1

3.2K 269 38
                                    

.
.
.
لەگەڵ جیهی بەیەکەوە هاتینە پۆل لە شوێنی خۆمان دانیشتین ئەوەندە زوو هاتووین پۆل هیچ کەسی لێنییە
تەنیا ئێمە نەبێت من و جیهی هاوڕێی نزیکی یەکترین وەک خوشک واین لە منداڵیەوە بەیەکەوەین ئێمە یەکترمان زۆر خۆشدەوێت بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئێمە وەک خوشکین بەڵێ بەڵێ ئاهـ با باسێکی خۆم بکەم من "کیم هیجین" جوانترین کچ من کەسێکم هەمووکات وەسفی خۆم دەکەم هەموو کات باسی خۆم و جوانیەکەم دەکەم بەڵام ئەمە ڕاستییە چونکە من زۆر جوانم ڕاستی بڵێم من شاجوانی هەموو گەردوونم
بەڵێ ئیتر ئاوایە گیانەکەم دەبێ بزانیت من جوانترین کچم ئاهـ شتێکی تریش "خواردن" گرینگترین شتە لە ژیانم نەفرەت خواردن واتە ژیانی من بەڵام من کچێکی قەڵەو نیم من لەش و لارێکی جوانم هەیە
.
.
.
هێواش هێواش پۆلەکە پڕ دەبوو لە قوتابی بەڵام کوانێ ئەو بۆچی تاوەکو ئێستا نەهاتووە من دەمەوێ بیبینم نەفرەت ئەو لە کوێیە؟
.
.
.
پاڕک جیمین هاتە پۆل خوێڕیترین کوڕی قوتابخانە کە تەنیا بە نیگایەک هەموو کچەکان بۆی دەمرن

..:لەلای من دانیشە ئۆپا
..:نەخێر ئۆپا لەلای من دانیشە
..:ئۆهـ جیمین تۆ وەک هەمیشە زۆر هۆت'یت تکایە ژوان لەگەڵ من ببەستە
جیمین:لەوانەیە لە مەوایەکی تردا جوانکیلە
"چاوێکی لە کچەکە داگرت کە کچەکە خەریک بوو دڵی بوەستێت تەنیا بەو چاو داگرتنە"
.
.
.
"جیمین لە شوێنی خۆی دانیشت تەواوی کاتەکە هیجین چاوەکانی لەسەر ئەو بوون لەگەڵ هەر جوڵەیەکی وای دەکرد دڵی هیجین وەک شێتێک لێبدات"

جیهی:هیجین بوەستە لەوەی بەو شێوەیە سەیری ئەو خوێڕیە بکەیت
هیجین:قسە بە جیمینەکەم مەڵێ
جیهی:ئەو تەنیا خوێڕیەکەو هیچیتر
هیجین:پێم بڵێ بۆچی ئەوەندە ڕقت لێیەتی ئەو جوانترین کوڕە لە قوتابخانە
جیهی:نەخێر وانیە ئەو تەنیا خوێڕیەکە هیجین ئەو یاری بە هەستی کچان دەکات هەموو هەفتەیەک لوگەڵ کچێکە
هیجین:گرینگی پێنادەم ئەو جیمینەکەی منە بۆت نیە قسەی پێ بڵێیت
جیهی:خوایە من توشی چی بوومە
هیجین:*ئای خوایە ئەو زۆر سێکشی دەردەکەوێت لە نێو ئەو هوودیە ڕەشەی بەری لەگەڵ جینسە سادە ڕەشەکەی و قژە سلڤەرەکەی کە وەک هەموو ڕۆژێک جوان دەردەکەوێت نەفرەت هەموو شتێک لە ئەودا نایەبە*
.
.
.
Lunch break

هیجین:*ئای خوایە من پارەی تەواوم پێنییە کە بیدەم بە خواردنەکەم جیهی لە کوێیە نەفرەت ئەو نەهاتوە تا خواردن بخوات من ئێستا چۆن بیکڕم ناتوانم لێرە خواردنەکە جێبێڵم تا بچم پارەکەم لە نێو جانتەکەم دێنم* ئۆففف ئۆففف
جیمین:چی بووە جوانکیلە؟
هیجین:ج-جیمین!!!
جیمین:کێشەکەت چییە بەیبی؟ پێم بڵێ با بۆتی چارەسەر بکەم
هیجین:من پارەی تەواوم نەهێناوە تا خواردنەکەمی پێبکڕم ناشتوانم بچمەوە پۆل
جیمین:بەیبی ئەوە کێشە نییە من بۆتی دەدەم
هیجین:چیی؟ نا نەخێر بۆچی تۆ دەیدەیت من خۆم دەیدەم
جیمین:وابزانم کەمێک پێش ئێستا وتت پارەی تەواوم نەهێناوە
هیجین:ئایش
جیمین:کیوتی بەیبی من بۆتی دەدەم "زەردەخەنەیەکی لاری کرد وای کرد دڵی هیجین وەک شێتێک لێبدات"

"جیمین پارەکەی بۆ هیجین داو خواردنەکەی دا دەستی هیجین بە خەندەیەکی لار سەیری هیجینی دەکرد"

جیمین:فەرموو بەیبی
هیجین:زۆر سوپاس ئۆپا تۆ باشترینی
جیمین:کیوتی بەیبی چێژ لە خواردنەکەت ببینە
"بە خەندە بە فیزەکەی سەیری کرد و ڕۆیشتە یەکێک لە مێزەکان دانیشت و دەستی کرد با نانخواردن"

هیجین:*ئایی خوایە من شێت دەبم جیمین خواردنەکەی بۆ من کڕی وە بەمنی وت بەیبی ئایییی دڵم بەرگە ناگرێت*
.
.
.
جەیسووک:جیمین ڕات چییە بەوەی شەو بچین بۆ یانە؟
جیمین:دووبارە نا جەیسووک هەفتەی ڕابردووت بیرچوو چیمان بەسەر هات
جەیسووک:بەڵام کاتێکی خۆشمان بەسەربرد لەگەڵ کچەکانی یانەکە
جیمین:کچانی یانە بە نەفرەت بن جەیسووک کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە باوکم زۆر توڕە ببوو بوێریم نەبوو سەیری چاوەکانیشی بکەم
جەیسووک:پاڕک جیمین تۆ لە نێو قوتابخانە گەورەترین playboy'یت وە لە دەرەوەی قوتابخانە کوڕێکیت کە لە باوکی دەترسێت
جیمین:بەسە کوڕە چیتر ڕامەبوێرە
جەیسووک:پاڕک جیمین'ێکی نەفرەتی کە تەواوی کچانی قوتابخانە بۆی شێت بوونە لە باوکی دەترسێت
جیمین:ئەم شەربەتەت هەموو بەسەر سەرتی دادەکەم گەر نەوەستی لەو قسە نەفراتیانەت جەیسووکی نەفرەتی
جەیسووک:ئەمە ڕاستیە جیمین'شی
جیمین:دەمە نەفرەتیەکەی دادەخەی یان بۆتی دابخەم
جەیسووک:باشە باشە تەواو 
جیمین:گەمژە
جیسووک:international playboy
جیمین:😑


✌︎︎✌︎︎✌︎︎


های گایز چیڕۆکەکی نوێم لۆطان هینایە ئەوزە هیوادالم بە دلتان بیتن و ئەو شتانە ئەوزە ئەو چیڕۆکەم لۆ دووانەکەی خۆم نووسیە ئەوزە ئەنگۆز چێژی لە ببینن 😏

PLAYBOY||P.JMWhere stories live. Discover now