Epsoode two

738 99 20
                                    

Jennie's pov:

"ئێستا هەست بە چێژی ژیان دەکەم، من بۆ یەکەمجار توانیم لەگەڵ کەسێک دا بگوونجێم و خۆم نزیک بکەمەوە توانیم پەیوەندی هاوڕێیەتی درووست بکەم هەست بە ڕەنگەکانی ژیان بکەم پێشتر تەواوی دەورووبەر ڕەش و سپی بوو بەڵام وا ئێستا هەموو شت ڕەنگی تایبەتی خۆی هەیە، بۆنە و ئاهەنگەکان و پێکەنینەکان و گریانەکان و هەموو شت، جۆنگکووک ڕاست بوو کە میراتگری خێزانێکی بەناوبانگ و ملیاردێری وڵاتەکەمانە، بەڵام سادەتر لەوەی کە هەبوو دەردەکەوت ئەو هەموو کات لەگەڵ من نەبوو بەڵام بە خەیاڵ لەلام بوو زۆرینەی کاتە بەتاڵەکانی لەگەڵ مندا بوو یانی هەموو شت لەگەڵ ئەودا جیاواز بوو..."

لەسەر بێدەکەم ڕاکشابووم و لە سەقفی ژوورەکەم دەڕوانی، من هیچ کارێکی وام نەبوو لەم ڕۆژانەی دووایدا جۆنگکووک خەرجی منی دەکرد ئەو کەسێکی زۆر چاک بوو یارمەتی منی زۆر دەدا لە هەموو ڕوویەکەوە لەناکاو زەنگێک لە مۆبەکەمەوە هات کە بەشێوەیەکی نزم ڕایچڵەکانم بە جۆرێک کە تەزوویەک تەواوی جەستەمی گرتەوە سەیرێکم کرد بینیم کە جۆنگکووکە، بەڕاستی دڵخۆشم بەم دیمەنەی ئێستا کە ئەبینم کووک تێلی کردووە ئەو چەند ڕۆژێکە سەرقاڵی کاری کۆمپانیایە.

کووک:سڵاو، ئەوە خەریکی چیت

-سڵاو لەبەر ئەوەیە نازانی خەریکی چیم، هەواڵێکیش ناپرسی....

کووک:ئای، ئای دەمت درێژ مەکە ئەگینا شتێک ڕوو ئەیا..

-چی هیچ لە دەست نایە دڵنیام.

کووک:ئاخر من تۆ..

-دەی درەنگە وەرە بەر دەرگا ئەزانم لە دەرەوەی

لەناکاو تەقەی دەرگاکە لەناو گوێمدا دەسوڕایەوە، هەستامەوە و دەرگای ماڵەکەم کردەوە جۆنگکووک بە چەپکێک گووڵەوە وەستاوە و لە من دەڕوانێ..

کووک:
ئای هاوڕێ ئەزیزەکەم وەرە ئەم چەپکە گووڵەم لێ وەرگرە..

-چۆنی ئەوە چییە ئەم سوپرایزە جوانە

کووک:
جارێ سوپرایزە ڕاستییەکە ماوە، ئەمەم بۆ هێناوی وەک پیرۆزبایی کردن لە تۆ.

-بۆ چ شتێک ئایا هیچ بووە من نەمزانیووە؟

کووک:
ئەرێ شتانێکی زۆر بووە تۆ ئاگادار نیت، لە سبەیەوە تۆ ڕاوێژکاری بەڕێز جیۆنی..

-چ چ چۆن یانی من لە سبەیەوە چیم..؟

کووک:
ببوورە یەکجار قسە ئەکەم و ئیتر تەواو.

-من گوێم لێبوو بەڵام تێنەگەشتم..

کووک:
کەواتە پێویست بە ڕوونکردنەوە ناکات ئەوە ماستەر کاردێکە بڕۆ بازاڕیەکی چاک بکە بۆ خۆت، جل و ئارایشت و هەموو شت تەواو کە سبەی لەبەر دەرگا چاوەڕێتم..

-هێی بووەستە من قسەم ماوە..

کووک:
درەنگە دەبێ بڕۆم کاری زۆرم هەیە..

قسەکەی تەواو کردوو دەنگی داخرانی دەرگای ماڵەکە تەواوی هەیوانەکەی گرتەوە، ئەو گێژە هەر مەجالی ئەوەی نەیا کە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ بکەم..

تەواوی ئەو کارانەی کە ووتی وەکوو خۆی جێبەجێ بوو کە هاتمەوە درەنگانی شەو بوو ڕۆشتمە جێگای نووستنەکەمەوە چاوەکانم داخران تا گەشتە ئەوەی بەتەواوی خەو گرتمی...

ژیانێکی پێشبینی نەکراو||لەژێر چاککردندایەWhere stories live. Discover now