*حسبي اللە و نعم الوکیل*
خوێندنەوەیەکی چێژبەخش!
···-----ᨖ≻⊱❉⊰≺ᨖ-----···
"بۆ کوێ؟ نان ناخۆیت؟"
دایکم بە خەمخۆری پرسیاری کرد کاتێک بینی لەسەر خوانی ئێوارە دانەنیشتم و بەرەو دەرەوەی مەتبەخ ڕۆیشتم
"نەخێر، پاستای داپیرەم خوارد، برسیم نیە"
لە کۆتایی سەیری داپیرەم کرد و ماچێکم لە هەوادا بۆ نارد و ئەویش خەندەیەکی نەرمونیانی بە ڕوودا کردم
"بانگم کە بۆ قاپ شۆردن باش؟"
بە هێمنی وتم بەرلەوەی دەرچم بەڵام دایکم وتی:
"من خۆم ئەیانشۆم کێشە نیە تۆ ماندوو دیاری پشوو بدە دەزانم ئەمڕۆ تاقیکردنەوەت هەبوو"
گەڕامەوە ناو چێشتخانەکە و بە خەندەوە وتم:
"ئۆیج زۆر سوپاس دایە، تاقیکردنەوەیەکی هێندە قورس نەبوو بەڵام بێگومان ناخۆش بوو، کەوایە شەو شاد!"
دوای ئەوە ڕاستەوخۆ ڕامکردە ژوورەکەم و دەستم کرد بە تەواو کردنی ئەرکی ماڵەوەم تاکو بەیانی بچمە لای هێلێن
بێگومان ڕۆژی هەینی بە خوێندن بەسەر نابەم بەڵکو خۆم حازر دەکەم بۆ لای ئەو ئادەمە سەر بە کێشەیە..
خەریکی نووسینی تێبینیێکی بابەتی ماتماتیک بووم لەسەر مێزی خوێندنەکەم تا لەناکاو هەناسەیەکی خێرام و هەڵمژی و سەرم بەرز کردەوە..!!
بێن!
"خۆ هەر بیرم نەمابوو!"
بە پەلەپەل وتم کاتێک بە ڕاکردن هەستامەوە بۆلای جێگەکەم ڕۆیشتم تا مۆبایلەکەم هەڵبگرم و نامە بۆ ئەو بێنە مۆنەیە بنێرم بزانم ئەمڕۆ لە قوتابخانەی من چی دەکرد!!
[لووسیدا: سڵاو بێن، چۆنیت؟]
لەسەر جێگەکەم دانیشتم و پێم بە خێرایی لە زەوی دەدا لە کاتێکدا نینۆکی پەنجە گەورەی دەستم لەنێوان ددانەکانم دانابوو و بە پەرۆشەوە سەیری مۆبایلەکەمم دەکرد!
دوای پێنج چرکە نامەکە بینرا و ئەوی دەستی بە نووسین کرد
[بێن: سڵاو لووسیدا، باشم ئەی تۆ چۆنیت؟]
[لووسیدا: منیش باشم سوپاس، حەزم کرد کەمێک قسە بکەین چونکە وەک شێت بیرم کردبووی :) ...]
YOU ARE READING
✓ ئەودیوی دەرگا | کتێبی یەکەم
Romanceژیانێڪۍ ئاساییـم هەبـوو تا لەنـاڪـاو خانـووە چۆڵـڪراوەڪەۍ تەنیشتـمان منـۍ ڪرد بە ئامانـجۍ دواتـرۍ.. ⚠️هەموو کەسایەتی و ڕووداوەکانی نێو ئەم چیڕۆکە خەیاڵییە و هیچ پەیوەندی بە دونیای ڕاستییەوە نییە بۆیە تکایە ڕێگە مەدە کارت تێبکات بەهیچ شێوەیەک، لەحاڵە...