14

1.1K 157 36
                                    

-
-
-
جیمین:پێم وتی یاریێکی مەترسیدار دەکەیت
-بەڵام حەزم بە یاری ترسناکە لەگەڵ تۆ

بە خێرایی لێوەکانی پەستێوا بە لێوەکانمەوە دەستی کرد بە ماچکردنم بە دڕندەیی بێگومان منیش ڕەتی ناکەمەوە دەستەکانم لە ملی ئاڵاند ماچەکەم قوڵتر دەکردەوە

تا دەهات جیمین گۆشەیەکی دەدۆزیەوە تا ماچەکە قوڵتر بکاتەوە نەفرەت حەزم بە دەست لێدانەکانیەتی دەستی بە تەواوی جەستەم دادەهێنا
موچڕکە بە جەستەم دادەهات بەڵام حەزم بەوەیە

بە هێواشی دەستی برد بۆ قۆپچەی قەمیسەکەم دەستی کرد بە کردنەوەی بەشی سەرەوەی کەمێک کردەوە کە ڕێی بۆ کارەکەی خۆشتر کرد تا ماچی ملم بکات

لێوەکانی لەسەر ملم دانا دەستی کرد بە ماچکردنی نەفرەت ناتوانم ڕێگری لەو دەنگە بگرم کە لە دەمم دێتە دەرەوە هەستم بە خەندەی جیمین دەکرد لەسەر ملم

بەردەوام بوو لە کارەکەی تا ئەو کاتەی مۆبایلەکەی زەنگی بۆ هات بە پرتە و بۆڵە هەستایەوە لە کاتێک من هێشتا هەر پاڵکەوتبووم

جیمین:ئاهـ بۆچی لەم کاتە...سڵاو دایکە...چیی؟ ئۆهـ بێگومان بێگومان من ئێستا دێم بە دوات باشە دەتبینمەوە

تێڵەکەی داخستەوە و سەیری کردم و لێم نزیک بوویەوە بە خەندەوە سەیری دەکردم نەفرەت ناتوانم ئاوا بوەستم و سەیری بکەم قۆڵیم گرت و ڕامکێشا بۆ سەرەوەی خۆم ئەویش بەردەوامە لە خەندە کردن و فریودانی من

جیمین:نەفرەت نامەوێ بوەستم لەوەی کە دەستمان پێکرد بەڵام پێویستە ئێستا بڕۆم دایکم هاتۆتەوە بوسان وە باوکم لێرە نییە بۆیە دێت لێرە دەمینێتەوە
-کێشە نییە سێکشی مان دەتوانین ڕۆژێکیتر تەواوی بکەین ئێستا دایکت گرینگترە بەڵام...
جیمین:بەڵام چیی؟!
-دەمەوێت ماچێکی قوڵ لەو لێوانەت بکەم
جیمین:ئاهـ دڵم...پێم بڵێ تۆ چ کاریگەریێکت هەیە لەسەر من
-بێدەنگ بە دەمەوێ چێژ لە ماچەکە ببینم
جیمین:هیچ ناڵێم

لێوەکانمانم نا بەیەکەوە بە قوڵی و برسیانە ماچیم دەکرد لە کاتێک دەستم لە ناو قژی بوو و شێواوترم کرد نەفرەت لێوەکانی وەک شیرینی وایە ناتوانم بوەستم لە تامکردنیان و ماچکردنیان

جیمین کەمێک دوورکەوتەوە و سەیری کردم دەستی بە قژم دادەهێنا

جیمین:دەبێت بڕۆم زوو دەگەڕێمەوە
-چاوەڕێت دەکەم

بۆ دوا جار ماچی کردم و هەستا و ڕۆیشت
منیش جلەکانم چاک کردەوە و هۆڵەکەم پاک کردەوە و ئەو شتانەی خواردبوومان قاپەکانم شووشت و ڕۆیشتمە و هۆڵەکە و خەریکی مۆبایلەکەم بووم
-
-
-

PLAYBOY||P.JMWhere stories live. Discover now