چۆن ئەتوانی وا هۆگری خۆتم بکەی ؟
تەنانەت کە بیریشت لێ ئەکەمەوە
خەندەیەکی شیرین دێتە سەر لێوم
🌚🌝سارانگ :pov
ماوەی سێ ڕۆژە کات بەڕێ ئەکەم بەبێ بونی جیمین !
من لە خۆشەویستیم بەرامبەر جیمین دڵنیا نەبووم ، ئەموت کە ئێمە بۆ یەک نابین ، بەڵام دەنگێک لە ناخم ئەیوت :بۆچی کەسێک لە دەست ئەدەی کە بەم ڕادەیە جۆشی ئەوێی؟ گەر هەست بەوە بکەی کە لەلای ئەو بی ئەوا ئاسودە و پارێزراوی ، ئەتوانی هەلی پێ بدەی وە هەلێک بە دڵە هەژارەکەت بدەی گەر ئەتەوێ بزانی خۆشت ئەوێ یان نا
باشە منیش وام کرد وە ئێستا خۆشم ناوێ ، بەڵکو ئاشقی بووم
وە ئەمەوێ کە بەتەواوی بیگۆرم لە ژیانی ئەو ژیان کردنێکی باشی نیە
من ئەمەوێ ئەو باش بێت و بە خۆشی بژین ، ئەبێ وا بکەملین: ئەرێ ئونی تۆو جیمین کەی هاوسەرگیری ئەکەن؟
سارانگ: ئم نازانم بەڵام لەم ماوەیە دا بەڵام
لین: بەڵام چی؟
سارانگ: لین من جیمینم خۆشئەوێ بەڵام ئەو لە حاڵێکی باشا نیە وە من ئەمەوێ بە تەواوی کارێک بکەم کە ئەو بگۆڕم
لین : چۆن وا ئەکەی ؟
سارانگ: من داوام لێی کرد کە چیتر وەک مافیایێک نەبێت و ژیانێک بژین پڕ بێت لە ئاسودەیی ئەمە بۆ ئەو باش ئەبێ
لین: ئەتوانی پێم بڵێی کە چۆن دڵت بۆی چوو وە خۆشت ویست ؟
سارانگ: ئاهـ لین، ئێمە یەکترناسینێکی باشمان نەبوو بۆیە من ڕقم لێی بوو نەمئەویست هەر بۆ یەک چرکەش بیبینم ، بەڵام دوای تێپەربوونی کات ئەو بە تەواوی منی خۆشویست وە خۆشەویستی نیشان ئەدام و گرینگی پێ ئەدام وام لێهاتبوو گەر ڕۆژێک نەمبینیایە یان قسەم لەگەڵ نەکردبا ، بیرم ئەکرد ، حەزم بە خۆشەویستیەکەی ئەکرد کە بۆمنی هەیە ، وە دواتر بۆم دەرکەوت کە لەگەڵی ئەبم و ئیتر تەواو
لین: ئمم بە ڕای منیش وا بکە
سارانگ: وا ئەکەم ، ئاهـ لین ئەمەوێ ببم بە پور کچێ دە خێراکە با مناڵێکتان ببێ هههه
YOU ARE READING
✔︎ژیــانی مافیـــایەکم گـــۆڕی|P.JM
Mystery / Thrillerتۆ وات لێکردم هەست بە زۆر شت بکەم «ئازار» «خۆشەویستی» «خیانەت» «متمانە » هەرگیز بە نیاز نەبووم خۆشم بوێی بەڵام منیش وام کرد هەست بە ژیان بکەی.... پاڕک جیمین