من هەموو کات چاوەڕێت ئەکەم
⛓⛓⛓⛓⛓
سارانگ :pov
سەرم ئازاری هەیە ، هەست بە شتێکی قورس ئەکەم لەسەر کەمەرم ، شتێکی گەرمیش لەسەر ملم ، بە لاوازی چاوەکانم کردەوە دەستم لەو شتە دا کە لەسەر کەمەرم بوو ، دەستی کەسێک بوو وتم ئەمە جیمینە منی لە باوەش گرتوە ، وا ماچی ملم دەکات، بەڵام بوەستە من کەی خەوتم جیمین کەی گەڕایەوە ؟ ، ئاهـ بەنەفرەت بی من لای جونگکووکم ، بەخێرایی هەڵسامەوە جونگکووک دەستی لەسەر کەمەرم لاداو وەستا لە ماچ کردنی ملم ، »
جونگکووک: هەڵسای گیانەکەم
سارانگ : بۆ منت هێناوەتە ئێرە ؟
جونگکووک : بۆ ئێرە خۆش نیە ؟ ئەگەر ئەلێی با خۆشی بکەین 😈
سارانگ: بەسە بێڕەوشت تۆ کێی وا لەمن ئەکەی ؟ باشە تۆ چیت ئەوێ ؟ پارەت ئەوێ باشە من هەموو پارەکانت پێ ئەدەم بەمە دڵت ئاسودە ئەبێ؟
« جونگکووک چاوەکانی وەک ئاگر بو لە توڕەییا و زلەیەکی بە هەموو هێزی خۆی لێیام ، چاوەکانم فرمێسکی تیا قەتیز بوو سەیری جونگکووکم کرد »
جونگکووک؛ کۆتا جارت بێت وا بڵێ من تۆم ئەوێ سارانگ
بۆچی هەر باسی پارە ئەکەیسارانگ : گەر منت بویستایە نەتئەدام بەم دڕندەیە تا بە ئارەزوی خۆی مامەڵەم لەگەڵ بکا ، دوای چی منت ئەوێ ؟ لەلایەن کەسێکیترەوە دەستم لێدراوە و ئەو کورەی خۆشم ئەویست خۆی منی بەو داوە ئێستاش هاتیو ئەڵێ خۆشم ئەوێی ، تۆ شێتی جونگکووک
جونگکووک: سارانگ ئەوە بۆمنیش بەئازار بوو ئەو کەسەی خۆشم ئەوێ بە دەستی خۆم ئەییەم بە کەسیکیکە ، بەڵام ئەو هەڕەشەی لێم کرد کە خێزانەکەم ئەکوژێ ،
سارانگ : بۆ نەهاتی بۆمی باس بکەی ؟ بەیەکەوە ڕێگایەکمان دائەنا ، تۆ ئەگەر خۆشت ویستابم چۆن بەم ئاسانیە دەست بەردارم ئەبوی؟
جونگکووک : تکایە لێم تێبگە سارانگ من ناچار بووم
سارانگ : ئێستا بۆچی منت هێناوە بۆ ئێرە ؟ چیت ئەوێ
جونگکووک : ئەمەوێ ببی بە هی من و لێرە بژین کەس نەماندۆزێتەوە
سارانگ : چۆن بتوانم دوبارە باوەڕت پێ بکەم ؟
جونگکووک: من ڕاستم لەگەڵت سارانگ باوەر بکە خیانەت ناکەم
« بێزار بوم لەم قسانە و لە شوێنەکە هەڵسام و ڕۆشتمە ناو هۆڵەکە ، گوێم لە جونگکووک بوو کە بە تەلەفون قسە ئەکات ، بە پەڕۆش بووم بزانم لەگەڵ کێ قسە ئەکات ، ڕۆشتمە پشت دەرگاکە »
YOU ARE READING
✔︎ژیــانی مافیـــایەکم گـــۆڕی|P.JM
Mystery / Thrillerتۆ وات لێکردم هەست بە زۆر شت بکەم «ئازار» «خۆشەویستی» «خیانەت» «متمانە » هەرگیز بە نیاز نەبووم خۆشم بوێی بەڵام منیش وام کرد هەست بە ژیان بکەی.... پاڕک جیمین