12

1K 169 29
                                    

-
-
-
جیمین:مـ من...ڕقم لێتە
-گەر بۆ ئەوە هاتویت ئەوە بڕۆ دەرەوە
جیمین:هێشتان قسەم تەواو نەکردووە
-فەرموو
جیمین:تـ تۆ بەڕاستی چیت ها تەواوی ئەم مانگە بیرم لەتۆ کردۆتەوە مێشکم هیچ کات تۆی دەرنەکردووە وە دڵم "دەستی خستە سەر دڵی" هەموو ترپەکانی دڵم بە ناوی تۆوە لێدەدەن چ شتێکت لە من کردووە
-جـ جیمین...
جیمین:هێشتان قسەم ماوە..هەستم بە بێزاری دەکرد بەڵام تەواوی ئەم مانگە بیرم دەکردی، تەنیا دەمویست هەست بە لێوەکانت بکەم لەسەر لێوەکانم، وە دوای تێپەڕبوونی ئەم هەموو کاتە بەڵام...پێدەچێت نەتوانم پێت بڵێم بۆچی، هەرکاتێک سەیری وێنەکانتم دەکرد ئازارم دەچێژا، وە بۆم دەرکەوت کە چەند پێویستم پێتە، ڕقم لێتە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا وەک شێت خۆشمدەوێیت، ڕقم لەوەیە کە خۆشمدەوێیت، نامەوێت بەڵام ناتوانم هیچ کەسێکیتر لە جێگای تۆدا دابنێم، ڕقم لەوەیە کە دڵم تۆی دەوێت

نەمتوانی چیتر خۆم بگرم فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە بە ڕاکردن بەرەو ڕووی ڕۆیشتم بە توندی لە باوەشم گرت ئەویش بە توندی لە باوەشی گرتمەوە هەردووکمان وەک دوو شێت فرمێسکمان دەڕشت

-خۆشمدەوێی زۆر بڕوا بکە هیچ کەسێکم ئەوەندە خۆشنەویستووە لە ژیانم جیمین خۆشمدەوێی زۆر زۆر زۆر
جیمین:نەفرەت من وەک شێت خۆشمدەوێیت هیجین تۆ تاکە کەسیت کە بەو شێوەیە خۆشمبوێیت

کەمێک لێم دوورکەوتەوە سەیری نێو چاوەکانی یەکترمان دەکرد هەست دەکەم نوقم دەبم لە نێو چاوەکانی زۆرم خۆشدەوێیت پاڕک جیمین

بە هێواشی لێوەکانی لەسەر لێوەکانم دانا بێ بیر کردنەوە ماچیم کردەوە ماچێکی نەرم و ڕۆمانسی بوو لەو ماچە هەموو ئەو هەستانەی هەمان بووە بۆ یەکتر دەرمان بڕی ماچە نەرم و ڕۆمانسیەکە خولەکێکی نەبرد بوو بە ماچێک حەز و ئارەزوو و دەستدرێژیکەر بەڵام هەر زوو ماچەکەمان بڕی بەهۆی ئەوەی هەستمان کرد دەرگا کرایەوە

جیمین:دایکت گەڕایەوە؟!
-جیمین بـ بڕۆ خێرا
جیمین:بە کوێدا بڕۆم لە کاتێک دایکت لەلای دەرگایە
خ.کیم:هیجین کچەکەم

قۆڵی جیمین'م گرت بە دوای خۆمدا ڕام کێشا بۆ ژوورەکەم بە خێرایی دەرگاکەم کلیلدا

جیمین:دەتەوێت چیی بکەیت؟!
-بێدەنگبە
جیمین:هیجین...
-جیمین بڕۆ
جیمین:چیی؟! بە کوێدا بڕۆم
-بە پەنجەرەی ژوورەکەم بڕۆ
جیمین:دوا ماچم پێبدە ئەوکات دەڕۆم
-جیمین کاتی ئەوە نییە بڕۆ
جیمین:ناڕۆم تا ماچم نەکەیت
خ.کیم:هیجین کچم لە ژوورەکەتی
"ویستی دەرگاکە بکاتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی کلیل درا بوو نەکرایەوە"
خ.کیم:هیجین بۆچی دەرگاکەت کلیل دراوە خێرا بیکەوە
-جیمین بڕۆ"بە هێواشی قسەم دەکرد تا دایکم گوێی لێنەبێت"
جیمین:گەر ئێستا ماچم نەکەیت هاوار دەکەم
-بەنەفرەت بیت پاڕک جیمین

PLAYBOY||P.JMWhere stories live. Discover now