لە خوا داواکارم بێیت و قسە بکەین
تۆ دێیت و قسەش ئەکەین
بەڵام
کاتێک ئەڕۆی خەمی دونیا بەسەرما ئەبارێ 💔💬.💭.💬
ᴥ︎سارانگ :pov
سارانگ: جیمینا سێ هەفتەیە ئەڕۆیتە کۆمپانیا ، کارەکان چۆن ئەڕۆن ،
جیمین: زۆر باش ئەڕوا ،وە هاوڕێیەکیشم هەیە
سارانگ: ئممم زۆر باشە کەواتە ، من زۆربەی کارمەندەکانی ئەوێ ئەناسم ، هاوڕێکەی تۆ کێیە ؟
جیمین: ئەو ناوی پارک سیۆ جوونە
« کە ئەو ناوەی هێنا کەمێک سەرسام بووم ، زەردەخەنەم کرد و وتم »
سارانگ: ئاهـ من ئەو ئەناسم
جیمین: کەسێکی باشە
سارانگ: هەفتەیەکە لینم نەبینیوە چۆنە ئەمشەو بانگێشتیان بکەین ؟ ئاهـ وە جونگکووک و نیشیمیانش بانگ ئەکەین
جیمین: بەڵێ ئەمە باش ئەبێ
سارانگ: دەی خواردنەکە ئامادەیە
جیمین: بەڵێێ من برسیمە
سارانگ: دەی وەرە با بیخۆین
« لە کورسیەکەی بەراممبەر جیمین دانیشتم و دەستمان کرد بە نان خواردن ، کە تەواو بین وەک و هەموو جارێک سەر مێزەکەمان کۆ کردەوە و قاپەکانمان شۆرد ،ئینچا تیڤیەکەمان داگیرساند و بەدەم قاوە خواردنەوە سەیری تیڤیمان ئەکرد ، پێئەکەنین و قسەی خۆشمان ئەکرد ، بەڵام لە ناکاو هەستم بە دڵ هەڵچون کرد ، دواتر زیاتر دڵم هەڵچوو بە ڕاکردن ڕۆشتمە دەست شۆرەکە »
جیمین: هێیـ سارانگ چیبوە ؟ تۆ باشی ؟
سارانگ ئاهـ من باشم گیانەکەم تۆ بڕۆ
جیمین: بۆ وات لێهات لەناکاو ؟
سارانگ نازانم بەڵام هەست بە دڵ پڕبوون ئەکەم
جیمین: لەوانەیە گەدەت بەم قاوەیە تێک چوبێ
سارانگـ :نازانم ئەمە چی بوو؟
« لە دەست شۆرەکە ڕۆشتمە دەرەوە و جیمین دەستی گرتم و لەسە قەنەفەکە داینیشاندم »
جیمین: بوەستە با ئەوێکت بۆ بێنم
« ئاوەکەی پێم دا و خواردمەوە ئێستا باشم ، کەمێک پاڵکەوتم لەسەر جێگاکەم جیمینیش هات و لە تەنیشتم پاڵکەوت و دەستی خستە سەر کەمەرم منیش لە باوەشم گرت ، جیمین ماچی کردم و وتی »
أنت تقرأ
✔︎ژیــانی مافیـــایەکم گـــۆڕی|P.JM
غموض / إثارةتۆ وات لێکردم هەست بە زۆر شت بکەم «ئازار» «خۆشەویستی» «خیانەت» «متمانە » هەرگیز بە نیاز نەبووم خۆشم بوێی بەڵام منیش وام کرد هەست بە ژیان بکەی.... پاڕک جیمین