Epsoode four

636 80 0
                                    

After four months

Jennie's pov:

هەموو شتێک هەتاوەکوو ئێستا جوانە وە هەروەها هەموو شتێک ناوازەترە لەوەی بیری لێدەکەمەوە، من ماوەی چوار مانگە ڕاوێژکاری کووکم وە ئێستا زۆرینەی کارەکانی کۆمپانیا کەوتۆتە ئەستۆی منەوە، من وەکوو فەرمانبەرەکانی تری ئێرە نیم هەموو شت بە ووردی ئەنجام دەدەم هەموو شتێک وەکو خۆی دەکەم ئەمە یاسای کارکردنەوە، کووک ڕۆژ بە ڕۆژ جوانتر و کەشخەتر دەبێ، ئێستا ماڵەکەی من نزیکی ڤێلاکەی ئەوانە خاوەنی ئەم خانووە منم، خانووەکە تەواوی ناوەوەی ڕەنگی ڕەساسی و هەموو دەرەوە سپی یە وە هەروەها بەلەکۆنەیەکی بچووکی جوان کە دەڕوانێتە خۆری بەیانی، ئەو گەڕەکەی من ئێستا لێی دەژیم دەکەوێتە ناوچەیەکی بەرز لە سیئۆل هەر ئەمە وای کردووە کە نرخەکەی زۆر گرانتر بێت لە ئاسایی...

Jungkook's pov:

هەم دووبارە بەیانی گەڕایەوە، دەنگی ئەلەرم و بەفربارین لە دەرەوە و گەرمی ناو جێگە و گەرمی ژوور وام لێدەکات کە ئیتر دوورکەومەوە لە کارکردن من ئەم بەیانییە کەمێک درەنگ خەبەرم بۆتەوە هەر لەبەر ئەوەیە هەست ئەکەم کە دواکەوتووم بەڵام نامەوێ بێمە دەرەوە لەناو جێگەکەیا، دایکم خۆی کرد بە ژوورا

خاتوو جۆن:
کوڕی شیرین و تاقانەی دڵی دایە، ئەوە چی یە ئەم بەیانییە ئاوا بە تەمبەڵی دەجووڵێیەوە، دەی هەستەوە ئەبێ بڕۆی کارەکانی کۆمپانیا کەلێنی تێدەکەوێ

- نا، نامەوێ ژوورەکەم بەجێبهێلە من ئەم ماوەیە زۆر خەمبارم...
بە بێتاقەتییەوە..

خاتوو جۆن:
بۆ کوڕی خۆم هیچی هەڵە هەیە..؟ بە دایک بڵێ
بە سەرسوڕماویەوە

- پێت بڵێم گوێم بۆ ئەگری.؟
بە بزەوە

خاتوو جۆن:
جا من کەی گوێم بۆ نەگرتووی کووکیەکەی دایە
دەستێکی بە ڕوومەتما هێنا کاتێ ئەم قسەیەی دەکرد

خاتوو جۆن:
دوێنێ ڕۆشتم بۆ ئاهەنگی کردنەوەی لقێکی کۆمپانیای گووچی، ئیتر کچەکانی ئەوێ ئەیان ووت ئیرەیی بە تۆ ئەبەین هەموو ڕۆژێک بەڕێز جۆن ئەبینی
بە بزەوە وای ووت

- هههه کووکی قۆز، سەیرکە ماسوولکەکانم بەهێزتر بوون هەموو کچێک دەیەوێ ماچم بکا، لالالالا من کوڕێکی زۆر قۆزم..
بەدڵخۆشییەوە

خاتوو جۆن:
دەی وەرە خوارەوە با پێکەوە نانی بەیانی بخۆین و قسەش بکەین بەیەکەوە

دوای خۆئامادەکردن ڕۆشتمە هۆڵی سەرەکی ڤێلاکە و لەسەر مێزە شاهانایەکەی خێزانی جۆن دانیشتم داپیرەم کە سەرگەورەی خاناوەداییە لەسەرەوەی مێزەکە دانیشتبوو ئەو ئافرەتێکی بەتەمەنە و تەمەنێکی زۆری هەیە، جا بۆیە ماچێکم کرد و بەیانی باشم لێ کرد..

بەرامبەر دایکم دانیشتبووم کاتێ خەریکی قووتدانی پارووەکانی بوو دەستم بە قسە کرد

- من کەوتوومە داوی خۆشەویستییەوە دایکە..

خاتوو جۆن:
پففففف، چی کوڕی خۆم ئەوە چی دەڵێی؟؟!!!
بە شۆکەوە قسەی دەکرد

- بەڵێ ئەوە ڕاستییەکە دایکە
خاتوو جۆن:
دەزانم کێ یە تۆ خەمی ئەوەو نەبێ خۆم بۆتی ڕێک دەخەم
















کاتێک ڕۆشتمە سەر سیستەمەکەم هەرچیەکم دەکرد خەوم پێدا نەدەکەوت هەر بیرم لای جۆنگ کووک بوو بەڕاستی من ئاشقی ئەو کوڕەم هەرچییەک بکەم لە خەیاڵم دەر ناچێت نازانم بۆ؟بەڵام دەبێت بەهۆش خۆمدا بێمەوە ئەو کوڕێکی دەوڵەمەند و منیش کچێکی سکرتێر چۆن دەبێت.ئیتر خەوتم کە بەیانی بویەوە...

جۆنگ کووک بەخەردا هاتبوو جلەکانی لەبەر کردبوو ڕۆشتبووە خوارە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخوات دانیشتبووە سەر مێزەکە و دەستی کرد بوو بە نان خواردن

خاتوو جیڤان/
کووڕم جۆنگ کووک خاتوو گۆرۆ دەڵێت بۆچی جۆنگ کووک نایەتە خوازبێنی لیسای کچم.

جۆنگ کووک/
دایکە من لیسام ناوێت ڕقم لێیەتی تێبگە من تەنها جێنیم دەوێت و وە تەنهاش هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو دەکەم ئێستا دەڕۆم پێی دەڵێم کە من ئاشقی ئەوم

خاتوو جیڤان/
جۆنگ کووک هەڵەی وا نەکەی ئەو کچێکی هەژارە ئابڕومان دەچێت دوای دەڵێن کوڕە تاقانەکەی جیڤان کچێکی هەژاری هێناوە

جۆنگ کووک/
دایکە واز بێنە دەی من دەڕۆم بۆ لای جێنی و پێی دەڵێم کە ئاشقی ئەوم

خاتوو جیڤان/
جۆنگ کووک کوڕمممممممم.

دواتر جۆنگ کووک بەدوای مندا هات و سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتم و جۆنگ کووک بە منی گووت:

جۆنگ کووک/
جێنی ئەمڕۆ ناچینە سەر کار دەچینە شوێنێکی دیکە.

جێنی/
ئێ دەتوانم بزانم دەڕۆین بۆ کوێ؟

جۆنگ کووک/
پێتی ناڵێم سوپڕایزێکی گەورەیە.

جێنی/
ئێ زۆر باشە خۆشەویستم.ئۆ ببورە بەڕێز جۆنگ کووک.

جێنی/
لە ئەمڕۆ بەدواوە ئیتر نابێت پێم بڵێی بەڕێز جۆنگ کووک.تەنها بڵێ جۆنگ کووک.

ئیتر گەشتینە کەنار دەریاکە بەڕاستی شوێنێکی جوان و خۆش بوو...

--------------------------------------------

{232 Words}

ژیانێکی پێشبینی نەکراو||لەژێر چاککردندایەWhere stories live. Discover now