Part 12

881 75 35
                                    

.
.
.
.
.
.
.
لەو کاتەدا جۆنگ کووک خۆی دەداتە پێش من و گولەکە بەر دڵی جۆنگ کووک دەکەوێت و دەکەوێتە سەر ئەرزەکە من هەر چەند گریام دانیشتم لەسەر ئەرزەکە و دەستەکانیم خستە نێۆ دەستمەوە.

جۆنگ کووک/
ئا ئایە دەزانی..مرۆڤ ئەو ئەو کاتەی کە دەمرێت دڵی بۆ ماوەی دە چرکە لێدەدات من من ئەو دە چرکەیەش خۆشم دەوێت.

بەداخەوە.ئەمە کۆتا قسەکانی جۆنگ کووک بوو هەر چەند بە تایهیۆنگم گووت بە بیگەیەنینە نەخۆشخانە بەڵام بە قسەی نەکردم تا دوای دوو کاتژمێر ڕازی بوو گەیاندمانە نزیکترین نەخۆشخانە پزیشکەکان دەوریان لێدا و بردیانەوە ژوورەوە پاش چەند خولەکێک پزیشکێک هاتە دەرەوە

پزیشکەکە/
بەداخەوە نەخۆشەکەمان گیانی لەدەست دا.

بەڕاستی بۆ من زۆر هەستێکی ناخۆش بوو کە دوو ساڵ جۆنگ کووک خۆشەویستم بوو بەڵام تەنها بە چەند خولەکێک لەدەستم دا.

جێنی/
پزیشک دەتوانم بیبینم.

پزیشک/
بەڵێ.مێردەکەت لەگەڵ خۆت دەبەیتە ژوورەوە.

جێنی/
ببورە بەڵام بێ ڕەوشت هەرگیز نابێت بە مێردی من.من هیچ سەگەکێک ناکەم بە مێردی خۆم.واتا من هاوسەرم نییــــە.

پزیشک/
ببورە تێنەگەشتم.

جێنی/
هەر تێنەگەیت باشە.

کاتێک ڕۆشتمە ژوورەوە لەسەر سیستەمێک لاشە ساردەکەی دانرا بوو پارچە پەڕۆکەم لەسەر دەم و چاوی لادا ئەو خەوتبوو بەڵام خەوتنێک کە تاهەتایە نایبینمەوە حەزم دەکرد زیاتر لای بمێنمەوە بەڵام پزیشکەکە هات و دووری خستمەوە لە جۆنگ کووک تایهیۆنگ باوەشی پێدا کردم و ماچێکی سەری کردم دواتر چپاندی بە گوێمدا پێی گووتم:

تایهیۆنگ/
گیانەکەم خەم مەخۆ.

بەڵام من هیچ وەڵامم نەدایەوە و ڕۆشتینە ناو ئۆتۆمبێلەکەی تایهیۆنگ و ڕۆشتین بۆ بنکە.

تایهیۆنگ/
کە گەشتینە بنکە هەر قسەیەکی هەڵە بکەیت و بڵێیت ئەو جۆنگ کووکی کوشتووە‌ ئەوە خراپت بەسەر دێت تێگەشتی.

دووبارە وەڵامم نەدایەوە تا گەشتینە بنکە و ڕۆشتینە بنکەکەوە و تایهیۆنگیان بردە ژوورێکی تر و منیش لە ژوورێکی تر بووم ئەفسەرەکە لە منی پرسی:

ئەفسەر/
دەتوانی پێم بڵێی چۆن ئەم شتانە ڕووی دا.

جێنی/
من خۆشەویستەکەم تایهیۆنگ کاتێک گەڕاینەوە ماڵەوە بینیمان کە جۆنگ کووکی هاوڕێمان بە مردوویی کەوتووە لە ماڵەوە ئیتر من دەستم کرد قیژاندن و هاوار کردن تایهیۆنگیش کە ئەمەی بینی ئەو شۆک بوو بەڵام وا دیارە کە جۆنگ کووک خۆی کوشتبوو چونکە چەکەکە لە نێو دەستی دا بوو.

ژیانێکی پێشبینی نەکراو||لەژێر چاککردندایەWhere stories live. Discover now