Epsoode Three

678 88 1
                                    















ئەمڕۆ ڕۆژێکی گرنگە بۆ من یەکەم ڕۆژی کارکردنم دەبێت بۆیە کاتژمێر 06:00ی سەر لەبەیانی لەخەو هەستام و جلێکی ڕێکم پۆشی مەیک ئاپێکی کاڵم کرد و ڕۆشتمە دەرەوە لەماڵ بەخێرایی ڕۆشتم بۆ ئەوی بە پاسەکان بگەم کە گەشتمە سەر جادەکە ئۆتۆمبێلەکەی بەڕێز جۆنگ کووکم بینی بەرەو ڕووم دەهات و وەستا و سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم.

جۆنگ کووک/
بەیانی باش خاتوون جێنی.

جێنی/
بەیانی تۆش باش بەڕێز جۆنگ کووک.

ئیتر پێکەوە ڕۆشتین بۆ کۆمپانیای جیۆن کاتێک گەشتینە کۆمپانیاکە لە خۆمم پرسی ئایا ئەوە منم کە لەم کۆمپانیایە کار دەکەم ئیتر ڕۆشتمە ژوورەوە و بەڕێز جۆنگ کووک شوێنەکەی خۆمی پێ نیشان دام ڕۆشتمە سەر کورسیەکە و دانیشتم دوای دوو کاتژمێر کچێک بەرەو ئۆفیسی بەڕێز جۆنگ کووک دەهات نزیک بوویەوە و پرسی:

کچەکە/
بە بەڕێز جۆنگ کووک بڵێ کە خاتوون لیسا هاتووە.

ئیتر تێلم بۆ بەڕێز جۆنگ کووک کرد گووتی:

جۆنگ کووک/
پێی بڵێ با بێتە ژوورەوە.

کچەکە ڕۆشتە ژوورەوە زۆر لە دەوڵەمەند دەچوو پاش چەند خولەکێک دەرگای ئۆفیسەکەی بەڕێز جۆنگ کووک لە ژوورەوە قوفڵ درا منیش سەرم سووڕما ئاخۆ بۆچی دەرگای قوفڵ دا ئیتر دەنگە دەنگیان بوو پێم وا بێت شەڕییان دەکرد.کچەکە دەرگاکەی بە توندی کردەووە و بە تووڕەیی هاتە دەرەوە لە ئۆفیسەکە و ڕۆشت بەڕێز جۆنگ کووک بانگی کردمە ژوورەوە.

جۆنگ کووک/
ئەو کچەت بینی کە هاتە ژوورەوە.

جێنی/
بەڵێ بینیم.

جۆنگ کووک/
گەر هاتەوە جارێکی تر بڵێ بەڕێز نایەوێ کەس ببینێ.

جێنی/
زۆر باشە بەڕێزم.

پاش تەواوبوونی کار من و جۆنگ کووک سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتین.

جۆنگ کووک/
ئێستا ئەوە خانووی تۆ نییە.خانووکەت ڕووخاوە.

جێنی/
چچچچ چی ئێستا من خانووم نییە.

جۆنگ کووک/
بەڵێ خانووت نییە.

بە ئۆتۆمبێل ڕۆشتین بۆ گەڕەکی زەنگینەکان ڕۆشتینە نزیک خانوویەک وەک کۆشک وابوو بەڵام کەمێک بچوکتر بوو.چەند گارسۆنێک وەستا بوون لە پێش خانووەکە ئێمە دابەزین لە ئۆتۆمبێلەکە و ڕۆشتینە پێش خانووەکە و گارسۆنەکان تەوقە تەنوورەیان بەئاسماندا کرد و جۆنگ کووک کلیلی خانووەکەی بەمن دا بەڕاستی سوپڕایزێکی زۆر جوان بوو.

جۆنگ کووک/
ئیتر لەم ئەمڕۆ بەدواوە ئەمە خانووی تۆیە.

جێنی/
زۆر سووپاست دەکەم بەڕێزم.

جۆنگ کووک/
خانووەکە لە نزیک ماڵی خۆمانە ئیتر پێکەوە هاتووچۆ دەکەین.

-------------------------------------------

{329 Words}

ژیانێکی پێشبینی نەکراو||لەژێر چاککردندایەWhere stories live. Discover now