردنەوەم بۆخۆم تێکرد
جۆنگکووک "بە ھێمنی":- تایھیۆنگ ... من ئەڕۆم
تۆزێکم لە خواردنەوەکەم خواردەوە و پەرداخەکەم دانا
تایھیۆنگ :- بۆکوێ
دەستەکانی بەرزکردەوە
جۆنگکووک :- ئەو پرسیارە گەمژانەیە چیە ... ئەچم ھانسو ئەفڕێنم
بە باوەڕپێنەکردنەوە سەیرم کرد
تایھیۆنگ :- شتێکی گەمژانە مەکە جۆنگکووک ... وازی لێبێنە دڵخۆش بێت ... دڵنیابە ئەو ناھێڵێ خەمبار بێت
قسەکەمی پشتگوێ خست و دەستی کرد بە لەپێکردنی پێڵاوەکانی .... ھەستامەوە لە پشتی وەستام
تایھیۆنگ :- بمبورە جۆنگکووک ... من ڕێگەنایەم شتێکی خراپت بەسەر بێت
کارمەندەکان تەواو بون لە ئامادەکردنی ھانسو
: خانمەکەم ئێمە تەواوبوین
ھانسو :- زۆر سوپاس
کەلوپەلەکانیان ھەڵگرتەوە و ڕۆشتن .... ھانسو چویە بەردەم ئاوێنەکەو سەیری خۆی ئەکرد
عەزیەکەی بە مرواری ڕازێنرابوە و جوانیەکی نایابی ھەبو ... قژە ڕەشەکەیان کەمێک بۆ لول کردبو .... تارا کە جوانترین بەشی عەزی بوکێنیە بەلای ئەوەوە زۆر ناوازەتری کردبو ... وازی لە سەیرکردنی خۆی ھێنا و لەبەردەم پەنجەرەکە وەستا .... چاوەڕێی ھاتنی جۆنگکووکی ئەکرد ... بێت و لەم دۆزەخە بیباتە دەرەوە