8

977 165 39
                                    

-
-
-
نامجوون:لەبەر ئەوەی ئەو تایبەتە بە پاڕک جیمین
-چیی؟ نەخێر! من بۆچی تایبەتم بە ئەو کێ ئەو قسەیەی کرد
نامجوون:من ئەم قسەیەم کرد وە ئەو قسەیەش ڕاستیە
-نەخێر وانییە من و جیمین هیچمان لە نێوان نییە
نامجوون:گەر وایە بیسەلمێنە
-هەهـ بە چ شتێک؟
نامجوون:لە پێش چاوی هەمووان جلەکانت دابکەنە و لەگەڵ من وەرە بۆ نێو مەلەوانگەکە
-بۆچی دەبێت ئەوە بکەم؟
نامجوون:خۆشت دەزانیت کە تۆ هی ئەویت بۆیە ئەوە ناکەیت

نەخێر من هی جیمین نیم دەی هیجین هەستە بۆیان بسەلمێنە کە تۆ هی ئەو نیت بەڵام نەفرەت من بۆچی دەست قاچەکانم بەستراون
سەیرێکی لای مەلەوانگەکەم کرد بینم هێشتا ئەو کچە لەسەر شانی جیمین'ە و خۆشی دەبینن لە کاتەکەیان دەی هیجین هەستە ئەوە بکە

-هەهـ باشە کەواتە من ئەوە دەکەم بەڕێز          کیم نامجوون

هەستام و قەمیسە تەنکەکەم و جینسەکەم دانا باشە من هەموو کات شتێکی تەنکمە ژێرەوە لەبەر دەکەم بۆیە هێشتا ناتوانن هەموو جەستەم دیار بێت تەنیا قاچەکانم و قۆڵەکانم ڕووتن بە هێواشی لە نامجوون نزیک بوومەوە و لەسەر قاچەکانی دانیشتم و دەستەکانم لە دەوری ملی ئاڵاند و دەستم کرد بە قسە کردن لەلای گوێی بە چرپە

-من هی هیچ کەس نیم ئەوەی بمەوێت دەیکەم
نامجوون:بەڵێ بەڵێ دەزانم هی هیچ کەس نیت بۆیە ئەو ڕێک لە مەلەوانگەکەوە سەیرت دەکات
-گرینگ نییە بەلامەوە
نامجوون:ئۆو ئەو لە مەلەوانگەکە هاتە دەرەوە هەڵیبێنە بۆچی هاتۆتا دەرەوە

نا نەخێر جیمین بە توڕەیی بەرەو ڕووی من دێت من کۆتایم هات

قۆڵی گرتم و دوری خستمەوە لە
نامجوون منی بەرەو ژوورەوە ڕاکێشا تا گەیشتینە چێشتخانەکە

جیمین:پێت وایە چی دەکەیت؟
-چیم کردووە؟
جیمین:لەپێش چاوی ئەو هەموو کوڕە جلەکانت دادەنێیت و دەچیتە سەر قاچەکانیان دادەنیشیت
-ئەوە بەتۆ چی ها بەتۆ چی؟!!!
جیمین:بۆچی ئاوا دەکەیت؟

دەتوانم توڕەیی لە چاوەکانی ببینم ئەو زۆر توڕە دیارە ئایا من بۆ ئەو گرینگم یان چی؟

-جیمین دوورکەوە لێم تکایە
جیمین:بۆچی؟

هەنگاوێک گەڕامە پشتەوە ئەویش هەنگاوێکیتر لێم نزیک بوویەوە

-وازم لێبێنە تکایە
جیمین:ڕات چییە بەوەی کاتێکی خۆش بەسەر ببەین با ڕۆژەکەمان درەوشاوە بێت
-نامەوێت

نەفرەت ئەو هێشتا لێم نزیک دەبێتەوە گەڕام پشتەوە بەڵام نەفرەت شوێنێک نەما کە بۆی بڕۆم پشتم مێزی نانخواردنە جیمین'یش دەستەکانت لەولا دانام بجۆرێک من کەوتمە نێو تەڵەیەکەوە
ئەو زۆر سێکشی دەردەکەوێت تەنیا شۆڕتێکی مەلەی لەبەرە وە قژە تەڕەکەی ئاهـ نەفرەت کێ دەتوانێت بەرگەی ئەو کوڕە سێکشیە بگرێت
نا نەخێر هیجین مەکەوە داوی ئەو مەکەوە داوی ئەو

PLAYBOY||P.JMWhere stories live. Discover now