Epsoode one

1.6K 139 49
                                    

▫️ناوەکان کوورت دەکەینەوە لەبەر درێژی ناوەکان لەگەڵ ڕێزی نووسەر بۆ ئێوەی خوێنەر بەهیوای بەدڵبوون..

Jennie's pov:

"زۆرجار چرکە بە چرکەی ژیان دەبێتە ئازار بۆمان، ئەو هەناسەیەی کە هەڵیدەمژین ناچارییە خۆزگە دەخوازین کە مردوەیەک بین نەک چاوەکانمان ئەم ژیانەی ئێستامان ببینێت، پێش کەوتنی تیشکی خۆر کەسانی هەژاری وەکو ئێمە لەناو جادەکانا خەریکی کارن بۆ ئەوەی پاروویەک هەبێت ژیانی خۆیانی پێبەسەرببەن"

چاوەکانم کرانەوە بەدەنگی ئەو باڵندانەی کە هەر تروسکەیەک ڕووناکی ئاسمان بگرێتەوە دەردەکەون و دەست دەکەن بە ژەنینی ئاوازی سرووشت ئاوازێک کە لەگەڵی گەشت دەکەی بەناو هەموو خەیاڵەکانتا، لەژێر لێفە و جێگەی گەرم هاتمە دەرەوە لە ماڵە بچووکەکەم دا کە چەند ساڵێک پێش ئێستا خێزانێکی جوانی تێدا دەژیا تەمەن و ژیان ڕێگەی نەدا هەتاوەکوو کۆتا ماڵەکەیان گەرم بکەنەوە و جمەی پێکەنین تەواوی سووچەکانی ماڵەکە بگەشێنێتەوە، جلێکی سادە و ڕێکم لەبەرکرد کە جلی ئاسایی بوون بەڵام ڕێکخستنێکی جوانم بۆ کردبوو، سەبەتە گووڵەکەم و یەکێک لە ڕۆمانە جوانەکانم لەگەڵ خۆما برد پێویست بوو زوو لەماڵ دەرچم بۆ ئەوەی کات هەبێ کە گووڵەکانم بفرۆشم، ماڵەکەی من لە گەڕەکێکی میللی بوو لەناو جەرگەی سیئۆل دا کە لە زستان دا تەواوی سەقفی ماڵەکە لە باراندا دەخووسا، هەر لەبەر ئەوەیە من حەزم بە باران نەبوو، هەنێک کەس بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی هاتنی باران دەکەن کەچی هەنێکی تریان بەترسەوە چاوەڕێن، ئەمەیە یاسای ژیانە کە هەنێک لە لووتکەن و هەنێکی تر لە خوارەوەی چیاکەوە بەتامەزرۆییەوە لەو کەسە دەڕوانن کە گەشتۆتە لووتکە، سەرما هەردوو دەستم و دەمووچاومی سڕ کردبوو بە جۆرێک کە نەتوانم هەستییان پێبکەم زۆرجار بەناو شەقامەکانی سیئۆل دا لە ترافیکەکاندا دەوەستام و گووڵەکانم دەفرۆشت هەنێک جار کەسانی ناو ئۆتۆمبێلەکان بەفیزەوە سەیری منیان دەکرد، وەک بڵێن ئێمە زۆر لە تۆ باشترین کەچی خۆی لە بنەڕەتدا هەموو مرۆڤەکان یەکسانن.

بەرواری ١/١٠/٢٠١٥،ڕۆژی یەکشەمە، یەکێک لە گەڕەکەکانی سیئۆل.

بەسەر شۆستەکانی شەقامی گەڕەکەدا ڕێم دەکرد، هەموو شتەکان لەم گەڕەکەدا جوانی خۆی هەبوو باخچەکان ڤێلاکان و ئاسمانی زستان و تەنانەت کەسەکان و ئۆتۆمبێلەکانی ئەوێش جوان بوون دیار کە گەڕەکی دەوڵەمەند و بەرپرسەکانی سیئۆلە، ویستم لە شەقامەکەدا بپڕەمەوە ئۆتۆمبیلەکێک بەخێراییەکی زۆرەوە بەرەو من هات لەناکاو ئۆتۆمبێلەکە لێی دام و تەواوی بەرچاوم ڕەشبو..

لەناکاو چاوەکانم کردەوە بینیم لە ناوەڕاستی ژوورێک ڕاکشاوم لەسەر بێدێک دا کانولایەک لە دەستەکانم ئاڵاوە و کەسێک بەسەر سەرمەوە وەستاوە و بەتاسەوە لێم دەڕوانێت کاتێ چاوەکانم کردەوە بە بزەیەکەوە سەیری دەکرد وەک بڵێی تەواوی دوونیای بەدەست هێناوە دەنگێکی گڕی پیاوانەی هەبوو دەستی بە قسەکردن کرد

ژیانێکی پێشبینی نەکراو||لەژێر چاککردندایەWhere stories live. Discover now