Chapter 2

1.4K 240 70
                                    










Jungkook's Pov


جۆنگکووک:- ئاسکرێم!؟

بە خەندەوە پێم وت و برۆکانم بەرزکردەوە

ھانسو:- نایابە

نقورچی ھێواشی لەسەر ڕومەتەکانم جێھێشت

ھانسو:- چاوەڕێتەکەم لێرە خێرا وەرەوە

لەسەر کورسی پارکەکە دانیشت منیش چوم ئاسکرێم بە تامی فراولە بۆ ئەو و بەتامی مۆز بۆ خۆم بکڕم ......

ئاسکرێمەکانم وەرگرت و خۆم چەمانەوە

جۆنگکووک:- زۆر سوپاس بەڕێزم

کەشێکی خۆشە بەھارێکی زۆر جوانە گوڵەکان بۆنی شوێنەکانیان خۆشکردوە و سیمای شوێنەکانیان دوھێندە جوانتر کردوە دەنگی باڵندە و قیژەی مناڵەکان کاتێ یاری ئەکەن کەشێکی خەیاڵاوی دروسەکەن منیش گوڵەکەی خۆمم دۆزیەوە لەسەر کورسیەکە کاتێ خەریکی موبایلەکەیەتی عەزیەکی شینی کاڵی لەبەر کردوە و قژە ڕەشەکەی بەسەر شانیا بڵاوبۆتەوە و پەرچەمیشی ڕوخسارە ناسک و بچوکەکەی داپۆشیوە کە لەگەڵ ھەر شنەبایەکا ئەوانیش دەسەکەن بەجوڵە و ھەنێ جار گوڵە بۆنخۆشەکەم بێزارەکەن بۆیە ناچارەبێ پەرچەمی بخاتە پشت گوێی وە لێوە پڕەکەی بە سوراوی پەمەیی کاڵ ڕەنگ کردوە لەگەڵ پێڵاوێکی سپی .... زۆر لە بوکە شوشە ئەچێ ڕوخسارە ناسکەکەی و دەنگە ھێمنەکەی زۆر دڵخۆشمەکەن تەنیا بونی لە نزیکمەوە ھەستی زۆرم پێ ئەبەخشێ ...

جۆنگکووک:- فەرمو خانمەکەم

دەستم ڕاگرت ئاسکرێمەکەم لێ وەرگرێ سەیری کردم بە خەندەوە موبایلەکەی لابرد و ئاسکرێمەکەی لێ وەرگرتم

ھانسو:- سوپاس بەڕێز جۆنگکووک

کەمێک لە ئاسکرێمەکەی خوارد

ھانسو:- ھممم ڕۆژێکی زۆر خۆشە

سەری بەرز کردەوە و سەیری کردم، دەستی گرتم بە ھێواشی تا سەیریکەم ئینجا بە دەستی ئاماژەی بۆ کردم لە تەنیشتی دانیشم

ھانسو:- دەی بۆ وەستاوی

خەندەیەکی کەمم کرد و لە تەنیشتی دانیشتم

ھانسو:- دواتر چیبکەین

سەیرم کرد

جۆنگکووک:- ھم!

بە خەندەیەکی کەمەوە سەیریکردم و دەستی کردەوە بە خواردنی ئاسکرێمەکەی

ھانسو:- ئەڵێم کە تەواو بوین لە خواردنی ئاسکرێمەکەمان چیبکەین

جۆنگکووک:- ئەڕۆین بۆ شوێنێک

𝘼𝙈𝙊𝙐𝙍 ✔️Where stories live. Discover now