خۆشمئەوێی ♾
لەکاتێکدا نەمبینیوی 🥺😅
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــئەمڕۆ ڕۆژێکی خۆشە ، هەست بە ئارامی ئەکەم لە شەقامەکانی بوسان پیاسە ئەکەم ، لەژێر دارێکی بڵند کە گەڵاکانی هەڵەوەرێ ، دیمەنی سروشت ئارامیم پێ ئەدات ، دەنگی باڵندەکان وەک میوزیکێک لە شەقامەکەدا دەنگ ئەداتەوە ، بە شەقامەکەدا ئەڕۆشتم کاتێک ژنێکی بە تەمەنم بینی گوڵی ئەفرۆشت ، دیمەنی شوێنەکەی ئێجگار جوان کردبوو ، حەزم کرد گوڵێکی لێ بکڕم »
سارانگ : سڵاو
ژنەکە : سڵاو کچەکەم
سارانگ : ئمم ئەم گوڵانە زۆر جوانن ئەتوانی لەم گۆڵە سپیەم بەیتێ
ژنەکە : بێگومان« ژنەکە خەریک بوو گوڵەکەی بۆم ئەهێنا ، کوڕێک هات و لە تەنیشتم وەستا »
؟؟؟: بە ئەرک نەبێ لەم گوڵە سپیەش بۆمن دانبێ
«هەستم کرد ئەم دەنگەم گوێ لێبوە بۆیە سەیرم کرد ....بەڵام چی بوو ؟
یااا ئەمە هەمان کوری مۆڵەکەیە ، بەخێرایی چاوم لەسەری لادا »؟؟؟: ئاهـ ئەمە تۆی ! دوبارە یەکمان بینیەوە
سارانگ : ئاهـ بەڵێ سڵاو
؟؟؟: سڵاو« ژنەکە گەڕایەوە گوڵەکەی پێداین »
؟؟؟: ئێهـ تۆ بەم ئاڕاستەیە دەڕۆی ؟
سارانگ : بەڵێ ئەی تۆ ؟
؟؟؟: منیش کەواتە با بەیەکەوە بڕۆین هەم یەکیش ئەناسین
« یاااا ئەیەوێ من بناسێ »
سارانگ : بەڵێ ... من ناوم کیم سارانگە ئەی تۆ ؟
؟؟؟:منیش جیۆن جونگکووک
سارانگ : خۆشحاڵ بووم جونگکووک
جونگکووک : منیش ..... سارانگ« من هەست بە ئاسودەیی ئەکەم لەگەڵ ئەو ئای خوایە ئەمە نابێ من ئاشقی بوم ؟ .... هەر چیەک بێت کاتێکی خۆشمان بەسەر برد دوای ئەوەی یەکمان ناسی داوای لێکردم ژمارەکەمی پێ بدەم منیش بەبێ دودڵی پێمدا ، »
« دوای ١ مانگ »
بێزاری ڕووی تێکردم نەمئەزانی خۆم بەچی خەریک بکەم کاتەکەشی گونجاو نەبوو بۆ چونە دەرەوە ، ڕۆشتم شتێکم ئامادە کرد تا بیخۆم ، ئممم نۆدڵس باشە .... نۆدڵسم ئامادە کرد لە بەلەکۆنی ژورەکەم دانیشتبووم دەستم کرد بە خوانردنی .... دواتر بڕیارم دا وێنە بکێشم لەم هونەرەدا لێهاتوم و زۆر حەزی پێ دەکەم ، ڕۆشتم پەڕێکی پاکم هینا لەگەڵ پێنوس دانیشتم ویستم دەست بکەم بەو وێنەیەی لە مێشکمە پێنوسەکەم هەڵگرت بەڵام دەنگێک لە مۆبایلەکەمەوە هات وەک ئاگاداریەک کە نامەم بۆ هاتبێ ، ڕۆشتم مۆبایلەکەم هێنا و نامەکەم کردەوە .... ئەمە چیە ؟ جونگکووک نامەی ناردوە .. کۆتا جار کە جونگکووکم بینی هەفتەی ڕابردو بوو ! »꧂ سڵاو سارانگ منم جونگکووک 👋🏻꧁
YOU ARE READING
✔︎ژیــانی مافیـــایەکم گـــۆڕی|P.JM
Mystery / Thrillerتۆ وات لێکردم هەست بە زۆر شت بکەم «ئازار» «خۆشەویستی» «خیانەت» «متمانە » هەرگیز بە نیاز نەبووم خۆشم بوێی بەڵام منیش وام کرد هەست بە ژیان بکەی.... پاڕک جیمین